
Voice of America
457 episodes — Page 9 of 10

ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە - ی مانگی سێ ٠٦, ٢٠٢٥
بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە ماوەی چەند ساڵێکە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە وایکردووە، ڕێژەی هەژاری زیاد بکات، بەگوێرەی دواین ڕووپێوی کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، هەر تاکێکی هەرێمی کوردستان گەر داهاتی مانگانەی کەمتر بوو لە 137 هەزاری دیناری عێراقی ئەوە دەکەوێتە ژێرهێڵی هەژاریەوە

ترامپ لە وتارێکدا بۆ کۆنگرێس ستایشی هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئیدارەکەی دەکات - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بەر لە دانیشتنی هاوبەشی کۆنگرێس لێدوانێکی پێشکەش کرد و ستایشی هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئیدارەکەی کرد بۆ کەمکردنەوەی بیرۆکراسی، دانانی باج لەسەر نزیکترین هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکا و فشارخستنە سەر ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ

ئەمەریکا: تۆمەتبارکردنی ئەو پیاوە 73 ساڵەی منداڵێکی فەلەستینی-ئەمەریکی بە چەقۆ کوشت - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٥
موسڵمانانی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئیلینۆی لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، کاردانەوەی خۆیان نیشاندا سەبارەت بە تۆمەتبارکرد ئەو پیاوە ئەمەریکاییە تەمەن 73 ساڵەی منداڵێکی فەلەستینی-ئەمەریکی بە چەقۆ کوشت، بە تاوانی کوشتن و ڕق و کینە.

خەڵکی ئامەد هیواخوازن هەنگاوی تۆکمە بنرێت بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٥
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئامەد وۆرک شۆپ لەسەر چارەنووسی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوەدەبەن، هاوکات داوا لە حکومەت دەکەن هەنگاوی تۆکمە بنێت بۆ دڵنیابوون لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە.

بەرنامەیەکی تایبەت لە بارەی وتارەکەی سەرۆک ترامپ - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٥
سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە کۆنگرێس و بە ئامادەبوونی هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سینات وتارێک پێشکەش دەکات و چاوەڕوان دەکرێت تیایدا باس لەو کارانە بکات کە لەوەتای لە 20 ی مانگی یەکەوە دەسەڵاتی گرتەوە دەست ئەنجامی داون و هەروەها باس لە بەرنامە و پلانەکانی بۆ داهاتوو بکات.

زانایانی ئەمەریکا جۆرێکی جیاواز لە مشک "دروستدەکەن" - ی مانگی سێ ٠٤, ٢٠٢٥
کۆمپانیایەکی ئەمەریکی تایبەت بە بژاری جینەکان لە تەکساس جۆرێک لە مشکی بەرهەمهێناوە کە خاوەنی توکی درێژ و ڕەنگ زەردە. سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکە هەنگاوێکی گرنگە لە زانستی دەستکاری جینەکان، کە دەکرێت لە داهاتوودا ژیانی مرۆڤ بە شێوەیەکی فراوان بگۆڕێت.

پەیامی ئاشتی ئۆجەلان لەگەڵ تورکیا، دڵنەوایی بۆ خەڵکی کۆبانی دەهێنێت - ی مانگی سێ ٠٤, ٢٠٢٥
هیوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە نێو خەڵکی کۆبانی پەرەی سەندووە. سیاسەتمەدارانی کۆبانی جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوچەکەیان دەبێت، هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتوو بێت، کەشێکی سەقامگیری دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە

چاوەڕوان دەکرێت ئۆکرانیا و غەززە بەشێک بن لەو پرسانەی سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا بۆ کۆنگرێس باسیان دەکات - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٥
پێشینی دەکرێت سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم وتاری خولی دووەمی سەرۆکایەتیەکەیدا کە پێشکەش بە کۆنگرێس دەکات، باس لە هەندێک پرسی گرنگ بکات لەوانە، کۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر وڵاتان و بچووک کردنەوەی حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا.

دیداری تایبەت لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٥
ئیلهام ئەحمەد لەم وتوێژەدا سەنگ دەخاتە سەر دۆخی سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و حەسەکە، هەروەها باس لە دانوستانەکانی نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشق و ناکۆکی لەسەر هەناردەکردنی نەوت بۆ دیمەشق و چەند پرسێکی گرنگی دیکەی ناوچەکە.

کوردانی ڕۆژاڤا پەیامەکەی ئۆجەلان بە ئەرێنی دەبینن - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٥
کوردانی ڕۆژاڤا پەیامەکەی ئۆجەلان بە ئەرێنی دەبینن و هیوادارن دوای دەیان ساڵ شەڕ و سەختی ئاشتی بەدی بهێنرێت، لە کاتێکدا پەیامەکەی ئۆجەلان و پڕۆسەی نوێ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دۆخی ناوچەکە دەبێت.

دانیشتوانی گوندی بەرچی لە باشووری چیای مەتین هیواخوازن بگەڕێنەوە سەر موڵک و ماڵەکانیان - ی مانگی سێ ٠٢, ٢٠٢٥
گوندنیشنە کوردەکانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی شەڕەکەی نێوان هێزەکانی تورکیا و پەکەکەوە ئاوارەبوون، لە کۆتاییدا هیواخواز ن بەمزووانە بتوانن بگەڕێنەوە گوندەکانیان.

ڕۆژێک لە گوند لە نێو بەفر و زستاندا - ی مانگی سێ ٠٢, ٢٠٢٥
گوندی گیرە لە پشدەر یەکێکە لەو گوندانەی بڕێکی زۆر بەفری لێ باریوە، دانیشتوانەکەی ژیانێکی سادە و دوور لە جەنجاڵی بەسەر دەبەن، وێرای ئەوەی دوورن لە تەکنەلۆژیا، بەڵام ژیانی کۆمەڵایەتی و گیانی هاوکاری و هەرەوەزی چێژی زیاتری بەخشیوە بە ژیانیان، بارینی بەفر وێڕای بەخشینی چێژێکی خۆش، بووەتە ئاستەنگیش بۆیان

پەنابەرانی سوریایی لە کوردستان دەڵێن ناگەڕێنەوە هەتا دۆخەکە بە تەواوی هێورنەبێتەوە - ی مانگی سێ ٠٢, ٢٠٢٥
پەنابەرانی سوریایی لە هەرێمی کوردستان سەرباری ئەوەی هیواخوازن بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام دەڵێن هەتا دۆخەکە بە تەواوی هێورنەبێتەوە ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە.

گەلەرییەک لە ئەمەریکا چیرۆکی سەربازەکانی لە ئەفغانستان و عێراق دەگێڕێتەوە - ی مانگی سێ ٠١, ٢٠٢٥
گەلەرییەکی نوێ لە مۆزەخانەی نیشتمانی هێزی دەریایی لە ڤێرجینیا چیرۆک و ئەزموونی هێزەکانی ئەمەریکا دەخاتە ڕوو کە لە شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراقدا خزمەتیان کردووە.

نووسەر لەتیف ئەپۆزدەمیر دەڵێت زمانی کوردی واتە بوونی کورد - ی مانگی سێ ٠١, ٢٠٢٥
نووسەر و سیاسەتمەدار لەتیف ئەپۆزدەمیر لە کۆڕێکدا سەرنج دەخاتە سەر گرنگی زمان و دەڵێت زمانی کوردی وەک هەوێنی شوناسی کوردە و بوونی کورد پێناسە دەکات.

ئامادەکارییەکانی ڕەمەزان لە بازاڕی موسڵ - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٥
خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕوویان لە بازاڕەکانی موسڵ کردووە بۆ کڕینی پێداویستییەکانی ڕەمەزان. بازاڕی موسڵ بە بەراورد لەگەڵ بازاڕەکانی تری عێراق هەرزانترە.

کاردانەوەکان بەرامبەر بە پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٥
عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە لە پەیامێکدا کە لەلایەن شاندی ئیمڕاڵیەوە بڵاوکرایەوە، داوای کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێوەی یاسایی و سیاسی و دیموکراسی لە تورکیا، پەکەکە چەک دابنێت و لەدوای بەستنی کۆنگرە خۆی هەڵبوەشینێتەوە. ئەمەش کاردانەوەیەکی بەرفەراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

پێگەی کورد لە ئێران لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٥
لە ئێستادا وەک باس دەکرێت هەلومەرجێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتۆتە ئاراوە، جا جێی خۆیەتی لە کورد بپرسرێت ئایا چەندێک ئامادەیە بۆ ئەو گۆڕانکاریانە ئەگەر ڕووبدەن. ڕەزا کەعبی سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.

دیداری ڕۆژ: پەیامە ئاشتیانەکەی ئۆجەلان - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٥
دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی سیاسی کاروباری تورکیا دەڵێت کاتێک دەوڵەت بۆخۆی داوای ئاشتی دەکات ئەوا دەشێت پێشتر هەندێک پەیمانیشی دابێت. شوان حەمە، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت ئۆجەلان وەک بڕیاردەرێک فیکەی دەستپێکردنی یارییەکەی لێداوە و ئۆجەلان هەر یەک ئامانجی هەیە و ئەویش پرسی کوردە.

ئێران و بەرەنجامی شەڕانگێزییەکانی، ئێران لە کۆنگرەی کۆنەپارێزانی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ * دابەشبوونەکانی ناو ئێران هەروادێ و زیاتر دەبن هەوڵەکانیش بۆ دەربازبوون لەو ئاڵۆزیانە بوونەتە ناکۆکی زیاتر لەناو ڕژێمی ئێراندا. * لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆنەپارێزانی ئەمەریکادا جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەفتار و سیاسەتەکانی ئێران دەکرێت.

نرخی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دادەبەزێت و خاوەنەکانیان دەستیان لەسەر دڵیانە - ی مانگی دوو ٢٧, ٢٠٢٥
ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی سزای دەست بەسەردا گرتنیان لەسەر هەڵگیرا و تەنها لە سنوری قەڵەمڕەوی یەکێتیدا دەتوانن هاتووچۆ بکەن، بەڵام کڕیار و فرۆشیارەکانی دەستیان لەسەر دڵیانە و ترسیان لە چارەنوسی ئەو ئۆتۆمبێلانە هەیە، بە بچووکترین بانگەشەش نرخەکانیان هەڵکشان و داکشان دەکات.

کاردانەوەی خەڵکی بەرامبەر بە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان - ی مانگی دوو ٢٧, ٢٠٢٥
خۆشحاڵی دەربڕینی خەڵکی لە سلێمانی بەرامبەر بە پەیامەکەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلان

خراپی کواڵێتی خۆراک و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان - ی مانگی دوو ٢٤, ٢٠٢٥
خراپی کواڵێتی بەروبوومە کشتوکاڵییە هاوردەکراوەکان نیگەرانی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی لێدەکەوێتەوە، هاووڵاتیان دەڵێن بەربوومەکان بەشێکی زۆریان بە قاچاخ هاوردەی کوردستان دەکرێن و پشکنینیان بۆ ناکرێت، ئەمەش هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

تابلۆکانی تارا، قوڵبوونەوە بە نێو ئازارەکانی ژنانی کورددا - ی مانگی دوو ٢٤, ٢٠٢٥
تارا عەبدوڵا کچێکی گەنجی شاری سلێمانیە لە ڕێگەی وێنە کێشانەوە، ئازارەکانی ژنانی کورد دەخاتەڕوو، لەلایەکی تریشەوە باس لە کاریگەری کەلتور و داب و نەریتی کۆمەڵگە جیاوازەکان دەکات کە ڕۆڵیان لەسەر سنوردارکردن و پێناسەکردنی کەسایەتی ژن هەیە

خانمێک لە هەولێر ڕووەکی سروشتی لەناو شووشە بە شێوازی سیستەمی تێراریۆم دیزاین دەکات - ی مانگی دوو ٢٤, ٢٠٢٥
خانمێکی دانیشتووی هەولێر کە دەرچووی بەشی جوگرافیایە، ماوەی چەند ساڵێکە ڕووەکی سروشتی لەناو شووشە بە شێوازی سیستەمی تێراریۆم دیزاین دەکات و ئەوەش بووەتە جێگای سەرنجی زۆر کەس لەوانەی کارەکانی دەبینن، ئەم خانمە جگە لەوەی ژینگە و سروشتی خۆش دەوێت لەهەمانکاتدا کارەکانی بووەتە مایەی سەرچاوەی داهات بۆی.

دیداری زایەڵە لەگەڵ دکتۆر ڕێبوار فەتاح نوسەر و فۆتۆگرافەر - ی مانگی دوو ٢٣, ٢٠٢٥
لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ژیریی دەستکرد، خەریکە شێوازی لێکدانەوەی هونەر و فۆتۆگرافی خەیاڵمان دەگۆڕێت، لە کاتێکدا ژیری دەستکرد یارمەتی کاری داهێنەرانە دەدات، بەڵام تا ڕادەیەک دیمەنە مێژووییەکان تێکەڵ دەکات دکتۆر ڕێبوار فەتاح نوسەر و فۆتۆگرافەر باس لە گۆرانکارییەکانی زیرەکی دەستکرد و کاریگەرییەکانی دەکات.

مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی و دەوروبەری لە نزیک عەربەت ڕێگەیان لەو تەنکەرانە گرت کە سوتەمەنی دەگوازنەوە بۆ دەروازەی باشماخ - ی مانگی دوو ٢٣, ٢٠٢٥
مامۆستایانی ناڕازی هەڵویستیان گۆڕی و سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێگەی ئەو تەنکەرانەیان داخست کە سوتەمەنی دەگوازنەوە بۆ دەروازەی باشماخ، ئەوان دەڵێن ڕێگەی ئەو تەنکارانە دەگرین کە ڕۆژانە سوتەمەنی بە نایاسایی دەگوازنەوە و شادەماری داهاتی ئەم وڵاتە دادەخەین، چونکە داهاتەکەی نادیارە و بۆ مووچەخۆران نییە

دوو یاریزانانی کوردی هونەرە جەنگییەکان لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیدا و لە کێشی خۆیاندا بوونە براوەی خولەکە - ی مانگی دوو ٢٣, ٢٠٢٥
دوو یاریزانی کوردی هونەرە جەنگییەکان لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتیدا و لە کێشی خۆیاندا، بوونە براوەی خولەکە، بەڵام ئەوان نیگەرانن لەوەی گرفتی دارایی ڕێگرە لەبەردەم بەشداری کردنیان لە زۆر پاڵەوانی نێودەوڵەتیدا و حکومەتیش پشتگیرییان ناکات

بەرنامەی زایەڵەی داهێنان 23ی مانگی دووی 2025 - ی مانگی دوو ٢٣, ٢٠٢٥
زایەڵەی داهێنان بەرنامەیەکی فەرهەنگییە و هەر دوو هەفتە جارێک لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئامادە و پێشکەش دەکرێت و لە کەناڵی ئێن ئاڕتییەوە پەخش دەکرێت

هونەری هایپەر ڕیالیزم لە هەرێمی كوردستان لە گەشەكردندایە - ی مانگی دوو ٢٣, ٢٠٢٥
هونەری هایپەر ڕیالیزم لە هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی ژمارەیەک شێوەكار لە پێشكەوتندایە و توانیویانە ژمارەیە پکڕۆژەی قەبارە گەورە دروستبكەن، كە لەگەڵ ئەو قوتابخانە هونەریە هاوتەریبن، ئەوان لە ماڵەكانی خۆیانەوە سەرقاڵن و دەڵێن، ئەم هونەرە زیاتر جێگەی سەرنجە و توانا و سەلیقەی شێوەكارەكە دەردەخات.

ئەوروپا و تورکیا لەیەک نزیکتر دەبنەوە؛ سوپای تورکیا دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی لە ئاسایشی ئەوروپادا بگێڕێت - ی مانگی دوو ٢٢, ٢٠٢٥
لەدۆخێکدا کە سەرکردەکانی ئەوروپا لە میانەی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە واشنتن هەوڵی بەهێزکردنی سەربازییەکانیان دەدەن، تورکیا وەک یەکێک لە گەورەترین ئەندامانی ناتۆ کە شانازی بە سوپاکەیەوە دەکات، دەتوانێت بەشێکی سەرەکی بێت لە پلانەکانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی ئاشتیپارێزیدا لە ئۆکرانیا.

مانگی مێژووی ڕەشپێستەکان لە سەرانسەری ئەمریکا بەڕێوەدەچێت؛ سەرۆک ترامپ میوانداری و پێشوازی لەم یادە دەکات - ی مانگی دوو ٢٢, ٢٠٢٥
مانگی دوو مانگی مێژووی ڕەشپێستەکانە لە ئەمەریکا. سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی پێشوازی لەبۆنە دەکات و نمایشێکیش لە لۆس ئەنجڵێس بەم بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت.

داوا دەكرێت زمانی دایک گرنگی زیاتری پێبدرێت و رێگرییەكان لەبەردەمی لاببرێن - ی مانگی دوو ٢٢, ٢٠٢٥
لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایكدا، ژمارەیەک لە زمانناس و ڕوناكبیرانی هەورامان، داوا دەكەن زمانی دایک لە هەموو دیالێكتەكان گرنگی زیاتری پێبدرێت و تەكنەلۆجیا و زمانە جیهانیەكان، زمانی دایک لە منداڵ وەرنەگرنەوە. جەختیش لە كەمكردنەوە و نەهێشتنی هەوڵەكان بۆ دژایەتی نێوان دیالێكتەكان دەكرێت.

نوێترین هەواڵەکانی پەیوەست بە واڵایی ئاسمان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا - ی مانگی دوو ٢٢, ٢٠٢٥
نوێترین هەواڵەکانی هەفتەی ڕابردووی واڵایی ئاسمان، لە ئەگەری بەرکەوتنی هەسارەیەک لەگەڵ زەوی تا دەگاتە نوێترین هەڵدانەکان بۆ واڵایی ئاسمان لەم ڕاپۆرتەدا ببینن.

هەوڵی نەتەوەکانی ئێران بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک و بەردەوامبوونی سنووردارکردنی حکومەت - ی مانگی دوو ٢٢, ٢٠٢٥
لەرۆژی جیهانی زمانی دایک، خەڵکی نەتەوەکانی نێو ئێران بە چالاکی جوراوجۆر سەرنج دەخەنە سەر گرنگی فێربوونی زمانی دایک، ئەمەش لەکاتێکدا سنووردارکردنی خوێندنی فەرمی بە زمانی خۆیان هێشتا بەردەوامە و ئەم پرسەش لەلایەن چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت.

32 تەرمی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال دەگاتە موسڵ - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٥
32 قوربانیی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەڤەری موسڵ کە لە ماوەی کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە کوژراون و زۆربەیان خەڵکی دەڤەری شنگال و پێکهاتەی ئێزیدی بوون، لە بەغدادەوە گەیشتوونەتەوە شاری موسڵ.

فرۆشتنی شیرو میزی حوشتر لە شەقامی سەرەکی نێوان بەغداد-کەرکوک - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٥
ئاوارەیەکی عەرەبی سەردەمی شەڕی داعش لە شەقامی سەرەکی نێوان بەغداد-کەرکوک سەرقاڵی فرۆشتنی شیرو میزی حوشترە، گوایە میزی حوشتر چارەسەرە بۆ ژمارەیەک نەخۆشی، لەکاتێکدا پزیشکانی پسپۆڕ ڕەتیدەکەنەوە بەکارهێنانی میزی حوشتر بۆ نەخۆشی بنەمای زانستی هەبێت.

ڕەتکردنەوەی مافی مامۆستایان پەروەردە پەکدەخات - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٥
وا نزیکەی سێ مانگە مامۆستایان لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و وانە ناڵێنەوە و هێشتا دیاریش نیە کەی و چۆن دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی خوێندکاران دروستکردووە.

جیاوازییەکانی سوریای ژێر هەژموونی ئێران لەگەڵ سوریای ژێر هەژموونی تورکیا چین؟ ئایا کورد لەو وڵاتە دەتوانێت مافەکانی خۆی دەستەبەر بکات؟ - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٥
لەبەرنامەی چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە لە بەشی یەکەمدا ئیرینا سوکرمان، شیکەرەوەی ئاسایشی نیشتمانی و لەبەشی دووهەمیشدا، سیروان قچۆ لە دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە داهاتووی سوریای نوێ وەڵامی پرسیارەکانی بەڵێن ساڵح دەدەنەوە.

هەواداران و ئەستێرەکانی بەرنامەیەکی کۆمیدی لە شاری نیویۆرک کۆدەبنەوە بۆ ئاهەنگێک ل یادی پەنجاە ساڵەی بەرنامەکەدا - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٥
بەرنامەی کۆمێدی 'ڵایفی شەوی شەممە'(Saturday Night Live) بۆ ماوەی 50 ساڵە بەشێکی سەرەکی کۆمیدیای تەلەفزیۆنی ئەمەریکایە. هەواداران و ئەستێرە بەناوبانگەکان لەم هەفتەیەدا لە شاری نیویۆرک کۆبوونەوە بۆ ئاهەنگگێڕانی یادی ئەم بەرنامەیە.

رێكخراوێكی هۆڵندی ژمارەیەک لە گەنجان دەخاتە سەركار - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٥
ڕێكخراوی سپاركی هۆڵندی 21 كەمپەینی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانگاری لەناو گەنجان و دۆزینەوەی هەلی كار بۆ گەنجانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە جیاوازەكان ڕاگەیاندووە، لە پێشەنگایەكی مەشقی كاردا، ژمارەیەک گەنجی خستنە سەركار. بە گوێرەی زانیاریەكانی رێكخراوەکان رێژەی بێكاری لە هەڵەبجە 53% دەبێت.

ئاوارە عەفرینییەکان دەترسن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان - ی مانگی دوو ٢٠, ٢٠٢٥
لە کاتێکدا ئاوارەکانی عەرەبی سوریا کەمپی عەریشا جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە دیمەشق و شوێنەکانی تر، عەفرینییە ئاوارەبووەکان دەترسن بگەڕێنەوە شارەکەیان. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئیدارەی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە 120 هەزار ئاوارەی عەفرین هەن کە سێ هەزاریان لە قامشلۆن.

پاشماوەی مین و تەقەمەنی لە شوێنەوارە دێرینەکانی پالمێرا لە سوریا، بووەتە جێگای مەترسی بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە ناوچەکە - ی مانگی دوو ٢٠, ٢٠٢٥
پێش شەڕی ناوخۆی سوریا، شوێنەوارە دێرینەکانی پالمێرا یەکێک بوون لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە. بەڵام ئەم شارە مۆدێرنە لە ئێستادا وێران بووە و پڕە لە مینی چێنراو کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکێکی زۆر کە هەوڵی گەڕێنەوە بۆ ناوچەکە دەدەن.

زانیاری ورد سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ڕووسیا لە عەرەبستانی سعودیە - ی مانگی دوو ١٨, ٢٠٢٥
دیپلۆماتکارانی باڵای ئەمەریکا و ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لە عەرەبستانی سعودیە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی باشترکردنی پەیوەندییەکان و دانوستان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا.

گرفتەكانی خانەوادەی منداڵانی توشبووی ئیفلیجی مێشک - ی مانگی دوو ١٨, ٢٠٢٥
لە تەواوی پارێزگاكانی عێراقدا نزیكەی 27 هەزار منداڵی توشبووی ئیفلیجی مێشک لە رێكخراوی بەرەوژیانێكی نوێ تۆماركراون، كە ڕێكخراوەكە لە ئەمەریكاوە کورسی تایبەت بە جۆری نەخۆشیەكان و قاچی پلاستیكیان بێ بەرامبەر بۆ دابین دەكات، لە نەبوونی سەنتەری تایبەت بەو منداڵانە دایک و باوكیان گیرۆدەی چەندین كێشەن.

شاندی ئیمڕاڵی و دەم پارتی کۆتاییان بە دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هێنا و بە پەیامی لایەنەکانەوە گەڕانەوە تورکیا - ی مانگی دوو ١٨, ٢٠٢٥
دوای چوار ڕۆژ لە سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و گەیاندنی پەیامی ئۆجەلان پێیان، شاندی ئیمڕاڵی بە کۆمەڵێک پەیامی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمەوە گەڕانەوە تورکیا و دەیانەوێت پەیامەکانیان بگەیەننەوە ئۆجەلان،

پردەکەی تەق تەق هێندەی کێشەی نێوان هەردوو حکومەت مشتومڕی لەسەرە - ی مانگی دوو ١٨, ٢٠٢٥
پردەکەی قەزای تەقتەق سەرباری ئەوەی ساڵانێکی زۆرە دروستکراوە و خاڵی جیاکردنەوەی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقە، بەڵام هیچکامیان نەیانتوانیوە چارەسەر تاسە و چاڵ و چۆڵیەکانی بکەن و نۆژەنی بکەنەوە، خەڵکیش دەڵێن کێشەی ئەم پردە بەقەد کێشە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو حکومەت گەورەترە و داوای چارەسەرکردنی دەکەن

یادی 14 ساڵەی حەڤدەی شوبات لەلایەن کەس و کاری قوربانیانەوە کرایەوە - ی مانگی دوو ١٧, ٢٠٢٥
کەسوکاری قوربانیانی 17ی شوبات یادی لەدەستدانی کوڕەکانیان و خۆپیشاندانەکانی 2011 دەکەنەوە، لە 17ی شوباتی ساڵی 2011 بەهۆی ناڕەزایی چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان لە نەبوونی خزمەت گوزاری و پێداویستە سەرەتاییەکانی ژیان و خراپی دۆخی ژیانیان خۆپیشاندانی فراوانیان لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ئەنجامدا

شاندی ئیمراڵی لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە - ی مانگی دوو ١٧, ٢٠٢٥
