
Season 29 · Episode 26
زهبورهكان ٤٦: ١ - ٤٨: ١٤
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 30, 202421m 38s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٤٦: ١ - ٤٨: ١٤
- 1خودا پەناگا و هێزمانە،
- لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.
- 2بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت،
- ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،
- 3ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات،
- چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.
- 4ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا شاد دەکات،
- ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.
- 5خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت،
- لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.
- 6نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون،
- خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.
- 7یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
- خودای یاقوب پەناگامانە.
- 8وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن،
- ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.
- 9جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان،
- کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات،
- گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.
- 10«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام،
- لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە،
- لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»
- 11یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
- خودای یاقوب پەناگامانە.
زهبورهكان ٤٧
- 1ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،
- بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.
- 2یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،
- پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.
- 3نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،
- گەلانی خستە ژێر پێمان.
- 4میراتی بۆ هەڵبژاردین،
- ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،
- ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن.
- 5لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە،
- یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.
- 6گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،
- گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.
- 7خودا پاشای هەموو زەوییە،
- هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.
- 8خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،
- خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.
- 9سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،
- چونکە پاشاکانی زەوی هی خودان،
- ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.
زهبورهكان ٤٨
- 1یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،
- لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.
- 2کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،
- خۆشی هەموو زەوییە،
- وەک لووتکەی شاخی چافۆن،
- شاری پاشای گەورەیە.
- 3خودا لەناو قەڵاکانی
- وەک پەناگایەک ناسراوە.
- 4ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،
- ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،
- 5کە بینییان تاسان،
- بە ترسەوە هەڵاتن.
- 6لەوێ لەرزیان لێهات،
- ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.
- 7وەک کەشتییەکانی تەرشیش تێکت شکاندن،
- بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.
- 8هەروەک بیستمان،
- ئاواش بینیمان
- لە شاری یەزدانی سوپاسالار،
- لە شاری خودامان:
- «خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»
- 9ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت
- بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.
- 10ئەی خودایە، وەک ناوت
- ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،
- دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.
- 11کێوی سییۆن شادمان دەبێت،
- کچانی یەهودا دڵخۆش دەبن
- بەهۆی دادوەرییەکانت.
- 12بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،
- قوللەکانی بژمێرن،
- 13لە شووراکانی وردبنەوە،
- بڕواننە قەڵاکانی،
- هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.
- 14هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،
- هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.