
Season 31 · Episode 29
پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 23, 202419m 56s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٢٥: ٢٣ - ٢٦: ٢٨
- 25وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت،
- هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور.
- 26وەک کانییەکی لێڵ و بیرێکی بۆگەنە،
- ئەو کەسە ڕاستودروستەی لەبەردەم بەدکار کۆڵ دەدات.
- 27زۆر خواردنی هەنگوین باش نییە،
- ڕێزدار نابێت ئەوەی داوای ڕێزلێنان بۆ خۆی دەکات.
- 28وەک شارێکی ڕووخاوی بێ شوورایە،
- ئەو پیاوەی بەسەر خۆیدا زاڵ نەبێت.
پهندهكان ٢٦
- 1وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا،
- ئاواش ڕێزلێنان لە گێل ناوەشێتەوە.
- 2وەک چۆلەکەی فڕیو و پەڕەسێلکەی باڵگرتوو،
- ئاواشە نەفرەت بەبێ هۆ نایێت.
- 3قامچی بۆ ئەسپ و لغاو بۆ گوێدرێژە،
- کوتەکیش بۆ پشتی گێلەکانە.
- 4وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی،
- نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت.
- 5وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی،
- نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا.
- 6وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە،
- ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت.
- 7وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە،
- پەند لە دەمی گێلەکان.
- 8وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە،
- ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت.
- 9وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش،
- پەند لە دەمی گێلەکان.
- 10وەک تیرهاوێژێکە کوێرانە لە خەڵک بگرێت،
- بەکرێگری گێل و ڕێبوار.
- 11وەک سەگ بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی،
- گێلیش گێلایەتییەکەی دووبارەی دەکاتەوە.
- 12کەست بینیوە لەبەرچاوی خۆی دانا بێت؟
- گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.
- 13تەمبەڵ دەڵێت: «شێر لەسەر ڕێگایە،
- نەڕەشێر لەنێو گۆڕەپانەکانە.»
- 14دەرگا لەسەر ڕێزە دەسووڕێتەوە،
- تەمبەڵیش لەناو نوێنەکەی.
- 15تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،
- زەحمەتە بۆی بیباتە ناو دەمی.
- 16تەمبەڵ لەبەرچاوی خۆی داناترە لە حەوت کەس
- کە وەڵامی ژیرانە دەدەنەوە.
- 17وەک گرتنی سەگێکە بە گوێیەکانی
- ئەوەی ڕێبوارە و خۆی دەخاتە ناو ناکۆکییەکەوە کە هی ئەو نییە.
- 18وەک شێتێک
- پشکۆ و تیری مەرگ بهاوێژێت،
- 19ئاوایە ئەوەی فێڵ لە دراوسێکەی بکات و
- بڵێت: «تەنها گاڵتەم کرد!»
- 20دار نەبێت ئاگر دەکوژێتەوە،
- دەمشڕ نەبێت دووبەرەکی نامێنێت.
- 21خەڵووز بۆ پشکۆ و دار بۆ ئاگرە،
- پیاوی شەڕانگێزیش بۆ ورووژاندنی ناکۆکییە.
- 22قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،
- شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.
- 23وەک گۆزەی گڵینی داپۆشراوە بە خڵتی زیو
- قسەی شیرین لە دڵێکی خراپەوە.
- 24قین لە دڵ بە لێوەکانی خۆی دەشارێتەوە،
- بەڵام لە ناخیدا فڕوفێڵ دادەنێتەوە.
- 25ئەگەر قسەی شیرینی کرد باوەڕی پێ مەکە،
- چونکە حەوت شتی قێزەون لە دڵیدایە.
- 26هەرچەندە بە فێڵ قینی خۆی بشارێتەوە،
- خراپەی لەناو کۆمەڵدا ئاشکرا دەبێت.
- 27ئەوەی چاڵێک هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،
- ئەوەی بەردێک گلۆر بکاتەوە بەرەو خۆی دەگەڕێتەوە.
- 28زمانی درۆ ڕقی لەوانە دەبێتەوە کە برینداریان دەکات،
- زمانی لووسیش وێرانکاری دەکات.