PLAY PODCASTS
Voice of America

Voice of America

457 episodes — Page 6 of 10

کوردانی ڕۆژئاوا دەخوازن گۆڕانکاریی ئەرێنی بۆ مافەکانی کورد لە ڕۆژهەڵات بەدی بێت - ی مانگی سێ ٢٨, ٢٠٢٦

لەگەڵ بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕێژیمی ئێران، کوردانی ڕۆژئاوا هیوادارن کە ئەمە ببێتە هۆی گۆڕانکاریی ئەرێنی بۆ مافەکانی کورد لە ڕۆژهەڵات

Mar 28, 20262 min

واژۆی سەرۆک ترامپ دەخرێتە سەر دۆلار - ی مانگی سێ ٢٧, ٢٠٢٦

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بڕیاریدا بە چاپکردنی واژۆی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لەسەر دۆلار، ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکادا واژۆی سەرۆکێک بخرێتە سەر دراو.

Mar 27, 20260 min

ڕۆڵی ئێران لە عێراق لە دوای هێرشەکان ئەمەریکا و پێش هێرشەکان - ی مانگی سێ ٢٧, ٢٠٢٦

له‌ پاش ساڵی 2003 وه‌ ئێران ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵی ده‌گێڕا له‌ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، هه‌ر كاتێک گرێ كوێره‌یه‌ک دروست بوایه‌ قاسم سوله‌یمانی، یان قائانی ده‌نارد بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان، به‌ڵام ئێستا گرێ كوێره‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ناوخۆی وڵاتەکە و ناپڕژێته‌ سه‌ر كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق

Mar 27, 20263 min

ڕەزا ئەمینی چالاکوانی سیاسی: ئەو خاڵانەی ئەمەریکا بۆ ئێران دیاریکردوون، مانای خۆبەدەستەوەدانی ئێرانە بەبێ مەرج - ی مانگی سێ ٢٧, ٢٠٢٦

ڕەزا ئەمینی چالاکوانی سیاسی لە دانیمارک باس لە داخستنی تەنگەی هورموز دەکات کە چۆن زیان بە هەموو جیهان دەگەیەنێت کە ئێستا ئێران وەک تاکتیکێک بە کاری دەهێنێت. هەروەها باس لەوەش دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئەو گوشارە ئابوورییەی کە ئێستا لە ئاکامی داخستنی تەنگەکە لە ئارادایە بیخاتە ئەستۆی ئەمەریکا.

Mar 27, 202612 min

ڕۆبۆتێک میوانی خانمی یەکەمی ئەمەریکایە لە کۆشکی سپی - ی مانگی سێ ٢٦, ٢٠٢٦

فیگەر 3 ڕۆبۆتێکی ئەمەریکاییە کە بە ژیری دەستکرد بونیاد نراوە و توانای ڕۆیشتن و ئاخاوتن و چەندین فرمانی بڕیاردانی هاوشێوەی مرۆڤی هەیە. رۆژی چوارشەممە خانمی یەکەمی ئەمەریکا هێنایە ناو کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە پەروەردە لە سەردەمی تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرددا.

Mar 26, 20262 min

ژنە سەربازێکی ئەمەریکا هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێکی کورد دەکات - ی مانگی سێ ٢٦, ٢٠٢٦

دوای نزیکەی 8 مانگ لە پەیوەندی خۆشەویستی، ژنە سەربازی ئەمەریکایی ئیستەر هێرناندێز لەگەڵ حەسەن ئالپکان کە خەڵکی باکوری کوردستانە لە ڕۆژی نەورۆزدا هاوسەرگیرییان ئەنجام دا. لە ئاهەنگەکەدا دەیان سەربازی ئەمەریکایی بەشداربوون و ڕێز لە نەورۆز گیرا وەک جەژنێکی نەتەوەیی کورد.

Mar 26, 20263 min

چاودێران: نەبوونی حکومەت کێشە سیاسی، ئاسایشی و ئابوورییەکانی عێراق قوڵتر دەکاتەوە - ی مانگی سێ ٢٦, ٢٠٢٦

نزیکەی پێنج مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا تێدەپەڕێت، بەڵام ناکۆکیە سیاسیەکان و خراپی دۆخی ئاسایشی ڕێگربووە لە پێکهێنانی کابینەی نوێ

Mar 26, 20262 min

پرسەی شەش پێشمەرگە و پرسیارەکان لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان - ی مانگی سێ ٢٦, ٢٠٢٦

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرسە بۆ ئەو 6 پێشمەرگەیە دانرا کە بە هێرشی مووشەکی ئێران گیانیان لەدەستدا. بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن قسەیان لەگەڵ ئێراند کردووە و دانیان بەوەدا ناوە کە هێرشی سەر پێشمەرگە بە هەڵە ئەنجامدراوە، بەڵام ئێران بە فەرمی ئەوەی ڕانەگەیاندووە.

Mar 26, 20262 min

دکتۆر جەعفەر حامیدی: پرسی کورد، پرسی خاکە، پرسی خۆشەویستی نیشتمانە - ی مانگی سێ ٢٥, ٢٠٢٦

بەرێز دکتۆر جەعفەر حامیدی سیاسەتمەدار، سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئێران هیچ دۆستێکی نەهێشتووەتەوە لە دەوروبەری خۆی هێرشی نەکردبێتە سەر، هەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبووە لەم هێرشانە،

Mar 25, 202616 min

جەبارە یاوەر: هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەکانی پێشمەرگە مەترسیدارە - ی مانگی سێ ٢٥, ٢٠٢٦

دوای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشی ڕژێمی ئێران بۆ سەر بنکەیەکی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان، شەش پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون. جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "هێرشەکە پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان."

Mar 25, 202611 min

زانکۆی ئەمەریکی لە واشنتن ئاهەنگی جەژنی نەورۆز دەگێڕێت - ی مانگی سێ ٢٥, ٢٠٢٦

زانکۆی ئەمەریکی لە واشنتن، ئاهەنگێکی تایبەتی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز سازکرد, ئاهەنگەکە پەیامێک بوو بۆ ئاشناکردنی ئامادەبووان بە مێژووی ئەم بۆنەیە.

Mar 24, 20263 min

دانوستانی ئەمەریکا و ئێران؛ ئایا قاڵیباف دەبێتە کەناڵێکی نوێ بۆ دیپڵۆماسی؟ - ی مانگی سێ ٢٤, ٢٠٢٦

بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر بە ئێران، ئایا دانوستان لەگەڵ ئێران دەکرێت وەک گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە ڕێبازی سەرۆک ترامپدا چاوی لێبکرێت یان زیاتر مانۆڕێکی سیاسییە؟ دکتۆر ئالان تەوفیقی، شرۆڤەکاری سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارە و کۆمەڵێک پرسیاری دیکە دەداتەوە.

Mar 24, 202619 min

گوندنشینانی ناوچە سنورییەکان دەڵێن ڕژێمی ئێران بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانیان - ی مانگی سێ ٢٤, ٢٠٢٦

سوپای پاسدارانی ئێران لە ترسی دزە کردنە ناو وڵاتەکەیان، هەڕەشەی ئەوەی لە گوندنشینانی ناوچە سنورییەکان کردووە نزیکی تەلبەندەکان نەکەونەوە، بە پێچەوانەوە گیانیان پارێزراو نابێت، هاووڵاتیانیش باس لەوەدەکەن درۆن و مووشەکی ڕژێمی ئێران مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروستکردووە.

Mar 24, 20263 min

هێمن سەیدی: ئێران واز لە بەرنامە ناوکییەکانی ناهێنێت مەگەر لە لێواری ڕووخاندا بێت - ی مانگی سێ ٢٤, ٢٠٢٦

دکتۆر هێمن سەیدی شیکەرەوەی سیاسی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و ‌ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا لە دژی ڕژێمی ئێران دەڵێت، گرفتی ئێران تەنها بەرنامەی ناوکی نییە، بەڵکو ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرچاوەی ئاژاوەگێڕییەکانە لە زۆر وڵاتی ناوچەکەدا.

Mar 24, 20269 min

بەرجەستەبوونی پرسی کورد لە نەورۆزی ئەمساڵی ئەستەنبوڵدا - ی مانگی سێ ٢٣, ٢٠٢٦

لە نەورۆزی ئەمساڵی ئیستەنبوڵ، پەیامی چارەسەری پرسی کورد زاڵ بوو. ئەو خەڵکە زۆرەی لەم نەورۆزەدا بەشدارییان کردبوو، بە ئاماژەکانیان پشتیوانی خۆیان بۆ هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نیشان دا.

Mar 23, 20263 min

گەشتیاری لە ناوچەکانی هەڵەبجە و هەورامان ڕوو لە کەمی دەکات - ی مانگی سێ ٢٣, ٢٠٢٦

بەهۆی هێرشە دۆرنی و موشەکییەکانی ئێرانەوە، کەرتی گەشتیاری هەڵەبجە و هەورامان بێ گەشتیار ماوەتەوە و خاوەن پرۆژە گەشتیاریەکان زەرەرمەند بوون. لەکاتێکدا چاوەروان دەکرا لە نەورۆز زۆرترین گەشتیاری سەردانی ناوچەکە بکەن، بەلام ئەمساڵ شوێنە گەشتیارییەکان چۆڵ و بێ دەنگن.

Mar 23, 20262 min

نەورۆزی ئەمساڵ بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات جیاوازە - ی مانگی سێ ٢٢, ٢٠٢٦

دوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانکوردانی ڕۆژهەڵات چاوەڕێی هەڵهاتنی خۆری ئازادی و گەڕانەوەیان بۆ نیشتیمان و زێدی خۆیان دەکەن و هیواخوازن ساڵی نوێی کوردی بە ئازادی بگەڕێنەوە ناو کەسوکار و زێدی خۆیان.

Mar 22, 20263 min

کوردان لە ئامەد ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن - ی مانگی سێ ٢٢, ٢٠٢٦

کورد لە ئامەد ئەمساڵ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە جەژنی نەورۆزیان گێڕا و هیوای خۆیان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربڕی.

Mar 22, 20262 min

هێرشەکانی ڕژێمی ئێران و گرووپە بەکرێگیراوەکانی زیانێکی زۆریان بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە - ی مانگی سێ ٢١, ٢٠٢٦

ڕژێمی ئێران لە ڕێگای درۆن و مووشەکەوە زیانێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە، یاساناسانیش دەڵێن،" ڕژێمی ئێران پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانی کردووە لە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و دەتوانرێت لە ڕێگای دادگای نێودەوڵەتیەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە ببێتەوە."

Mar 21, 20263 min

شەریف عەلی: ئێران لە قۆناغی داڕووخاندایە - ی مانگی سێ ٢١, ٢٠٢٦

شەریف عەلی دکتۆرا لە دیپلۆماسی نێودەوڵەتی بەریتانی سەبارەت بە دۆخی ئێران لە دوای ئۆپەراسیۆنی ئەمەریکا لە دژی ڕژێم دەڵێت" پێموایە ئێران لە قۆناغەکانی داڕووخاندایە."

Mar 21, 202615 min

نەورۆز و گێڕانەوە مێژووییەکان سەبارەت بەم بۆنەییە لەسەر زاری سۆران حەمەڕەش - ی مانگی سێ ٢٠, ٢٠٢٦

سۆران حەمەڕەش پسپۆڕی مێژوویی، باس لە جەژنی نەورۆز و گێرانەوە مێژووییەکان دەکات سەبارەت بەم نەتەوە جیاوازانەی کە هەریەکەیان بە جۆرێک یادی ئەم بۆنەیە دەکەنەوە.

Mar 20, 202613 min

چیرۆکی گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێراندا کردبوو - ی مانگی سێ ٢٠, ٢٠٢٦

گەنجێکی بەشدار لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران، بەهۆی خراپی دۆخی ئێران و هەڕەشەکانی ڕژێم لەسەر هاووڵاتیان ناچار دەکرێت وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، گەنجەکە ئێستا لە هەرێمی کوردستانە و دۆخی دەستگیرکردن و کوشتن و ئەشکەنجەی ناو زیندانەکانی ڕژێمی ئێران بۆ دەنگی ئەمەریکا دەگێڕێتەوە.

Mar 20, 20264 min

بەرنامەیەکی تایبەتی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە جەژنی نەورۆز - ی مانگی سێ ٢٠, ٢٠٢٦

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەرنامەیەکی تایبەت سەبارەت بە جەژنی نەورۆز و یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە لە باشور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و باکور پێشکەش دەکات.

Mar 20, 202628 min

دوایین ڕۆژی ڕەمەزان لە یافا - ی مانگی سێ ٢٠, ٢٠٢٦

لە یافا جوو و موسڵمان و کریستیان بە تەبایی و ئاشتیانە دەژین. لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم ناوچەیە دەڕازێنرێتەوە و چەندین چالاکی ئایینی تیایدا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێرانەوە هەتا دوا ڕۆژی ئەم مانگی ڕەمەزانە نەتوانرا وەک ساڵانی ڕابردوو ئەو چالاکی و کۆبوونەوانە ئەنجام بدرێن.

Mar 20, 20262 min

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران: دۆخێک هاتووەتە ئاراوە هەموو کەس دەیەوێت گوێ لە کوردی ئێران بگرێت - ی مانگی سێ ١٧, ٢٠٢٦

هەژار برنجی، نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمەریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا جەخت لە پێگەی کوردستانی ئێران دەکاتەوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێو ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەژار برنجی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ئامادەین بۆ ئەوەی هاوکاربین لە دامەزراندنەوەی ئێران."

Mar 17, 202617 min

لە عەلی لاریجانیەوە تا تەنگەی هورمز؛ ڕۆڵی کورد لە هاوکێشە نوێیەکاندا - ی مانگی سێ ١٧, ٢٠٢٦

ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی سێ کوژرانی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی ڕاگەیاند. ڕۆڵی لاریجانی لە پێکهاتەی دەسەڵاتی ئێراندا چ بووە؟ ئایا کوژرانی کاریگەرییەکی دەستبەجێی دەبێت لەسەر بڕیاردانی ئەمنی و سیاسی؟ سالار پاشایی، شرۆڤەکاری سیاسی وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

Mar 17, 202612 min

پەیامی تایبەتی ناتانیاهۆ بۆ هاووڵاتیانی ئێران - ی مانگی سێ ١٧, ٢٠٢٦

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی ئێران کرد و پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و بۆنە نەتەوەییەکانی دیکەی لێکردن، ناتانیاهۆ پەیامەکەی بە وشەی "نەورۆز پیرۆز بێت" کۆتایی پێهێنا.

Mar 17, 20260 min

هەرێم و بەغداد لە بەردەم ناکۆکییەکی نوێدا - ی مانگی سێ ١٧, ٢٠٢٦

حکومەتی عێراق داوای هەناردەی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بۆری جەیهانەوە دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێم بۆ داواکەی بەغداد مەرجی هەیە، ناڕەزایی هەرێم هەڵوێستی توندی بەشێک لەلایەنە سیاسیەکانی عێراقی لێکەوتەوە و داوا دەکەن حکومەتی ناوەند بێ گەڕانەوە بۆ هەرێم پرسی نەوت بخاتەوە ژێر دەستی عێراق،

Mar 17, 20263 min

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک ترامپ - 16 ی مانگی دووی 2026 - ی مانگی سێ ١٧, ٢٠٢٦

سەرۆکی ئەمەریکا هێشتا دەرگای ئەنجامدانی گفتوگۆی لەگەڵ ئێران دانەخستووە، بەڵام جەخت دەکاتەوە لەوەی "هەموو" سەرکردەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشەکاندا کوژراون و ئیتر ئەمەریکا نازانێت مامەڵە لەگەڵ کێ بکات.

Mar 16, 20261h 0m

ڕاگەیاندنی لەشکری ئەمەریکا سەبارەت بە شەڕی دژی ڕژێمی ئێران - ی مانگی سێ ١٦, ٢٠٢٦

ئەنجامی چالاکییەکانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکاوە پێشکەش دەکرێت – ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 16 ی مانگی دووی 2026

Mar 16, 20264 min

هەڵەبجە لە ژێر مەترسی درۆنەکانی ڕژێمی ئێران بە ترسەوە یادی 38 ساڵەی کیمیاباران دەکاتەوە - ی مانگی سێ ١٦, ٢٠٢٦

ئەمساڵ یادی 38 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە دۆخێکی جیاوازدا ئەنجام درا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکان دژی ڕژێمی ئێران و بەردەوامی هێرشی مووشەک و درۆنەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە. لەبەر ئاسایشی هاوڵاتیان، ئیدارەی پارێزگاکە هیچ کۆبوونەوەیەکی فراوانی ڕێکنەخست.

Mar 16, 20262 min

پشتیوانی خەڵکی ئێران و کورد بۆ هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران - ی مانگی سێ ١٥, ٢٠٢٦

کاوە ئاهەنگەری، شرۆڤەکاری سیاسی باس لە پشتیوانییەکانی ئێران بە گشتی و کورد بە تایبەتی دەکات لە ئێران بۆ هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران و دەڵێت خەڵک بە شێوەی جیاواز خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم مەبەستە و بۆ کوژرانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە.

Mar 15, 202612 min

دانیشتوانی گەڕەکێکی کەرکوک لەنێوان ناسنامەی نیشتەجێبوون و مەترسیەکانی ڕاگواستندا دەژین - ی مانگی سێ ١٥, ٢٠٢٦

سوپای عێراق ماوەی چەند ساڵێکە دەیەوێت گەڕەکێکی کوردنشینی کەرکوک چۆڵ بکات بە پاساوی ئەوەی بەڵگەی خاوەندارێتی خانووەکانیان نییە. بەڵام هاووڵاتیان ڕەتیدەکەنەوە و دەڵێن بە پێی بڕیاری 320 دەبێت خانووەکان بکرێتە ناویانەوە. ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش دەڵێت بڕیارەکان تەنها سەر کاغەزن و جێبەجێ ناکرێن.

Mar 15, 20263 min

ناسر باباخانی: هاوپەیمانی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات، وەرچەرخانێکی گرنگە لە مێژووی سیاسیدا - ی مانگی سێ ١٤, ٢٠٢٦

ناسر باباخانی شرۆڤەکاری سیاسی، باس لە هاوپەیمانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەکات و دەڵێت" پێموایە ئەم هاوپەیمانییە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لە مێژووی سیاسی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتدا."

Mar 14, 202611 min

لە سلێمانی هێرشی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی ناو حەشدی شەعبی ماڵی هاووڵاتیانی سڤیلی کردووەتە ئامانج - ی مانگی سێ ١٤, ٢٠٢٦

دوێنێ پێنچشەممە لە ئەنجامی کەوتنەخواردنەوەی درۆنێک چەند ماڵێک لە گەڕەکی قالاوای سلێمانی زەرەرمەند بوون، ئەوان ساتی ڕووداوەکە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەگێرنەوە و باس لە ترسی دووبارەبوونەوەی هێرشەکان دەکەن.

Mar 14, 20263 min

ڤیدیۆ جیاوازەکانی حکومەتی ئەمەریکات لەسەر هێرشەکانی دژ بە ڕژێمی ئێران بینیوە؟ - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٦

کۆشکی سپی لە دوو هەفتەی ڕابردووی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ سەر ڕژێمی ئێران چەندین ڤیدیۆی جیاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، کە ملیۆنان بینەریان هەبووە. لە ڤیدیۆکاندا گرتەی هێرشە ئاسمانییەکان تێکەڵ بە چەند دیمەنێک لە فیلمی سینەمایی و یاری ئەلیکترۆنی کراون.

Mar 13, 20261 min

وەزیری جەنگی ئەمەریکا: ڕێبەری نوێی ئێران بریندارە و خۆی حەشارداوە - ی مانگی سێ ١٣, ٢٠٢٦

پیت هێگسەت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی، لە ژێرزەمیندا خۆی حەشارداوە و بریندارە و بێهیوا بووە.

Mar 13, 20261 min

کارا نەبوونی پەرلەمان گرفتی گەورەی بۆ هەرێمی کوردستان دروستکردووە - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٦

ماوەی زیاتر لە ساڵێک و پێنج مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچووە، جگە لە سوێندخواردن، پەرلەمانتاران نەیانتوانیوە بەشداری دانیشتنەکان بکەن و هۆکارەکەشی بۆ ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان دەگەڕێتەوە و هیچ ئاسۆیەکیش نیە بۆ ڕێکەوتن.

Mar 12, 20263 min

گەڕاندنەوەی تەرمی ساڵح موسلیم سیاستمەداری کورد بۆ قامشلۆ - ی مانگی سێ ١٢, ٢٠٢٦

تەرمی ساڵح موسلیم سیاسەتمەداری کورد، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێرەوە گەیشتەوە قامشلۆ و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە زێدی خۆی لە کۆبانی بەخاک بسپێردرێت.

Mar 12, 20261 min

نوێترین زانیاریییەکان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی ئەفسانەیی" ئەمەریکا دژ بە ڕژێمی ئێران - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٦

براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) نوێترین زانیاریییەکان سەبارەت ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی ئەفسانەیی" ئەمەریکا دژ بە ڕژێمی ئێران دەخاتەڕوو.

Mar 11, 20266 min

کاریگەرییەکانی چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٦

برایم جەهانگیری، ڕۆژنامەوان و چالاکوان سیاسی، لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لە کاریگەرییەکانی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ڕژێمی ئێران و چڕبوونەوەی هێرشەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

Mar 11, 20267 min

گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و داهاتووی کورد - ی مانگی سێ ١١, ٢٠٢٦

عومەر ئیلخانی زادە، جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس لە بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و کورد لەم نێوەندەدا دەکات.

Mar 11, 202624 min

کورد لە ئێرانی داهاتوودا - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٦

خالید عەزیزی، گوتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت: پەیامێکی زۆر ڕوونمان لە سەرۆکی ئەمەریکاوە سەبارەت بە ڕۆڵی ئێستا و تەنانەت داهاتووشمان لەم شەڕەدا پێنەگەیشتووە، باس لەوەش دەکات کە ئەوان بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە داهاتووی کورد لە ئێران بیر بەرپرسانی ئەمەریکا دەهێننەوە.

Mar 10, 20262 min

زۆرێک لە هاووڵاتیانی کەرکوک گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بە مەترسی دەزانن - ی مانگی سێ ١٠, ٢٠٢٦

لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی ئەفسانەیی" ئەمەریکا دژ بە ڕژێمی ئێران، گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەستیانکردووە بە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق وا هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانیش. زۆرێک لە هاووڵاتیانی کەرکوک ئەم جۆرە کردەوانە بە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکە دادەنێن.

Mar 10, 20263 min

پێکهاتە ئاینییەکان نیگەرانن لە دەستنیشانکردنی رێبەری نوێی ئێران - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٦

دەستنیشانکردنی موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری نوێی ئێران کاردانەوەی بەربڵاوی لێکەوتووەتەوە و بەشێک لە کەسایەتییە سیاسی و ئاینییەکان نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەمە و دەرئەنجامەکانی دەربڕیوە. لەم پێوەندییەدا گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سوننەی ئێران، فەردین باسامی قسە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەکات.

Mar 9, 20269 min

400 خێزانی ئاوارە لە عەفرین دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان - ی مانگی سێ ٠٩, ٢٠٢٦

یەکەم کاروانی خێزانە ئاوارەبووەکانی عەفرین کە لە 400 خێزان پێکهاتبوون، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری قامیشلۆ بەرەو شاری عەفرین بەڕێکەوتن.

Mar 9, 20262 min

دیمانە لەگەڵ ئارێز محەمەدی، سەبارەت بە 8ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٦

ئارێز محەمەدی، کۆمەڵناس و توێژەری کۆمەڵایەتی، لەم وتووێژەدا باس لە گرنگی ڕۆڵی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ژنی کورد دەکات.

Mar 8, 20268 min

سەرۆک ترامپ: نامەوێت ببینم کورد لە شەڕی دژی ڕژێمی ئێران پێوەبێت یان بکوژرێت - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٦

لەبارەی ئەگەری بەشداری کورد لەو شەڕەدا پرسیاری لێکرا و ئەویش لە وەلامدا وتی، "نامەوێت ببینم لەم شەڕەدا کورد پێوەبێت یان بکوژرێت."

Mar 8, 20260 min

گروپە عێراقییەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران دەیانەوێت وڵاتەکەیان پەلکێشی نێو شەڕی ئێران بکەن - ی مانگی سێ ٠٨, ٢٠٢٦

سەرەڕای دۆخی هەستیاری عێراق لە نێو ململانێ سیاسیە ناوخۆییەکاندا، بەڵام کاریگەری شەڕەکە ڕاستەوخۆ گەیشتە ناوخۆی عێراقیش، گروپە میلیشیا عیراقییەکانی سەر بە ئێران لە هەوڵدان عێراق پەلکێشی شەڕەکە بکەن.

Mar 7, 20263 min

گردبوونەوەی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئێران لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمەریکا - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٦

ژمارەیەکی بەرچاو لە کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئێران لە دەڤەری واشنتن و ڤێرجینیا، لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمەریکا گردبوونەوە لە دژی ڕژێمی ئێران و هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە.

Mar 7, 20261 min