PLAY PODCASTS
زه‌بوره‌كان ١١٠: ١ - ١١٣: ٩٩
Season 29 · Episode 44

زه‌بوره‌كان ١١٠: ١ - ١١٣: ٩٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 17, 202418m 51s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌بوره‌كان ١١٠: ١ - ١١٣: ٩٩

  • 1یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:
  • «لە دەستەڕاستم دابنیشە،
  • هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.»
  • 2یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات،
  • لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت.
  • 3گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن،
  • بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە،
  • تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت.
  • 4یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت:
  • «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق.»
  • 5خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە،
  • لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات.
  • 6لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم،
  • سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات.
  • 7پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە،
  • لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت.

زه‌بوره‌كان ١١١

  • 1هەلیلویا!
  • بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم،
  • لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان.
  • 2کردارەکانی یەزدان مەزنن،
  • هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن.
  • 3بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی،
  • ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە.
  • 4وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە،
  • یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە.
  • 5خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن،
  • هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە.
  • 6هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە،
  • بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون.
  • 7کردارەکانی دەستی دڵسۆزی و دادپەروەرییە،
  • ڕێنماییەکانی جێی متمانەن،
  • 8هەتاهەتایە چەسپاون،
  • بە دڵسۆزی و سەرڕاستی دروستکراون.
  • 9کڕینەوەی بۆ گەلی خۆی نارد،
  • فەرمانی هەتاهەتایی بۆ پەیمانەکەی داوە،
  • پیرۆز و سامناکە ناوی.
  • 10لەخواترسی سەرەتای داناییە،
  • تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن.
  • ستایشکردن بۆ ئەوە هەتاهەتایە چەسپاوە.

زه‌بوره‌كان ١١٢

  • 1هەلیلویا!
  • خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت،
  • بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە.
  • 2وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن،
  • نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن.
  • 3سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی،
  • ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.
  • 4لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە،
  • بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن.
  • 5چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات،
  • بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت.
  • 6بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت،
  • هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە.
  • 7لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت،
  • دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.
  • 8دڵی چەسپاوە و ناترسێت،
  • لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت.
  • 9بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە،
  • ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە،
  • بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە.
  • 10بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت،
  • ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە،
  • ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت.

زه‌بوره‌كان ١١٣

  • 1هەلیلویا!
  • ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،
  • ستایشی ناوی یەزدان بکەن.
  • 2با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت،
  • لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.
  • 3لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا،
  • با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت.
  • 4یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە،
  • شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە.
  • 5کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە،
  • ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە،
  • 6ئەوەی دەچەمێتەوە
  • هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟
  • 7ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە،
  • کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە،
  • 8بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت،
  • لەگەڵ میرانی گەلی خۆی.
  • 9ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ،
  • دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی.
  • هەلیلویا!