PLAY PODCASTS
گەلاتیا ٤: ٢٧ - ٥: ٤
Season 28 · Episode 14

گەلاتیا ٤: ٢٧ - ٥: ٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

July 29, 202419m 2s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

گەلاتیا ٤: ٢٧ - ٥: ٤

  • 27چونکە نووسراوە:
  • ﴿ئەی نەزۆک، دڵشادبە،
  • ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،
  • ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،
  • لە خۆشیدا بە دەنگی بەرز هاوار بکە،
  • چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراو زیاترن
  • لەوەی مێردی لەگەڵیەتی.﴾
  • 28بەڵام ئێوە، خوشکان و برایان، وەک ئیسحاق منداڵی بەڵێنن.
  • 29جا چۆن لە کاتێکدا ئەوەی بەگوێرەی جەستە لەدایک بوو، ئەوەی چەوساندەوە کە بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز لەدایک ببوو، ئێستاش ئاوایە.
  • 30بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە چی دەفەرموێ؟ ﴿کەنیزەکە و کوڕەکەی دەربکە، چونکە کوڕی کەنیزەکە لەگەڵ کوڕی ئازادەکە نابێتە میراتگر.﴾
  • 31کەواتە ئەی خوشک و برایان، ئێمە منداڵی کۆیلەکە نین، بەڵکو هی ئازادەکەین.

گەلاتیا ٥

  • 1مەسیح ئازادی کردین تاکو بە ئازادی بژین. بۆیە چەسپاو بن و جارێکی دیکە ملکەچی نیری کۆیلایەتی مەبن.
  • 2ئاگاداربن، من پۆڵسم پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕێبدەن خەتەنە بکرێن ئەوا مەسیح هیچ سوودێکی بۆتان نابێت!
  • 3دیسان شایەتی دەدەم، هەر مرۆڤێک ڕێ بدات خەتەنە بکرێت، دەبێت کار بە هەموو شەریعەت بکات.
  • 4ئەی ئەوانەی دەتانەوێت بە شەریعەت بێتاوان بکرێن، ئەوا لە مەسیح جیا بوونەوە و لە نیعمەتی خودا کەوتن.