
Voice of America
457 episodes — Page 5 of 10
گرژییەکانی ناوچەکە و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و تورکیا - ی مانگی چوار ١٦, ٢٠٢٦
بێزاری خەڵکی ناوچه ناکۆکی لەسەرەکان لە ناکۆکی لایەنە کوردییەکان و لەبیرکردنی ماددەی 140 - ی مانگی چوار ١٥, ٢٠٢٦
چیرۆکی بەتاڵانبردنی نزیکەی 13 هەزار سەرچاوەی زانستی لە کتێبخانەی گشتی هەڵەبجە لەلایەن ئێرانەوە - ی مانگی چوار ١٤, ٢٠٢٦
ئاسۆی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران - ی مانگی چوار ١٤, ٢٠٢٦
دەروازەی سنوری سێمالکا و سیستەمی نوێی گومرگی سوریا - ی مانگی چوار ١٤, ٢٠٢٦
کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان چیرۆکی تراژیدیای خۆیان دەگێڕنەوە - ی مانگی چوار ١٤, ٢٠٢٦
بژاردەیەک لە هەواڵەکانی ڕۆژ - ی مانگی چوار ١٣, ٢٠٢٦

400 بە بارمتە گیراوی هەسەدە لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە ئازادکران - ی مانگی چوار ١١, ٢٠٢٦
ڕۆژی شەممە 400 بارمتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئازاد کران کە لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە گیرابوون. لە هەمانکاتدا هێزەکانی هەسەدە 90 زیندانی حکومەتی دیمەشقی ئازاد کرد. زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا.

کاریگەرییەکانی جەنگی ئێران لەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان - ی مانگی چوار ١٠, ٢٠٢٦
کاریگەری چل ڕۆژ جەنگی ئێران و هێرشە درۆنیەکان لەسەر دۆخی سیاسی، ئابوری، دەروونی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا بە ئاشکرا دەردەکەوێت.

چاوەڕواندەکرێت پەرلەمانی عێراق دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدات - ی مانگی چوار ١٠, ٢٠٢٦
بریاره ڕۆژی شەممە پهرلهمانی عێراق دانیشتنێک ئەنجام بدات بۆ ههڵبژاردنی سهرۆک كۆماری عێراق، ئەمەش هێشتا کۆدەنگییەک بۆ ئەو مەبەستە نییە.

مینە چێنراوەکانی ئێران، بوونەتە تەڵەیەک بۆ گوندنشینانی هەورامان - ی مانگی چوار ١٠, ٢٠٢٦
لە هەورامان، بەهار تەنها وەرزێک نییە بۆ ژیانەوەی سروشت، بەڵکو وەرزێکە کە تێیدا مەرگ لە ژێر پەڕەی گوڵ و گیا بەهارییەکاندا خۆی حەشار داوە. لەو کاتەی گوندنشینان بە هیوای دابینکردنی بژێوی ڕوودەکەنە کوێستانەکان، مینە چێنراوەکانی ئێران لە ناو جەرگەی خاکی کوردستاندا، دەبنە تەڵەیەک بۆ بڕینەوەی خەونەکان

توێژەران: ئەگەر ئێران بیەوێت پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا هەبێت، ناتوانێت درێژە بە داخستنی تەنگەی هورمز بدات - ی مانگی چوار ١٠, ٢٠٢٦
عەبدوڵا حیجاب توێژەری سیاسی و عەلی مونەزەمی، لێکۆڵەر، لەم وتوێژەدا باس لە بەکارهێنانی تەنگەی هورمز دەکەن وەک چەکێکی هەرە گرینگ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، بەڵام ئەگەر درێژە بەو کارەی بدات، لایەنی دیکە دێنە نێو پرسەکە، کە ناخوازن ئەو تەنگەیە بە داخراوی بمێنێتەوە.

کاریگەرییەکانی شەڕی ئێران لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان - ی مانگی چوار ٠٩, ٢٠٢٦
دوای چل ڕۆژ لە جەنگ و هێرشە درۆنیەکان لەسەر هەرێم، دۆخ بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت، هاووڵاتیان دڵخۆشن بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دەڵێن هێرشە درۆنیەکان کاریگەری خراپی لە ڕووی دەروونی و ئابووری و ژیانیەوە بۆ دروست کردبوون، ئێستا جارێکی تر ئارامی بۆ هاووڵاتیان گەڕاوەتەوە و جموجۆڵی لە بازاڕ دروستکردووە.

هەڵسەنگاندنی نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئاگربەستی دووهەفتەیی نێوان ئێران و ئەمەریکا - ی مانگی چوار ٠٩, ٢٠٢٦
هەژار برنجی لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕوانینی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەخاتە ڕوو لەمەڕ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و دەڵێت هێزی حیزبەکەمان لەنێو قووڵایی خاکی کوردستاندایە.

كاریگهری شەڕی ئێران لهسهر ئابوری عێراق - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦
عێراق بەهۆی هاوسنوری لەگەڵ ئێران، جهنگه 40 ڕۆژەییەکەی ئەو وڵاتە كاریگهری ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆی لهسهر ئابووری عێراق جێهێشتووە.

کەسوکاری دیلەکانی کۆبانی داوای چارەنووسی منداڵ و هاوسەرە بێسەروشوێنەکانیان دەکەن - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦
ژمارەیەک لە کەسوکاری دیلەکانی کۆبانی، لەگەڵ لە گۆڕەپانێکی شارەکە کۆبوونەتەوە و داوای چارەنوسی بێسەروشوێنبووەکانیان دەکەن، کە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە لەسەر منداڵ و هاوسەر ە دیلەکانیان.

زۆرێک لە منداڵانی گوندەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی خوێندنی ئۆنلاین لە خوێندن بێبەشبوون - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦
پاش ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بە ناچاری بڕیاری خوێندنی ئۆنلاینی دا، زۆرێک لە خوێندکارانی گوندەکان لە خوێندن بێ بەشبوون بەهۆی نەبوونی هێڵی ئنتەرنێت و کەمی کارەباوە. وەزارەتی پەرەوەردە لای خۆیەوە دەڵێت،"کۆمەڵێک بژاردەی دیکە هەن هەتا خوێندکاران وانەکانیان بخوێنن."

کوردانی ڕۆژئاوا داوای گەڕاندنەوەی مافی ناسنامە و ڕەگەزنامەکانیان دەکەن - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦
ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ڕۆژئاوا لە هەوڵی وەرگرتنەوەی ناسنامە و ڕەگەزنامەکانیاندان، لە دوای زیاتر لە 60 ساڵ لە بێبەشکردنی مافی مەدەنی و هاووڵاتیبوونیان.

هێرشی كوێرانهی ئێران و گرووپهکانی لایەنگری ژیانی خێزانێکی کوردی لەناوبرد - ی مانگی چوار ٠٧, ٢٠٢٦
بههۆی هێرشی كوێرانهی ئیران و گروپهكانی لایەنگری هیچ ناوچهیهک له هەرێمی كوردستان به پارێزراوی نهماوهتهوه. نمونەش ئەو هێرشەی کرایە سەر سهر گوندی زهرگهزهویى سهر به پارێزگاى ههولێر کە لە ئاکامدا دوو هاوژین گیانیان لەدەست دا و دوو منداڵ بەبێ دایک و باوک بوون.

دایک و باوکی بارمتەکانی هەسەدە داوای زانیاری دەکەن سەبارەت بە چارەنوسی منداڵەکانیان - ی مانگی چوار ٠٦, ٢٠٢٦
دایکی گەنجێک کە لە مانگی یەکەوە لە دێرەزۆر بە دیل گیراوە، دەڵێت هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاستەوخۆی لەبارەی بارودۆخی کوڕەکەی پێنەگەیشتووە، لە کاتێکدا دۆسیەی بارمتەکان بەشێکە لە ڕێککەوتنێک کە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا واژۆ کراوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا: گرووپە بەکرێگیراوەکانی ئێران هەوڵیانداوە دیپلۆماتکارە ئەمەریکاییەکان تیرۆر بکەن - ی مانگی چوار ٠٦, ٢٠٢٦
زیاتر لە هەفتەیەکە ئەمەریکا هۆشداری پلە چواریداوە و داوای لە هاووڵاتیانی کردووە سەردانی عێراق نەکەن، ئاستی هۆشدارییەکە لە بەغدا و بەتایبەتی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەبینرێت.

جەژنی گەورە کریستیانەکانی لە هەولێر کۆکردەوە - ی مانگی چوار ٠٥, ٢٠٢٦
لە کەشێکی پڕترس و دڵەڕاوکێدا، هاوکاتی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانی ئێران و بەکرێگیراوەکانی لە عێراق، کریستیانەکان لە کڵێساکانی عەنکاوە لە هەولێر جەژنی گەورەیان لەیەکتر پیرۆزکرد. ئەوان دەڵێن نزا دەکەن ئەم دۆخە زوو تێبپەڕێت.

چارەنووسی یەپەژە لە نێوان ڕێککەوتنی هیزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی دیمەشق - ی مانگی چوار ٠٥, ٢٠٢٦
هاوکاتی ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە داهاتووی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، شرۆڤەکاران دەپرسن: ئایا ئەوان وەک هێزێکی سەربەخۆ دەمێننەوە یان دەبنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری سوریا؟

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی غازیان دەست ناکەوێت - ی مانگی چوار ٠٤, ٢٠٢٦
بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، قەیرانی غاز دروستبووە، چونکە بەرهەمهێنانی غازی کەمیکردووە و هاووڵاتیانیش نیگەرانن و دەڵێن،" غاز بە ئاسانی دەست ناکەوێت."

پلاتفۆرمی کوردۆلینگۆ زمانی کوردی لە سەرانسەری جیهان بڵاودەکاتەوە - ی مانگی چوار ٠٤, ٢٠٢٦
پلاتفۆرمێکی زمانی کوردی بە ناوی کوردۆلینگۆ لە زیاتر لە 35 وڵات زمانی کوردی فێری خوێندکاران دەکات. دامەزرێنەرانی دەڵێن ئامانجیان بڵاوکردنەوەی زمانی کوردییە لە ڕێگەی تەکنەلۆجیای نوێوە لە سەرانسەری جیهاندا.

ئێران زیانی ملیۆنان دۆلاری بە ئابوری هەرێمی کوردستان گەیاندووە - ی مانگی چوار ٠٤, ٢٠٢٦
هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران و گرووپە بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی ڕێژەی بێکاری بەرزکرردووەتەوە، زیانی ئابوری ملیۆنان دۆلاریشی بە ئابوری هەرێم گەیاندووە.

ئاسمانگەڕان لە گەشتەکەیان بۆ مانگ توالێتەکەیان خراپ دەبێت و بوکەڵەیەکیش لەگەڵ خۆیان دەبەن - ی مانگی چوار ٠٤, ٢٠٢٦
ڕۆژی چوارشەممە کەشتی واڵایی ئۆریۆن گەشتی ئارتمیسی دووی دەستپێکرد کە بڕیارە 10 ڕۆژ بخایەنێت و چوار ئاسمانگەڕ بە دووری 405 هەزار کیلۆمەتر لە زەوییەوە بگەیەنێتە خولگەی مانگ. ئاسمانگەڕان لە ڕێگادا بۆ ماوەیەکی کەم کێشەی توالێتیان بۆ دروست بوو. .

هێرشه درۆنییهكان ماڵی هاووڵاتیان لە شاری هەولێر دەکەنە ئامانج - ی مانگی چوار ٠٣, ٢٠٢٦
ماوهی دوو رۆژه هێرشه درۆنییهكانی بهرهی موقاوهمهی عێراقی كوێرانه ناوچهی نیشتهجێبوون دهكاته ئامانج، له سهرهتای جهنگهوه هەتا ئێستا زیاتر له 580 هێرشی مووشهكی و درۆنی كراوهته سهر ههرێمی كوردستان و زۆربهی ئهو هێرشانهش ئاڕاستهی ههولێر كراون.

ئایا پەنابەرانی ڕۆژاڤا لە تورکیا دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان؟ - ی مانگی چوار ٠٣, ٢٠٢٦
لە نێو ئەو پەنابەرە سوریانەی کە لە تورکیا ماونەتەوە، کوردێکی زۆر هەیە. هەرچەندە دۆخی سوریا گۆڕاوە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆریان نایانەوێت بگەڕێنەوە و دەڵێن ئەگەر دۆخەکە باشتر بێت، پاشان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

کاریگەری هێرشەکانی ڕژێمی ئێران لەسەر مەڕاسیمە کلتوری و فەرهەنگییەکان لە سنوری هەورامان - ی مانگی چوار ٠٣, ٢٠٢٦
هێرشە درۆنییەکانی ئێران لە گوندە سنورییەکانی هەورامان، مەترسی لەسەر مەراسیمە کۆمەڵایەتی و کلتوری و فەرهەنگییەکانیان دروست کردووە، ئەوان لەگەڵ وەرزی بەهاردا دەست دەکەن بە مەڕاسیمی کۆمەڵایەتی و چوونەدەرەوە بەڵام لەم ساڵدا تەنها یەک گوند ئەو مەڕاسیمەی گێرا

هێرشەکانی ڕژێمی ئێران و ئاوارەبوونی دانیشتوانی کامپەکانی ڕۆژهەڵات - ی مانگی چوار ٠٢, ٢٠٢٦
بههۆی هێرشه مووشهكی و درۆنییهكانی ڕژێمی ئێرانهوه، كهمپی كۆمهڵهكان له سوورداش و سێ گهورهترین كهمپی ماڵباتهكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له شاری كۆیه چۆڵکراون.

وتاری سەرۆک ترامپ سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی شەڕی دژی ڕژێمی ئێران - ی مانگی چوار ٠٢, ٢٠٢٦

کاریگەری هێرشەکانی ئێران لە سەر کەرتی گەشتیاری لە ناوچەی هەورامان - ی مانگی چوار ٠١, ٢٠٢٦
کاسبکاران و خەڵکی ناوچەی هەورامان کە ناوچەیەکی گەشتیاریە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بێکار ماونەتەوە و توشی زیانی دارایی بوون، وەک خۆیان دەڵێن, ناتوانن کرێی دووکانەکانیان بدەن، قائیمقامی هەڵەبجە و چاودێرانی ئابوری دەڵێن، بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکەوە، رێژەی هاتنی گەشتیاران زۆر کەم بووەتەوە.

خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە گرکێ لەکێ بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان - ی مانگی چوار ٠١, ٢٠٢٦
دانیشتووانی شارۆچکەی گرکێ لەکێ لە ڕۆژئاوا ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەن.

حیجاب: قازی محەمەد ڕەمزی نەتەوەی کوردە و سەرۆک ترامپ هەڵوێستی دروستی سەبارەت ئێران نیشانداوە - ی مانگی چوار ٠١, ٢٠٢٦
عەبدوڵڵا حیجاب شرۆڤەکاری سیاسی لە وتوێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، قازی محەممەد ڕەمزی نەتەوەی کوردە و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دروستی لە بارەی ئێرانەوە داوە.

کوردانی قامیشلۆ بۆ پشتگیری لە هەرێـمی کوردستان و ڕۆژهەڵات ڕژانە سەر شەقامەکان - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦
ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ، لە دژی هێرشەکانی ئێران و گرووپە بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر هەرێـمی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و سەرکۆنەی هێرشەکانیان کرد، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژهەڵات دووپاتکردەوە بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆیان و ڕزگاربونیان لە دەستی ڕژێم.

هەڕەشەکانی ئێران لە زانکۆ ئەمەریکیەکان لە هەرێم و عێراق - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦
هەڕەشەکانی ئێران لە زانکۆ ئەمەریکیەکان لە هەرێم و عێراق بۆتە هۆی داخستنی دەرگای زانکۆکان، بەرپرسانی زانکۆکەش ڕەتی دەکەنەوە زانکۆی ئەمەریکی پەیوەندی بە حکومەتی ئەمەریکاوە هەبێت و دەڵێن تەنها بە سیستەمی ئەمەریکا خوێندکاران لەوێ دەخوێنن، بۆیە هەڕەشەکان تەنها بیانوون بۆ لێدان لە هەرێم.

کوردەکانی ڕۆژئاوا نایانەوێت هەرێمەکەیان بەشێک بێت لە شەڕی ناوچەکە - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران، چەند ساڵێکە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا کەوتوونەتە بەر هێرشی ئێران و میلیشیاکانی. دوایین هێرشیش ڕۆژی یەکشەممە بوو بۆ سەر بنکەی قەسرک لە پارێزگای حەسەکە. کوردانی ڕۆژئاوا دەڵێن، ڕژێمی ئێران سەقامگیریی ناوچەکەیان و ناوچەکەی بە گشتی تێکداوە.

بێژەن قارەمانی: ڕژێمی ئێران بۆ مانەوەی خۆی پشتی بە گرووپە تیرۆرستییەکان بەستووە - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦
بێژەن قارەمان چالاکوانی سیاسی لە سوید دەڵێت" هەتا ئێستا بە لایەنی کەمەوە دە بۆ دوازدە وڵات و لایەن لە شەڕەکەدا زیانیان بەرکەوتووە، ڕژێمی ئێران دەیەوێت لەو شەڕەدا کە لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا ناویەتەوە و زیانی زۆری پێگەیاندوون خۆی ڕزگار بکات."

کورد: پێویستە ئەمەریکا و هاوپەیمانان بە یاسایەک پارێزگاری لە کورد بکەن - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦
چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان داوا لە ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمان دەکەن یاسایەک دەربکەن بۆ پارێزگاری لە کورد بۆ ئەوەی چیتر ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە، بەو پێیەی هەر جارە و بە بیانوویەک هێرش دەکرێتە سەر کورد، دوایینیان ئەو هێرشە درۆنییانەن کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.

شەڕی ئێران و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦
لە تورکیا مشتومڕێک لە ئارادایە سەبارەت بە کاریگەری هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژێمی ئێران لەسەر پرۆسەی ئاشتی، وە پێویستە حکومەت چ هەنگاوێک بنێت بۆ پێشخستنی پڕۆسەکە.

سهرچاوەکان دەڵێن هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ماڵی سهرۆكی ههرێم له لایهن حزبوڵای عێراقیهوه له سنوری موسڵهوه ئاراسته كراون - ی مانگی سێ ٣٠, ٢٠٢٦
هێرشه درۆنییهكانی سهر دهۆک و ماڵی سهرۆكی ههرێم روداوێكی چاوهروان نهكراو بوو بۆ ههرێمی كوردستان و بە گوێرەی ئهو زانیارییانهی له دوو سهرچاوهی سوپای عێراقهوه دهست دهنگی ئهمەریكا كهوتووهن، درۆنهكان له لایهن حزبوڵای عێراقیهوه له سنوری موسڵهوه ئاراسته كراون.

ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی "توڕەیی ئەفسانەیی" لە ناوچەکە و پێگە و ڕۆڵی کورد لەم هاوکێشانەدا - ی مانگی سێ ٢٩, ٢٠٢٦
عەلی جەوانمەردی، ڕاوێژکاری باڵا لە دەزگای ڕاگەیاندنی جیهانی ئەمەریکا وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە سەبارەت بە ئامانجەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا و هەروەها ڕۆڵی کورد لەم هاوکێشانەدا

رۆڵی کورد لە داهاتووی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران - ی مانگی سێ ٢٩, ٢٠٢٦
دەیڤد فڵپس، راوێژکاری پێشووی وەزراەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا وێڕای تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی ئەم دوواییانە، باسی رۆڵی کورد و ئەگەرەکانی لە داهاتووی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکات.

دوایین هێرشە درۆنییەکان بۆسەر بنکەی قەسرک - ی مانگی سێ ٢٩, ٢٠٢٦
ئەمجەد کوردۆ دواین زانیاری لەسەر هێرشە درۆنییەکان بۆسەر بنکەی قەسرک لە ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنێت

له عێراق 76 چهكداری گرووپه بەکرێگیراوەکانی ئێران بەهۆی هێرشی فرۆكه جهنگییهكانەوە كوژراون - ی مانگی سێ ٢٨, ٢٠٢٦
له سهرهتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمەریکا لە دژی ڕژێمی ئێران، له عێراق 76 چهكداری گرووپه میلیشیاكانی سەر بە ئێران بەهۆی هێرشی فرۆكه جهنگییهكان كوژراون و زیاتر له 200 چهكداری دیكهش بریندار بوون، هێرشهكان له شهش پارێزگای عێراق ئهنجامدراوه.

ساتەوەختی هێرشەکەی ڕۆژی شەممە بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناو فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکوک - ی مانگی سێ ٢٨, ٢٠٢٦
بەپێی زانیارییەکان هێرشەکە بە فڕۆکە ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی نەبووە بۆ فڕۆکەخانە سیڤیلیەکەی شارەکە، لەکاتێکدا نزیکەی دوو کیلۆمەتر دوورە لەو بارەگایەی کە ئەمڕۆ کراوەتە ئامانج.

داخستنی تەنگەی هورمز و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە زاری شارەزاییەکی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکانەوە - ی مانگی سێ ٢٨, ٢٠٢٦
لەم وتووێژە دا دکتۆر مەندەڤێڵ شارەزای یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان و پرۆفیسۆری زانکۆ لە زانکۆی جۆرج مەیسن لە ئەمەریکا باس لەوە دەکات کە بۆچی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەم هەوڵەی ئێران نایاساییە و بۆچی ئێران ناتوانێت بە ئاماژە بە مافی بەرگریکردن لە خۆی ئەم تەنگەیە دابخات.

ڕژێمی ئێران زیانێکی زۆری بە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان گەیاندووە - ی مانگی سێ ٢٨, ٢٠٢٦
وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای نزیکەی مانگێک لە ڕاگرتنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بڕیاریدا پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە و دەڵێن لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان ئەو بڕیارەماندا و لە ئێستادا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیاندا دەکەن.

میدیاکانی تورکیا چۆن ڕوماڵی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژێمی ئێران دەکەن؟ - ی مانگی سێ ٢٨, ٢٠٢٦
لە کاتێکدا کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران چەند هێرشێک لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ئاڕاستەی تورکیا کران، چاودێران دەڵێن ڕووماڵی میدیاکانی تورکیا بۆ ئەم شەڕە یەکلایەنەیە.