PLAY PODCASTS
ڕۆما ١٥: ٤ - ١٦
Season 19 · Episode 33

ڕۆما ١٥: ٤ - ١٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 9, 202419m 0s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ڕۆما ١٥: ٤ - ١٦

  • 4چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت.
  • 5با خودای دانبەخۆداگرتن و هاندان لەنێو خۆتان ڕێککەوتنی بیروڕاتان بداتێ بەگوێرەی بیری عیسای مەسیح،
  • 6تاکو بە یەک دڵ و بە یەک دەنگ ستایشی خودا بکەن کە باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە.
  • 7بۆیە هەر وەک چۆن مەسیح پێشوازی لێکردین، ئێوەش بۆ شکۆمەندیی خودا، پێشوازی لە یەکتری بکەن.
  • 8من پێتان دەڵێم، مەسیح لەبەر ڕاستی خودا بوو بە خزمەتکاری جولەکەکان، تاکو ئەو بەڵێنانەی بۆ باوکانە بیانچەسپێنێت،
  • 9هەروەها تاکو نەتەوەکان ستایشی خودا بکەن لەبەر بەزەییەکەی، وەک نووسراوە:
  • ﴿لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،
  • گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.﴾
  • 10دیسان دەفەرموێ:
  • ﴿ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن.﴾
  • 11هەروەها:
  • ﴿ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن!
  • ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن!﴾
  • 12دیسان ئیشایا دەڵێت:
  • ﴿ڕەگی یەسا دەردەکەوێت،
  • ئەوەی بۆ فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان هەڵدەستێتەوە،
  • ئومێدی نەتەوەکان بەو دەبێت.﴾
  • 13با خودای هیوا بە هەموو خۆشی و ئاشتییەک لە باوەڕدا پڕتان بکات، تاکو بە هێزی ڕۆحی پیرۆز سەرڕێژ بن لە هیوا.
  • 14خوشک و براکانم، خۆم دڵنیام کە ئێوە پڕن لە چاکە، پڕن لە زانیاری، تواناتان هەیە ئامۆژگاری یەکتری بکەن.
  • 15بەڵام دەربارەی هەندێک خاڵ ئازایانەتر بۆم نووسیون، وەک بەیادهێنانەوەتان، لەبەر ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم،
  • 16تاکو ببمە خزمەتکاری عیسای مەسیح بۆ نەتەوەکان، وەک کاهین لە ئەرکی ڕاگەیاندنی مزگێنیی خودا، تاکو قوربانی نەتەوەکان پەسەندکراو بێت، بە ڕۆحی پیرۆز پیرۆزکراو بێت.