PLAY PODCASTS
Voice of America

Voice of America

457 episodes — Page 7 of 10

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر پارێزگای هەڵەبجە - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٦

لە چوارچێوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆسەر پارێزگای هەڵەبجە هەردوو بورجی پەیوەندی کردنی کۆمپانیاکانی کۆڕەک و ئاسیاسێڵ لە لوتکەی بەفری میری هەڵەبجە لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج.

Mar 7, 20260 min

هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ هەرێمی کوردستان - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٦

هە‌تا ئێستا 46 هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشه‌ک لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە ئاڕاستەی كه‌‌مپه‌كانی حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كراوە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.

Mar 7, 20263 min

کورد لە نێو بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و داهاتووی ئێراندا - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٦

بەڕێز خالید عەزیزی وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، باس لە بارودۆخی ئیستای ئێران و ئایندەی کورد لە ناوچەکەدا دەکات، بە تایبەت دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند " زۆر باش دەبێت کوردەکان ئۆپەراسیۆن لە ناوخۆی ئێراندا بکەن".

Mar 6, 202611 min

کۆنگرێس پڕۆژە یاسای سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جەنگ ڕەتدەکاتەوە - ی مانگی سێ ٠٦, ٢٠٢٦

ئەنجوومەنی نوێنەران و سیناتی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایەکیان ڕەتکردەوە کە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ئەمەریکای لە جەنگ سنووردار دەکرد.

Mar 6, 20261 min

ڕژێمی ئێران ئارامی و سەقامگیری کوردستانی تێکداوە - ی مانگی سێ ٠٦, ٢٠٢٦

ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕژێمی ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، بوونەتە مایەی مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژانە بە چەندین درۆن و مووشەک هێرش دەکەنە سەر دامودەزگاکانی هەرێم و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی سڤیل.

Mar 6, 20263 min

هاتوچۆ لە دوو شەقامی سەرەکی تاران - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٦

دوو شەقامی سەرەکی تاران لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 5 ی مانگی سێی 2026 چۆڵییەکی تەواوی پێوە دیاربوو لە کاتێکدا ئەو دوو شەقامە لە دۆخی ئاسایی زۆر قەرەباڵغە.

Mar 5, 20261 min

گەڕانەوەی گەنجانی هاندەران بۆ پاڵپشتی لە حزبەکانی ڕۆژهەڵات - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٦

بە ئومێدی گۆڕانکاری لە ئێران و ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەدان کەس لە هەندەرانەوە گەڕاونەتەوەوە باشوری کوردستان و پەیوەندییان بە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کردووە

Mar 5, 20263 min

گۆڕانکارییەکان و ئایندەی کورد لە ناوچەکەدا - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٦

لەگەڵ بەردەوامی شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران لەلایەن ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە، پرسیاری زۆر لە بارەی ئایندەی کورد لەو وڵاتە و لە سەرانسەری ناوچەکە دەکرێن. دکتۆر جەبار قادر پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی نوێی ناوچەکە دەکات.

Mar 5, 202618 min

بۆردومانکردنی ستادیۆمی ئازادی تاران - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٦

دیمەنی بۆردومانکردنی ستاتیۆمی ئازادی لە تاران (ورزشگاە آزادی تهران)، بەپێی زانیارییەکان شوێنەکە لە ئێستادا کراوەتە بنکەیەکی سوپای پاسداران.

Mar 5, 20260 min

سێنتکۆم دەڵێت نزیکەی دووهەزار ئامانجیان لە ئێران پێکاوە - ی مانگی سێ ٠٥, ٢٠٢٦

هێزەکانی ئەمەریکا هەموو کاتژمێرێک هێرشەکانیان لە ئاسمانی ئێران قووڵتر و فراوانتر دەکەن، وەزارەتی جەنگ دەڵێت دوای نزیکەی شەش ڕۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی" توڕەیی ئەفسانەیی"، ئێستا سوپای ئەمەریکا هەموو دەریا و ئاسمانی ئێرانی کۆنترۆڵکردووە.

Mar 5, 20261 min

دیمەنەکانی وێرانکردنی بارەگای فەرماندەیی هێزی پۆلیسی ناوەندی تاران - ی مانگی سێ ٠٤, ٢٠٢٦

ئەمەریکا و ئیسرائیل دەڵێن، پێگە سەربازی و ئاسایشییەکانی ڕژێمی ئێران لە سەرانسەری وڵات دەکەنە ئامانج

Mar 4, 20260 min

ئایا ئەمەریکا هێزە کوردییەکان پڕچەک دەکات؟ - ی مانگی سێ ٠٤, ٢٠٢٦

بۆچوونی ئەمەریکا سەبارەت بە پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان، هێرۆ زەنگەنە زانیاری ورد لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

Mar 4, 20261 min

خستنەخوارەوەی مووشەکێکی ئێرانی لە نزیک قامشلۆ - ی مانگی سێ ٠٤, ٢٠٢٦

مووشەکێکی ئێرانی لە نزیک قامشلۆ خرایە خوارەوە. ڕۆژنامەوان ئیڤان حەسیب، زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو

Mar 4, 20261 min

گفتوگۆ لەگەڵ مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران - ی مانگی سێ ٠٤, ٢٠٢٦

مستەفا مەولودی، جێگری سکرتێری گشتیی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە ئێران لە دوای خامنەیی و داهاتووی کورد و ئەو هاوپەیمانییەی کە بنیات نراوە، لەگەڵ ڕۆژنامەنووس هونەر ئەحمەد قسە دەکات.

Mar 4, 202611 min

ڕاوبۆچوونی ژماریەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕژێمی ئێران - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٦

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان نیگەرانن لەوەی ساڵانێکی زۆرە ڕژێمی ئێران یاری بە چارەنووسی خەڵکی دەکات و دەڵێن، ئەوەی ئەمەریکا دەیکات تەنها ڕزگارکردنی خەڵکی ئیران نییە لەو ڕژێمەی کە هەیە بەڵکو ڕزگارکردنی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، چونکە ساڵانێکی زۆرە ئەو ڕژێمە ئارامی ناوچەکەی تێکداوە.

Mar 3, 20262 min

دکتور جەعفەر حامیدی دەڵێت پێویستە کورد لەگەڵ هێزی دیموکراتی نەتەوەکانی دیکە هەوڵ بدات - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٦

دکتور جەعفەر حامیدی دەڵێت بۆ پرسی کورد لە ئێراندا پێویستە لە دوو بواردا هەنگاو بنرێت. یەکەم: یەکڕیزی کردەیی و مەیدانی کە بە خۆشیەوە ئێستا تێیدا سەرکەوتوو بوو. دووهەم: بە هەوڵدان لەگەڵ دۆستەکان و هێزە دیمۆکراتەکانی نەتەوەکانی دیکە، پێگەی کورد لە ناوەندی ئێراندا بەهێز بکات.

Mar 3, 202637 min

بۆردومانکردنی عەمبارێکی سووتەمەنی سوپای پاسداران لە تاران - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٦

دیمەنی ڕۆژئاوای شاری تاران دوای بە ئامانجگرتنی عەمبارێکی سووتەمەنی سوپای پاسداران لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە لەشکرییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل.

Mar 3, 20260 min

بنکەی پۆلیسی دیپلۆمات لە تاران وێراندەکرێت - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٦

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بنکەی پۆلیسی دیپلۆمات لە تاران وێرانکرا.

Mar 3, 20260 min

سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: خۆمان بۆ ڕاپەڕین ئامادەکردووە - ی مانگی سێ ٠٣, ٢٠٢٦

لەم دیدارە تایبەتەدا ڕەزا کەعبی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کورستان باس لە دواین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکات و دەڵێت،" خۆمان بۆ ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئامادەکردووە و ڕژێمی ئێران توانای نەماوە و تەنیا بەرگری دەکات."

Mar 2, 202616 min

لێدوانی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی دژی ڕژێمی ئێران - ی مانگی سێ ٠٢, ٢٠٢٦

Mar 2, 20262 min

هەڕەشە و مەترسی رژێمی ئێران لەسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - ی مانگی سێ ٠٢, ٢٠٢٦

ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی سوپای پاسداران و قەرارگەی حەمزەوە هەڕەشە لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و بە جوداخواز ناویان دەبات، لە بەرامبەردا حزبەکانیش دەڵێن خۆمان بۆ ڕاپەڕین ئامادەکردووە.

Mar 2, 20264 min

بەرنامەیەکی تایبەت سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی ئێران - ی مانگی سێ ٠٢, ٢٠٢٦

لە دووەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکەی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران، لەم بەرنامەیە تیشک خرایە سەر کاریگەری ئەم ئۆپەراسیۆنە لەشکرییانە بەسەر هەوڵی گەلانی ئێران بۆ ڕزگاربوون لەو ڕژێمەی بۆ دەیان ساڵە ژیانێکی پڕ کێشە و گرفتی بۆ دەستەبەر کردوون.

Mar 1, 202621 min

عەلی جەوانمەردی، ڕاوێژکاری باڵای ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی باسی ئەگەرەکانی داهاتووی ئێران دەکات - ی مانگی سێ ٠١, ٢٠٢٦

بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئێران، چ سیناریۆیەکی ئەگەری بۆ داهاتووی وڵاتەکە بەدی دەکرێت؟ لەم هەلومەرجەدا کورد دەتوانێت چ ڕۆڵێک لە داهاتووی ئێراندا بگێڕێت؟ عەلی جەوانمەردی، ڕاوێژکاری باڵای ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

Mar 1, 20266 min

پەیامی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ پێکهاتەکانی ئێران - ی مانگی سێ ٠١, ٢٠٢٦

ئەی خەڵکی ئێران، فارس ، کورد ، ئازەری ، بلوچی ، ئەهوازی، ئەمە دەرفەتی ئێوەیە بۆ بنیادنانی ئێرانێکی نوێی ئازاد، بە دەستی خۆتان چارەنووسی خۆتان دیاری بکەن، سەرتان بەرزبکەنەوە و سەیری ئاسمان بکەن، هێزەکانمان لەوێن - فڕۆکەوانانی جیهانی ئازاد، هەموویان بە هانای ئێوەوە هاتوون، یارمەتییەکان گەیشتن!

Mar 1, 20260 min

شوکریە برادۆست، پسپۆڕی ئاسایشی نێودەوڵەتی باس لە ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی دژ بە ڕژێمی ئێران دەکات - ی مانگی سێ ٠١, ٢٠٢٦

Feb 28, 20267 min

ڕووماڵی تایبەتی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی، دژ بە ڕژێمی ئێران - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٦

Feb 28, 202626 min

دەقی وتارەکەی سەرۆک ترامپ سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر ڕژێمی ئێران - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٦

Feb 28, 20267 min

ئۆجەلان لە ساڵیادی بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە - ی مانگی دوو ٢٧, ٢٠٢٦

عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕۆژی هەینی، بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. ڕۆژنامەنووس ئەیوب دەمیر زانیاری زیاتر دەدات.

Feb 27, 20262 min

وتاری ساڵانەی سەرۆک ترامپ - ی مانگی دوو ٢٦, ٢٠٢٦

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتاری ساڵانەی خۆیدا باسی لە پرسە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرد. هێرۆ زەنگنە، ساڵح دەمیجەر و سیروان قچۆ لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لێدوان لەسەر وتارەکەی سەرۆک کۆمار دەدەن.

Feb 26, 202628 min

وتاری ساڵانەی سەرۆک و وەڵامدانەوەی دیموکراتەکان - ی مانگی دوو ٢٥, ٢٠٢٦

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری ساڵانەی خۆی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی شەوی سێشەممە بە کاتی واشنتنی پایتەخت پێشکەش دەکات. پاشان وەڵامدانەوەی دیموکراتەکان لەلایەن ئابیگێڵ سپانبێرگەر فەرمانڕەوای ڤێرجینیا پێشکەش دەکرێت.

Feb 25, 20262h 38m

وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمەریکا - ی مانگی دوو ٢٤, ٢٠٢٦

بڕیارە سەرۆک ترامپ ئەمشەو سێ شەممە وتاری ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی گشتی وڵات پێشکەش بکات.

Feb 24, 20261 min

سیمینارێکی زانستی بۆ زمانی کوردی لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا سازدەکرێت - ی مانگی دوو ٢٢, ٢٠٢٦

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21 ی مانگی دوو لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا سیمینارێکی زانستی تایبەت بە زمانی کوردی سازکرا. جەمشید بەهرامی ئامادەی سیمینارەکە بوو و ڕاپۆرتێکی لەم بارەیەوە بۆ ئامادەکردین.

Feb 21, 20264 min

دۆخی زمانی کوردی لە ڕۆژی نێونەتەوەیی زمانی دایکدا - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٦

Feb 21, 20267 min

وتووێژ لەگەڵ کاروخ خۆشناو، سەبارەت بە ئامانجی دەستی ئاشتی غەززە - ی مانگی دوو ٢٠, ٢٠٢٦

Feb 20, 20266 min

هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران - ی مانگی دوو ١٩, ٢٠٢٦

Feb 19, 20261 min

کۆنفرانسی میونشن کۆتایی پێهات - ی مانگی دوو ١٦, ٢٠٢٦

62 هەمین کۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایشی جیهان ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی پێهات. ڕۆژنامەوان جەمشید بەهرامی زانیاری زیاتری لەم بارەیەوە لایە.

Feb 15, 20261 min

دڵشاد شەهاب لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ - ی مانگی دوو ١٥, ٢٠٢٦

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باس لە بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە کورد لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ دەکات.

Feb 15, 20263 min

ناوەڕۆکی وتارەکەی مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوە لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ چی بوو؟ - ی مانگی دوو ١٤, ٢٠٢٦

Feb 14, 20261 min

دیدارێکی تایبەتی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ مۆرا نامدار، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری کونسوڵگەری - ی مانگی دوو ١٣, ٢٠٢٦

Feb 13, 20261 min

شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە دەگاتە ئەڵمانیا بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ - ی مانگی دوو ١٣, ٢٠٢٦

Feb 13, 20261 min

دیمانە لەگەڵ عەبدول سەلام بەرواری سەبارەت بە جیاوازییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان - ی مانگی دوو ١٢, ٢٠٢٦

عەبەولسەلام بەرواری ئەندامی پێشووی پەرلامانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی پارتی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر سەرۆکایەتی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم پەیوەندی پێکەوە هەیە. هەروەها دانیش بەوەدا دەنێت لە ئێستادا پێکهێنانی ئەنجومەنی سیاسی بۆ بڕیارە کۆتاییەکان بە چارەسەر دادەنرێت.

Feb 12, 202615 min

ئەردۆغان لەگەڵ شاندێکی ئیمڕاڵی کۆدەبێتەوە - ی مانگی دوو ١١, ٢٠٢٦

شاندێکی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆبووەوە. ڕۆژنامەنووس ئەیوب دەمیر نوێترین زانیاری و سەرنجەکانی سەبارەت بەو سەردانە دەخاتە ڕوو.

Feb 11, 20262 min

زانیاری سەبارەت بە بەشێک لەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا کوژراون   - ی مانگی دوو ١١, ٢٠٢٦

ناوەندی نەمران لیستی بەشێک لەو کەسانەی لە سەر ماڵپەری خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لە مانگی بەفرانباری ڕابردوو لە میانی خۆپیشاندانەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێراندا کوژراون بە تایبەتی لە کوردستان.

Feb 11, 202613 min

تێڕوانینی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ دۆخی ئێستای سوریا - ی مانگی دوو ١١, ٢٠٢٦

سکات پێری، ئەندامی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە دانیشتنێک لە کۆنگرێس ڕەخنەی توندی لە حکومەتی ڕاگوزەری سوریا گرت و ڤیدیۆیەکی پیشانی ئامادەبووان دا و دەڵێت ئەمە نمونەی تاوانەکانی هێزەکانی سەر بە دیمەشقە.

Feb 11, 20265 min

عەبدوڵا ئیمام: گەمارۆدانی خەڵکی سڤیل تاوانی جەنگە - ی مانگی دوو ٠٨, ٢٠٢٦

زیاتر لە هەفتەیەکتێپەڕبووە بەسەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و حکومەتی کاتیی سوریا و واژۆکردنی ڕێککەوتنێک، بەڵام تا ئێستا دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکان لە ژێر گەمارۆدا دەژین. پارێزەر عەبدوڵڵا ئیمام لە ڕوانگەی یاساییەوە باس لەم گەمارۆیانە دەکات.

Feb 8, 20267 min

ڕەوشی ئاسایشی ڕۆژئاوا - ی مانگی دوو ٠٧, ٢٠٢٦

ڕۆژنامەوان ژیرۆ میتانی دواین زانیاری سەبارە ت بە ڕەوشی ئاسایشی ناوچەی گرکێ لەگێ و چل ئاغا لە ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنێت

Feb 7, 20261 min

دیمانە لەگەڵ کەمال ڕەوف سەبارەت بە پرسی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان - ی مانگی دوو ٠٧, ٢٠٢٦

Feb 7, 202613 min

هەنگاوی داهاتووی پڕۆژە یاسای پاراستنی کورد - ی مانگی یه‌ک ٣١, ٢٠٢٦

لە وتووێژێکی تایبەتدا، دکتۆر قارەمان مەمەند ، شارەزای کاروباری سیاسی ئەمەریکا و سەرکەوت شەمسەدین ئەندامی پێشووی ئەنجمومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە گرنگی پرۆژە یاسای پاراستنی کورد لە کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکەن.

Jan 31, 202619 min

لێدوانی سەرۆک ترامپ لەسەر ئێران - ی مانگی یه‌ک ٣٠, ٢٠٢٦

Jan 30, 20260 min

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناوچەی واشنتنی پایتەخت هەڵمەتێک دەستپێدەکات بۆ یارمەتیدانی کوردانی ڕۆژئاوا - ی مانگی یه‌ک ٢٩, ٢٠٢٦

نوێنەرایەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە واشنتنی پایتەخت دەستیکردووە بە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا. زوناڤ ئەمین، نوێنەری دەزگاکە دەڵێت خەڵکی دەتوانن بێن بۆ ئۆفسەکەیان و یارمەتییەکان پێشکەش بکەن و یان بە ڕێگەی ئۆنلاین یارمەتییەکان ڕەوانەبکەن.

Jan 28, 20262 min