
Voice of America
457 episodes — Page 8 of 10

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕژئاوا لە گەرمیان - ی مانگی یهک ٢٥, ٢٠٢٦

هەڵمەتی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا - ی مانگی یهک ٢٥, ٢٠٢٦

ئایا نوری ئەلمالکی دەتوانێت ببێت بەو کەسەی ڕەزامەندی ناوخۆیی و دەرەوەیی لەسەر بێت - ی مانگی یهک ٢٥, ٢٠٢٦
ڕۆژنامەوان دڵشاد ئەنوەر، باس لە ڕەوشی سیاسی عێراق و پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی عێراق دەکات

خۆپیشاندان لە کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانی کردن لە کورد - ی مانگی یهک ٢٤, ٢٠٢٦
ژمارەیەک لە کوردەکانی ئەڵمانیا و دۆستەکانیان لە شاری کۆڵن خۆپیشاندانێکیان سازداوە بۆ پیشتیوانی کردن لە کوردی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات

هەڵمەتی کەزی - ی مانگی یهک ٢٤, ٢٠٢٦

هەڵمەتی کەزی - ی مانگی یهک ٢٤, ٢٠٢٦

چاوپێکەوتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕێز خالید عەزیزی وتەبێژی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - ی مانگی یهک ٢٢, ٢٠٢٦
وتەبێژی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەم گفتوگۆیەدا تیشک دەخاتە سەر چەند پرسێک سەبارەت بە کێشەکانی کورد لە ڕۆژهەڵات و بەشەکانی دیکە و دەڵێت پرسی هەر پارچەیەکی کوردستان دەبێت لە چوارچێوەی پارچەکەی خۆیدا چارەسەری بۆ بکرێت.

خۆپیشاندانی کوردەکان لە لەندەن بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا - ی مانگی یهک ٢٠, ٢٠٢٦

لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران لانیکەم 150 کورد کوژراون - ی مانگی یهک ١٩, ٢٠٢٦
بە پێی دەرەنجامەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئێراندا لانیکەم 150 کورد لە کاتی ئەو ناڕەزایەتیانەدا بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

عەبدوڵڵای موهتەدی: ئێران ناگەڕێتەوە دۆخی پێش ئێستای - ی مانگی یهک ١٨, ٢٠٢٦
وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵای موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشی کوردستانی ئێران سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی ئێران و هەماهەنگی نێوان حزبە کوردییەکان.

خۆپیشاندانی کوردان لە بەردەم کۆشکی سپی - ی مانگی یهک ١٦, ٢٠٢٦
ژمارەیەک لە کوردانی ئەمەریکا لەگەڵ دۆستانی کورد ڕۆژی هەینی لە بەردەمی کۆشکی سپی گردبوونەوە بۆ دەڕبڕینی پشتیوانی بۆ کوردی ڕۆژئاوا و شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی کرانە سەر دانیشتوانی کورد لە شاری حەلەب.

شرۆڤەکردنی پشتگیری سەرۆک ترامپ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران - ی مانگی یهک ١٣, ٢٠٢٦
عەلی جەوانمەردی، ڕاوێژکاری باڵای ئاژانسی ڕاگەیاندنی نێونەتەوەیی ئەمەریکا بۆ بەشەکانی فارسی و کوردی و ئەفغانی، پشتگیری سەرۆک ترامپ لە خۆپیشاندانەکانی ئێران شرۆڤە دەکات.

هەڵسەنگاندنی خۆپیشاندانەکانی ئەم جارەی ئێران - ی مانگی یهک ١١, ٢٠٢٦
دکتور جەعفەر حامیدی باس لە جیاوازییەکانی نێوان ئەم شەپۆلە نوێیەی خۆپیشاندانەکانی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی پێشوو دەکات و پێی وایە پشتگیری ئەم جارەی حکومەتی ئەمەریکا بۆ خەڵکی ئێران و خۆپیشاندەران زۆر جددیترە لە جارانی پێشوو.

سەرۆک ترامپ: ئەگەر ڕژێمی ئێران وەک جاران دەستبکاتەوە بە کوشتنکاری، ئێمە بە توندی لێی دەدەین - ی مانگی یهک ١٠, ٢٠٢٦
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جارێکی دیکە ڕژێمی ئێرانی ئاگادارکردەوە لەوەی ئەگەر بێت وەک جاران دەستبکاتەوە بە کوشتنکاری بە ئامانجی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان ئەوا ئەمەریکا دێتە دەنگ و بە توندی لەو ڕژێمە دەدات کە خەڵکی ئێران بۆ دەیان ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنن.

كاریگەریەكانی شەڕی عێراق و ئێران لەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجە - ی مانگی سێ ١٥, ٢٠٢٥
لە كۆتاییەكانی شەڕی عێراق و ئێران و بە هۆی ڕووبەرووبونەوەكانی نێوان هێزەكانی هەردوو ووڵات لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، دوای ئازاد كردنی هەڵەبجە لەلایەن هێزە كوردیەكان بە پشتیوانی ئێران، لەبەرامبەردا عێراقیش چەكی كیمیاوی بەكارهێنا و ژمارەیەکی زۆر بوون بە قوربانی.

گەنجێکی ئاژەڵدۆست خواردن و دەرمان بۆ سەگ وپشیلە بێلانەکان دابین دەکات - ی مانگی سێ ١٥, ٢٠٢٥
گەنجێکی ئاژەڵدۆستی قەڵادزێ نزیکەی ساڵێکە خورادن بۆ ئاژەڵی بێلانە ئامادە دەکات و تیماری برینەکانیان دەکات و بە خۆبەشی لانەیان بۆ دروست دەکات تا لە سەرما و باران بیانپارێزێت.

گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوریا دوای کوشتنی عەلەوییەکان لەو وڵاتە - ی مانگی سێ ١٤, ٢٠٢٥
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو سەدان کەس لە کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکانی سوریا کوژران، خەڵکی ناوچەکە دەڵێن ڕەنگە بانگەوازە بەرفراوانەکان بۆ دادپەروەری دەرفەتێک بە حکومەتی نوێی وڵاتەکە بدات بۆ سەقامگیری.

ئاڵۆزییەکانی سوریا و کاریگەری لەسەر خەڵکی موسڵ - ی مانگی سێ ١٤, ٢٠٢٥
شەڕ و ململانێکانی ئەم دواییانەی سوریا و کوشتنی ژمارەیەک لە کەمینە عەلەوییەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی موسڵ دروستکردووە، خەڵکی شارەکە هیواخوازن هێزی ئاسایشی لە سنوری عێراق سوریا دابنرێت.

مافەکان لە سوریای شەرعدا، سوریا لە سیاسەتی ئەمەریکادا - ی مانگی سێ ١٤, ٢٠٢٥
دوابەدوای شەڕەکانی لازقییە و شوێنەکانی تری سوریا، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دروستبووە لەسەر ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی سەرتاسەری ناوخۆیی لە سوریای بەشەڕ وێرانبوودا. ئەمەریکا و وڵاتانی تری جیهانیش سەرکۆنەی ئەو شەڕانە دەکەن و داوای پاراستنی مافی کەمایەتییەکان دەکەن بە عەلەوییەکانیشەوە.

ململانێی تورکیا و ئیسرائیل لەسەر داهاتووی سوریا - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٥
سوریا گۆڕەپانی ڕکابەرییەکانی نێوان دوو هاوپەیمانی ئەمەریکایە کە تورکیا و ئیسرائیلن. شیکەرەوەکان دەڵێن ئیسرائیل نیگەرانە لە زیادبوونی کاریگەری سەربازی و دیپلۆماسی تورکیا لە سوریا، لە کاتێکدا ئەنکەرە ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەیەوێت فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا لاواز بکات.

◀گرنگترین هەواڵەکانی پەیوەست بە ئەمەریکا ڕۆژانە لە دەنگی ئەمەریکا و لە یەک خولەکدا ببینە .. - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٥

کورتەیەک لە گرنگترین هەواڵەکانی ڕۆژ 13ی مانگی سێی 2025 - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٥
ڕۆژانە کورتەی گرنگترین هەواڵتان لە دەنگی ئەمەریکاوە پێشکەش دەکرێت، هەر لە ئەمەریکاوە هەتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیاتر ...

بۆ یەکەم جار نەخۆشێک دڵی لە کانزا بۆ دروست دەکرێت و بە تەندروستییەکی باشەوە دەگەڕێتەوە ماڵ - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٥
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان لە ئوسترالیا دڵێکی دەستکردی بۆ دانراوە کە لە مادەی تایتانیەم دروستکراوە، ئەو کانزایەی بەوە جیادەکرێتەوە کێشی سوکە و لە ئاسن و ستیل بەهێزترە. نەخۆشەکە سێ مانگ و نیو بەم دڵە دەستکردە ژیاوە و بەهۆی جێگیربوونی باری تەندروستی نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

نایەکسانی تایەفەگەری و نەژادی و کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنەکەی عەبدی لەگەڵ شەرع - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٥
ڕێککەوتنی نێوان فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) مەزڵوم عەبدی و سەرۆکی کاتی سوریا، بەشێوەیەکی ئەرێنی جێبەجێکرا، لەلایەکی دیکەوە کەمینەی عەلەوییەکان دەڵێن هیوادارن ئەو ڕێککەوتنە ببێتە هۆی ڕاگرتنی کوشتنی کەمینەکان لە سوریا.

کورتەیەک لە گرنگترین هەواڵەکانی ڕۆژ 12ی مانگی سێی 2025 - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٥
ڕۆژانە کورتەی گرنگترین هەواڵتان لە دەنگی ئەمەریکاوە پێشکەش دەکرێت، هەر لە ئەمەریکاوە هەتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیاتر ...

یەکەم ئاگری نەورۆز لە ئامەد کرایەوە - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٥
ئەمە یەکەمجارە کە ئاگری نەورۆز لەبەردەم دیوار و شوێنە مێژووییەکانی قەڵای ئامەد دەکرێتەوە. لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکانی پاتی دەم و دەبەپە، لە لێدوانەکانیاندا باسیان لە گرنگی بانگەوازەکەی ئۆجەلان و ڕێککەوتنەکەی عەبدی لەگەڵ دیمەشق کرد.

کوردانی ڕۆژاڤا ڕێککەوتنەکەی عەبدی لەگەڵ شەرع بە مێژوویی دەزانن - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٥
کوردانی ڕۆژاڤا ڕێککەوتنی نێوان جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و ئەحمەد ئەلشەع سەرۆکی کاتی سوریا بە مێژوویی دەزانن، کوردەکان دەڵێن لە ڕێگەی ئەم ڕێککەوتنەوە مافی هەموو کەمینەکانی وڵات پارێزراو دەبێت.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 11 ی مانگی سێی 2025 - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٥

نزیکبوونەوە لە جەژن بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی نەبووژاندەوە - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٥
قەیرانی دارایی بەجۆرێک بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی دووچاری سستی و لاوازی کردووە، تەنانەت نزیکیش لە جەژنی ڕەمەزان نەبووە هۆی فریادڕەس بۆ کاسبکاران، ئەمەش نیگەرانی لای کاسبکاران دروستکردووەو هۆکارەکەی بۆ بێ موچەیی دەگێڕنەوە.

کورتەیەک لە هەواڵەکانی ڕۆژ, ڕۆژی سێشەممە 11ی مانگی سێی 2025 - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٥
ڕۆژانە کورتەی گرنگترین هەواڵتان لە دەنگی ئەمەریکاوە پێشکەش دەکرێت، لە ئەمەریکاوە هەتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دوای 7 ساڵ لە ئاوارەیی، خەڵکی عەفرین تامەزرۆی گەڕانەوەن بۆ زێدی خۆیان - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٥
هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ئیلهام ئەحمەد، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئاوارەکانی عەفرین لە شاری کۆبانێ ئەنجامدا و پرسی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان تاوتوێ کرا.

دەهۆڵ لێدان لە موسڵی کۆن بۆ خەبەرکردنەوەی خەڵک بۆ پارشێو - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٥
یەکێک لە دیاردە هەرە کۆنەکانی موسڵی کۆن، لێدانی دەهۆڵە لە کۆڵانەکان لە مانگی ڕەمەزان بۆ خەبەرکردنەوەی خەڵکی بۆ پارشێو، گەنجێکی شارەکە وەک زیندووکردنەوەی مێژوو و کلتۆری موسڵ ئەم کارە دەکات.

خانمێکی موسڵ پڕۆژەیەکی چارەسەرکردنی ڕووەکەکان بە ڕێگەیەکی زانستی دەکاتەوە - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٥
تەیسیر زاکر دەرچووی زانکۆی موسڵە و پروژەکی تایبەتی بە چارەسەرکردنی ڕووەکەکانی بە ڕێگەیەکی زانستی کردووەتەوە و چەندین کەس لێی سوودمەند بوون.

کورتەیەک لە هەواڵەکانی ڕۆژ، دووشەممە 10ی مانگی سێی 2025 - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٥
ڕۆژانە کورتەی گرنگترین هەواڵتان لە دەنگی ئەمەریکاوە پێشکەش دەکرێت، لە ئەمەریکاوە هەتا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ...

دیداری زایەڵە لەگەڵ خانمی ڕۆژنامەوان ئاڵا ئەحمەد - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٥
ڕۆژنامەوان ئاڵا ئەحمەد لەم وتوێژەدا باس لە توانا و و کارکردنی ژنان دەکات، هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی کە دەبێت مرۆڤ خودی خۆی بێت ئەگەرنا ون دەبێت.

فیستیڤاڵی خواردنە کوردییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٥
بە بەشداری ژمارەیەک لە خاوەنکارەکان فیستیڤاڵی خواردن لە هەولێر بەڕێوەچوو، تێدا خاوەنکارەکان هەرچی خواردنی کوردی هەیە ئامادەیان کردبوو و دەیانفرۆشت بە هاووڵاتیان و بەگوتەی خۆشیان ئامانج لە فیستڤاڵەکە ناساندنی زیاتری خواردنە کوردیەکان و دروستکردنی ئەو خواردنانەیە کە ساڵانێکی زۆرە فەرامۆشکراون

بەرنامەی زایەڵەی داهێنان 9ی مانگی سێی 2025 - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٥
زایەڵەی داهێنان بەرنامەیەکی فەرهەنگییە و هەر دوو هەفتە جارێک لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئامادە و پێشکەش دەکرێت و لە کەناڵی ئێن ئاڕتییەوە پەخش دەکرێت

ڕۆڵی ژنان لە پێشەنگا شێوەكارییەكاندا - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٥
ژنان وەک چۆن لە کۆمەڵگەدا هەروادێ و دەبنە کاراکتەرێکی گرنگ، ئاوەهاش لە فەرهەنگیشدا دەبنە کاراکتەرێکی سەرەکی و وەک نمونە و وەک هێما و سومبولیش لە فەرهەنگدا ڕەنگ دەدەنەوە بەبێ ئەوەی بەرنامەی پێشوەختی بۆ دانرابێت کاراکتەر و ئەندێشەکانی ژن باڵ دەکێشن بەسەر پێشانگایەکی شێوەکاریدا لە شاری هەڵەبجە.

لە ڕۆژی جیهانی ژنان، خەڵاتی ڕێزلێنان وەکو ژنێکی ڕۆژنامەوان بەخشرایە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە سلێمانی - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٥
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە سلێمانی سنور کەریم، یەکێک بوو لەو ژنانەی خەڵاتی ڕێزلێنانی وەکو ژنێکی ڕۆژنامەوان لە ڕۆژی جیهانی ژناندا پێبەخشرا لە لایەن ڕێکخراوی پەیامنێران و پەیمانگای مافە نێودەوڵەتیەکانەوە، سنور باس لە گرنگی و بەهای ئەم خەڵاتە دەکات.

ژنانی کورد دەیانەوێت لە ڕووی ئابورییەوە سەربەخۆ بن - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٥
کچان و ژنان لە هەرێمی کوردستان بە دوای ئابووری سەربەخۆدا دەگەڕێن و ژمارەیەکی زۆر کچ و ژن لە بازاڕو کەرتە حکومی و ئەهلییەکاندا کاردەکەن، لەکاتێکدا لە ڕابردوودا کارکردن بۆ ژن ئەستەم بووە بەهۆی داب و نەریت و ئاستەنگە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکانەوە.

لە ڕۆژی جیهانی ژنان لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشرێتە چەند ژنێک - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٥
هەر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، چەندین چالاکی و ڕێوڕەسم لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دران و تیایدا خەڵاتی ڕێزلێنان بە چەند ژنێکیش بەخشرا.

یەکەمین کۆبوونەوەی لوتکەی دراوی کریپتۆ لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٥
سەرۆک ترامپ لە یەکەمین کۆبوونەوەی دراوی کریپتۆ لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند شەڕی حکومەت لەگەڵ پیشەسازی کریپتۆ کۆتایی هاتووە و ڕێگایەکی نوێ بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کەرتە دەستیپێکردووە. ئەو بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی بایدن، وتی ئیدارەی پێشوو بە بلۆککردنی هەژماری کۆمپانیاکانی کریپتۆ پیشەسازییەکەی کردۆتە ئامانج.

پرسی چەکدانانی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوا - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٥
لایەنە دەسەڵاتدارە نوێکانی سوریا داوا دەکەن هێزە کوردەکانی ئەو وڵاتە چەکەکانیان دابنێن یان ببن بە بەشێک لە سوپای نیشتمانی وڵاتە، بەڵام سەرکردە کوردەکان دەڵێن هێشتا لە دوو بەرەدا خەریکی شەڕن و دەیانەوێت لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی سوریا دانوستان لەسەر بەشداری لەدەسەڵاتدا بکەن.

ژنێکی کورد باس لە ئەشکەنجەی زیندانەکانی ڕژێمی بەعس دەکات - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٥
مامۆستا ئاشتی یەکێک لە زیندانیانی ئەمنە سورەکەی سلێمانی کە شایەتحاڵێکی ئەشکەنجە دڕاندانەکانی سەردەمی بەعسە، باس لەوە دەکات کە ژن و منداڵ و پیاو بە بێ جیاوازی لەسەر کوردایەتی ئەشکەنجە و ئازار و لە سێدارە دراون.

یادی ڕاپەڕینی سلێمانی - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٥
لە یادی ڕاپەڕینی سلێمانیدا ژنێک ئازارەکانی خۆی لە زیندانی ئەمنە سورەکەی سلێمانی دەگێڕێتەوە. 34 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی شاری سلێمانی دژی ڕژێمی بەعس تێدەپەڕیت، وێرای ئەوەی کردەکە بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ گەلی کورد لێک دەدرێتەوە، بەڵام هاوڵاتیان نیگەرانن و دەڵێن ئامانجەکانی ڕاپەڕین وەک پێویست بەدی نەهاتن

گۆڕی بەکۆمەڵی خەسفە لە موسڵ، دوای شەش ساڵ هەڵدەدرێتەوە - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٥
چاڵی خەسفە کە دەکەوێتە باشووری موسڵ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ بووە کە لە سەردەمی داعشدا هەزاران قوربانی فرێدراوەتە نێوی. پاش زیاتر لە شەش ساڵ ئێستا حکومەت بڕیاری هەڵکەندنی چاڵەکە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە و دەرکردنی پاشماوەی قوربانییەکانی داوە.

دوو ژن بەربەستەکان دەشکێنن بۆ بونیاتنانی پیشەکەیان - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٥
ڕاپۆرتێکی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەڵێت، نزیکەی 130 ساڵ دەخایەنێت تا جیهان بگاتە یەکسانییەکی تەواوی جێندەری، کە تێیدا ژنان و پیاوان بە یەکسانی بەشداری لە هەموو ڕەهەندەکانی ژیاندا بکەن.

چاوی واشنتۆن: پەیامی ئۆجەلان بۆ ئاشتی، وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمەریکا - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیادا. *وتاری سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەبەردەم هەردوو خانەی کۆنگرێسی ئەمەریکادا.

میسر پلانێک بۆ ئایندەی غەززە پێشکەش دەکات له کاتێکدا ئیسرائیل هۆشداری له ڕۆڵی حەماس دەدات - ی مانگی سێ ٠٦, ٢٠٢٥
وڵاتانی عەرەبی پلانێکی میسریان بۆ داهاتووی غەززە پەسەند کردووە و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە پشتگیری لەو پلانە بکات. ئیسرائیل دەڵێت نابێت حەماس هیچ ڕۆڵێکی هەبێت لە داهاتووی غەززەدا.

پێكەوەژیانی ئاینی سیمایەكی شارستانی هەڵەبجەیە - ی مانگی سێ ٠٦, ٢٠٢٥
لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەک ئاینی جیاواز لە هەڵەبجە و ئەو دۆخە ئاینیەی لە ڕابردوودا پێیدا تێپەڕبووە، بەڵام ئاینیە جیاوازەكان پێكەوە دەژین و ڕێز لە تایبەتمەندیە ئاینیەكانی یەكتری دەگرن، ئەوان دەڵێن، بەجۆرێک پێكەوەژیان گەشەی پێ دراوە بەشداری مەڕاسیمە ئاینییەكانی یەكتری دەكەن.