PLAY PODCASTS
كۆرنسۆسی دووه‌م ٦: ١١ - ٧: ١
Season 25 · Episode 12

كۆرنسۆسی دووه‌م ٦: ١١ - ٧: ١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

June 4, 202418m 36s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆرنسۆسی دووه‌م ٦: ١١ - ٧: ١

  • 11ئەی کۆرنسۆسییەکان، بە ڕاشکاوی قسەتان بۆ دەکەین و دڵمان فراوانە.
  • 12ئێمە هەست و سۆزی خۆمانتان لێ ناستێنین، بەڵکو ئێوە لە ئێمەی دەستێنن.
  • 13ئەمە ئاڵوگۆرکارییە، وەک بۆ منداڵانم دەدوێم، ئێوەش دڵتان بکەنەوە.
  • 14لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟
  • 15چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالدا هەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟
  • 16پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی:
  • ﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و
  • لەگەڵیان دەڕۆم،
  • دەبم بە خودای ئەوان و
  • ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾
  • 17﴿یەزدان دەفەرموێ:
  • لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و
  • بەجێیان بهێڵن.
  • دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن،
  • ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾
  • 18﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت:
  • من دەبمە باوکی ئێوە و
  • ئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.﴾

كۆرنسۆسی دووه‌م ٧

  • 1خۆشەویستان، لەبەر ئەوەی ئەم بەڵێنانەمان هەیە، با خۆمان لە هەموو گڵاوییەکی جەستە و ڕۆح پاک بکەینەوە، لە ترسی خودا پیرۆزی تەواو بکەین.