
Season 29 · Episode 22
زهبورهكان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 26, 202415m 43s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهبورهكان ٣٦: ١ - ٣٨: ٢١
- 1جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە
- دەربارەی یاخیبوونی بەدکار:
- ترسی خودای لەبەرچاو نییە.
- 2بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە
- کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە.
- 3قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،
- دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە.
- 4تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،
- خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،
- هەڵە ڕەت ناکاتەوە.
- 5ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،
- دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.
- 6ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،
- دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە.
- ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.
- 7ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!
- ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.
- 8بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،
- تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،
- 9چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،
- بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.
- 10با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،
- ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.
- 11با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،
- دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.
- 12ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،
- دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!
زهبورهكان ٣٧
- 1بەهۆی خراپەکاران مەراق مەخۆ،
- بەغیلی بە بەدکاران مەبە،
- 2چونکە وەک گیان، زوو وشک دەبن،
- وەک گژوگیای سەوز زوو سیس دەبن.
- 3پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە،
- لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە.
- 4خۆشی لە یەزدان ببینە،
- داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت.
- 5ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و
- متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات:
- 6ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات،
- بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ.
- 7لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە،
- کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون،
- کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ.
- 8لە تووڕەیی هێوربەوە و خۆت لە قین لابدە.
- مەراق مەخۆ، دەنا بەرەو خراپەت دەبات.
- 9بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە،
- بەڵام ئەوانەی ئومێدیان بە یەزدانە، دەبنە میراتگری خاکەکە.
- 10پاش ماوەیەکی کەم بەدکار نامێنێت،
- دەڕوانیتە شوێنەکەی، لەوێ نەماوە.
- 11بەڵام بێفیزەکان دەبن بە میراتگری خاکەکە و
- خۆشی لە زۆری ئاشتی دەبینن.
- 12خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و
- ددانی لێ جیڕدەکاتەوە،
- 13بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت،
- چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت.
- 14بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و
- کەوانەکانیان دەچەمێننەوە،
- بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن،
- بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە.
- 15بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان،
- کەوانەکانیان تێکدەشکێت.
- 16ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی،
- لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە،
- 17چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت،
- بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت.
- 18یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین،
- هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت.
- 19لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن،
- لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن.
- 20بەڵام بەدکاران دەفەوتێن،
- دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن،
- وەک دووکەڵ لەناودەچن.
- 21بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە،
- بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن.
- 22ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە،
- بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە.
- 23یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ،
- بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ.
- 24ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت،
- چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت.
- 25من گەنج بووم و ئێستا پیرم،
- هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت،
- یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن.
- 26هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات،
- منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن.
- 27لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە،
- ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت،
- 28چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات،
- واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ.
- هەتاهەتایە دەپارێزرێن،
- بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە.
- 29ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و
- هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.
- 30دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت،
- زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات.
- 31فێرکردنی خودای خۆی لەناو دڵیەتی،
- بۆیە پێی ناخلیسکێت.
- 32بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست،
- هەوڵدەدات بیکوژێت،
- 33بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت،
- ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت.
- 34چاوەڕێی یەزدان بکە و
- ڕێگای ئەو بگرە.
- ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە،
- کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت.
- 35بەدکارم دی بێ ویژدان بوو،
- وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد،
- 36بەڵام زوو تێپەڕی و نەما،
- هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو.
- 37بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە،
- مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە.
- 38بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن،
- دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە.
- 39ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت،
- ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە.
- 40یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات،
- لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات،
- چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن.
زهبورهكان ٣٨
- 1ئەی یەزدان، بە تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،
- بە ڕقی خۆت تەمبێم مەکە.
- 2تیرەکانت منیان پێکا،
- دەستت منی خستە خوارەوە.
- 3بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە،
- بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە.
- 4تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون،
- وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم.
- 5برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە،
- بەهۆی گێلایەتی خۆم.
- 6پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە،
- بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم.
- 7کەلەکەم پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر،
- تەندروستی لە لەشمدا نەماوە.
- 8بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم،
- لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم.
- 9ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە،
- ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە.
- 10دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە،
- تەنانەت ڕووناکیش لە چاوانم بڕاوە.
- 11لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن،
- خزمانم لێم دوور دەکەونەوە.
- 12ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە،
- ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن،
- بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە.
- 13بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت،
- وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە.
- 14وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت،
- هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت.
- 15ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم،
- ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە،
- 16چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن،
- یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.»
- 17خەریکە دەکەوم،
- هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە.
- 18دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم،
- بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم.
- 19دوژمن چالاک و بەهێزن،
- ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن.
- 20ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە،
- دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم.
- 21ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە،
- ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە.
- 22ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم،
- خێرا بگە فریام.