PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ١٤: ١ - ٣٥
Season 31 · Episode 17

په‌نده‌كان ١٤: ١ - ٣٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 11, 202420m 3s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ١٤: ١ - ٣٥

  • 1ژنی دانا ماڵی خۆی بنیاد دەنێت،
  • گێلیش بە دەستی خۆی کاولی دەکات.
  • 2ئەوەی ڕاستەڕێیەکەی خۆی بگرێت لەخواترسە،
  • بەڵام ئەوەی ڕێگای خۆی خوار بکاتەوە سووکایەتی پێ دەکات.
  • 3گێل بە قسەکانی خۆی تووشی گۆچانی سزادان دەبێت،
  • بەڵام دانایان لێوەکانیان دەیانپارێزن.
  • 4کە مانگا نەبێت ئاخوڕ بەتاڵە،
  • دروێنەی زۆریش بە هێزی گایە.
  • 5شایەتی دەستپاک درۆ ناکات،
  • بەڵام شایەتی درۆزن درۆ بڵاو دەکاتەوە.
  • 6گاڵتەجاڕ داوای دانایی دەکات و نایدۆزێتەوە،
  • بەڵام زانیاری بۆ تێگەیشتوو ئاسانە.
  • 7لەبەردەم کەسی گێل دووربکەوە،
  • چونکە لە لێوەکانی زانیاری نابیستیت.
  • 8دانایی ژیر تێگەیشتنی ڕێگای خۆیەتی،
  • بەڵام گێلایەتی گێلەکان فریودانە.
  • 9گێلەکان گاڵتە بە تاوان دەکەن،
  • بەڵام لەنێو سەرڕاستان ڕەزامەندی خودا دەدۆزرێتەوە.
  • 10هەر دڵێک تاڵیێتی گیانی خۆی دەزانێت،
  • کەسیش لە خۆشییەکەیدا بەشداری ناکات.
  • 11ماڵی بەدکارەکان کاول دەبێت،
  • بەڵام ڕەشماڵی سەرڕاستان گەشە دەکات.
  • 12ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،
  • بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.
  • 13بگرە لە پێکەنینیشدا دڵ تەنگ دەبێت،
  • لەوانەیە کۆتایی خۆشیش خەم بێت.
  • 14کەسی ڕاڕا لە ڕێگای خۆی تێر دەبێت،
  • پیاوچاکیش لەوەی کە هەیەتی.
  • 15ساویلکە بە هەموو قسەیەک بڕوا دەکات،
  • بەڵام ژیر دەڕوانێتە هەنگاوەکانی خۆی.
  • 16کەسی دانا لە خودا دەترسێت و لە خراپە لادەدات،
  • بەڵام گێل سەرگەرمە و پشت ئەستوورە.
  • 17کەسی هەڵەشە ڕەفتاری گێلانە دەکات،
  • پیاوی تەڵەکەبازیش مایەی ڕقە.
  • 18ساویلکەکان میراتگری گێلایەتین،
  • بەڵام ژیرەکان سەریان بە زانیاری دەڕازێنرێتەوە.
  • 19بەدکاران لەبەردەم پیاوچاکان دەچەمێنەوە،
  • خراپەکارانیش لە بەردەرگای کەسی ڕاستودروست.
  • 20هەژار تەنانەت دراوسێکەشی ڕقی لێی دەبێتەوە،
  • بەڵام دەوڵەمەند دۆستی زۆرە.
  • 21ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات گوناه دەکات،
  • بەڵام خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لەگەڵ هەژاران میهرەبانە.
  • 22ئایا وێڵ نابن ئەوانەی پیلانی خراپە دادەڕێژن؟
  • بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لەگەڵ ئەوانەیە کە پلانی چاکە دادەڕێژن.
  • 23لە هەموو ماندووبوونێک سوود هەیە،
  • بەڵام تەنها قسەی لێوان بێت بەرەو نەبوونییە.
  • 24دەوڵەمەندی تاجی دانایانە،
  • بەڵام گێلایەتی نادانایان دەڕازێنێتەوە.
  • 25شایەتی ڕاستگۆ دەربازکەری خەڵکە،
  • بەڵام ئەوەی درۆ بڵاو دەکاتەوە تەفرەدەرە.
  • 26ئەوەی لە یەزدان بترسێت دڵنیاییەکی بەهێزی هەیە،
  • بۆ کوڕەکانیشی دەبێتە پەناگا.
  • 27لەخواترسی کانی ژیانە،
  • بۆ دوورکەوتنەوە لە داوی مردن.
  • 28زۆری گەل شکۆمەندییە بۆ پاشا،
  • بەڵام نەمانی گەل شکستی میرە.
  • 29ئەوەی درەنگ تووڕە بێت باش تێدەگات،
  • بەڵام ئەوەی هەڵەشە بێت گێلایەتی دەردەخات.
  • 30دڵی ئارام ژیان بە جەستە دەبەخشێت،
  • بەڵام ئیرەیی ئێسک کلۆر دەکات.
  • 31ئەوەی ستەم لە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات،
  • بەڵام ئەوەی لەگەڵ نەدار میهرەبانە ڕێز لە خودا دەگرێت.
  • 32خراپەکار بە خراپەکانی خۆی دەکەوێنرێت،
  • بەڵام کەسی ڕاستودروست لە مردنیشی پەناگای هەیە.
  • 33دانایی لەناو دڵی کەسی تێگەیشتوو دەحەسێتەوە،
  • هەروەها گێلەکان تەنانەت ناواخنیشیان دەزانرێت.
  • 34ڕاستودروستی نەتەوە بەرز دەکاتەوە،
  • بەڵام گوناه شەرمەزاری گەلانە.
  • 35ڕەزامەندی پاشا بۆ خزمەتکاری وریایە،
  • بەڵام تووڕەبوونی لە خزمەتکاری شەرمەزارە.