PLAY PODCASTS
دادوه‌ران ٥: ٦ - ٦: ١٠
Season 12 · Episode 3

دادوه‌ران ٥: ٦ - ٦: ١٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 21, 202322m 50s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

دادوه‌ران ٥: ٦ - ٦: ١٠

  • 6«لە ماوەی ڕابەرایەتی شەمگەری کوڕی عەنات،
  • لە سەردەمی یاعێل ڕێگا سەرەکییەکان وازلێهێنران و
  • ڕێبوارەکان بە ڕێڕەوی خواروخێچدا ڕۆیشتن.
  • 7گوندەکانی ئیسرائیل چۆڵ بوون،
  • چۆڵ بوون، هەتا من کە دەڤۆرام هەستام،
  • هەتا وەک دایکێک لە ئیسرائیل هەستام.
  • 8کاتێک شەڕ گەیشتە دەروازەکان،
  • خودا ڕابەرە نوێیەکانی هەڵبژارد،
  • بەڵام هیچ قەڵغانێک یان ڕمێک
  • لەنێو چل هەزار کەس لە ئیسرائیل نەبینرا.
  • 9دڵم لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلە،
  • لەگەڵ خۆبەختکەرانی نێو گەل،
  • ستایشی یەزدان بکەن!
  • 10«ئەی ئەوانەی سواری ماکەری سپی بوون،
  • دانیشتوو لەسەر زینی لباد و
  • ئەوانەی ڕێتان گرتووەتەبەر،
  • گوێ بگرن
  • 11لە دەنگی گۆرانیبێژان لەلای بیرە ئاوەکان،
  • لەوێ بە کردارە ڕاستودروستەکانی یەزدانیان هەڵدا،
  • کردەوە ڕاستودروستەکانی جەنگاوەرانی ئەو لە ئیسرائیل.
  • «ئینجا گەلی یەزدان
  • بەرەو دەروازەکان ڕۆیشتن.
  • 12”هەستە، هەستە، ئەی دەڤۆرا!
  • هەستە، هەستە، سروود بڵێ!
  • هەستە، ئەی باراک!
  • ئەی کوڕی ئەبینۆعەم دیلەکانت بگرە.“
  • 13«ئینجا پاشماوەی گەل
  • هاتنە خوارەوە بۆ لای بەگزادەکان،
  • گەلی یەزدان بۆ لام هاتنە خوارەوە،
  • لەگەڵ پاڵەوانەکان.
  • 14هەندێکیان لە ئەفرایمەوە هاتن، ئەوانەی بارەگایان لەنێو عەمالێقە،
  • لە دواتەوەن، نەوەی بنیامین لەگەڵ گەلەکەت.
  • لە ماکیرەوە سەرکردەکان دابەزین و
  • لە زەبولونەوە ئەوانەی داردەستی پێشەوایان بەدەستەوەیە.
  • 15سەرۆکەکانی یەساخار لەگەڵ دەڤۆرا هاتن و
  • نەوەی یەساخار لەگەڵ باراک،
  • بەرەو دۆڵەکە بە پەلە بەدوایدا دەڕۆیشتن.
  • لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن
  • دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.
  • 16بۆچی لەنێو پەرژینەکان دانیشتبوون،
  • بۆ گوێگرتن لە دەنگی بلوێرلێدان بۆ مێگەلەکان؟
  • لەنێو خێڵەکانی ڕەئوبێن
  • دڵەڕاوکێیەکی زۆر هەبوو.
  • 17گلعاد لەوبەری ڕووباری ئوردون مایەوە،
  • بۆچی دان لەلای کەشتییەکان چاوەڕێی دەکرد؟
  • ئاشێریش لەلای کەناری دەریا دانیشت و
  • لە بەندەرەکانی مایەوە.
  • 18زەبولون گەلێکە گیان لەسەر دەست
  • لەگەڵ نەفتالی لە بەرزاییەکانی گۆڕەپانی جەنگ.
  • 19«پاشایان هاتن و جەنگان،
  • ئینجا پاشایانی کەنعان جەنگان
  • لە تەعنەک لەلای ئاوی مەگیدۆ،
  • هەندێک زیویشیان دەست نەکەوت.
  • 20ئەستێرەکان لە ئاسمانەوە جەنگان،
  • لە خولگەکانی خۆیانەوە لە دژی سیسرا جەنگان.
  • 21ڕووباری قیشۆن ڕایماڵین،
  • ڕووباری قیشۆن، ڕووبارێکی دێرینە.
  • ئەی گیانی من بە ئازایەتییەوە بەرەو پێشەوە بڕۆ!
  • 22ئینجا سمی ئەسپەکان دەنگەدەنگەیان دەدا،
  • لە غارەغاری ئەسپە بەتاوەکانی.
  • 23فریشتەی یەزدان فەرمووی: ”نەفرەت لە مێرۆز بکەن،
  • بە توندی نەفرەت لە دانیشتووانی بکەن،
  • چونکە نەهاتن بۆ یارمەتیدانی یەزدان،
  • یارمەتیدانی یەزدان لە دژی پاڵەوانان.“
  • 24«بەرەکەتدار بێت لەنێو ئافرەتان،
  • یاعێلی ژنی حەڤەری قێنی،
  • بەرەکەتدار بێت لەناو هەموو ئەو ئافرەتانەی چادرنشینن.
  • 25داوای ئاوی کرد شیری پێدا،
  • لەناو کاسەی شازادان، دەڵەمەی بۆ هێنا.
  • 26دەستی درێژکرد بۆ مێخی چادرەکە و
  • دەستی ڕاستی بۆ چەکوشی کرێکار.
  • لە سیسرای دا و سەری شکاند،
  • کاسە سەری وردوخاش کرد و لاجانی کون کرد.
  • 27لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو،
  • کەوت، ڕاکشا،
  • لەبەر پێیەکانی ڕۆچوو، کەوت،
  • لەکوێ ڕۆچوو، لەوێ کەوت و مرد.
  • 28«دایکی سیسرا لە پەنجەرەوە تەماشای کرد و
  • لە کڵاوڕۆژنەوە دەستی بە شیوەن کرد.
  • ”بۆچی گالیسکەکانی لە هاتن دواکەوتن؟
  • بۆچی دەنگی ناڵی وڵاخی گالیسکەکانی دواکەوتن؟“
  • 29ئینجا داناترین شازادەی وەڵامی دایەوە،
  • بەڵکو خۆی بوو وەڵامی خۆی دایەوە:
  • 30”ئایا دەستکەوتێکیان دەست نەکەوتووە و بەشی ناکەن،
  • کیژێک یان دووان بۆ هەر پیاوێک،
  • تاڵانکردنی جلی ڕەنگکراو بۆ سیسرا،
  • جلی ڕەنگکراو و نەخشێنراو،
  • جلی نەخشێنراو لە هەردوو ڕوو بۆ گەردنم،
  • هەمووی وەک تاڵانی؟“
  • 31«ئاوا هەموو دوژمنانت لەناودەچن، ئەی یەزدان!
  • بەڵام با ئەوانەی کە تۆیان خۆشدەوێت وەک خۆر بن
  • کاتێک لە بەهێزیدا هەڵدێت.»
  • ئینجا خاکەکە چل ساڵ لە ئاشتیدا بوو.

دادوه‌ران ٦

  • 1نەوەی ئیسرائیل لەبەرچاوی یەزدان خراپەکارییان کرد، یەزدانیش حەوت ساڵ ژێر دەستەی میدیانییەکانی کردن.
  • 2جا دەسەڵاتی مییدیانییەکان بەسەر ئیسرائیلدا زاڵ بوو، لەبەر میدیانییەکان نەوەی ئیسرائیل بۆ خۆیان پەناگایان لەناو کونە شاخ و ئەشکەوت و قەڵای چیاکان دروستکرد.
  • 3هەر جارێک ئیسرائیلییەکان تۆویان دەچاند میدیانییەکان بۆیان سەردەکەوتن و عەمالێقییەکان و کوڕانی ڕۆژهەڵات دەهاتنە سەریان.
  • 4لە دژیان چادریان هەڵدەدا و بەروبوومی زەوی و زاریان لەناو دەبرد تاکو دەگەیشتنە غەزە، هیچ شتێکی زیندوویان بۆ نەوەی ئیسرائیل نەدەهێشت، نە لە مەڕ و نە لە مانگا و نە لە گوێدرێژ.
  • 5لەبەر ئەوەی کە سەردەکەوتن بە ئاژەڵی ماڵی و چادرەکانیانەوە دەهاتن و وەک کۆمەڵە کوللە لە زۆریدا، خۆیان و وشترەکانیان بێشومار بوون، دەچوونە ناو خاکەکەوە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن.
  • 6ئیتر ئیسرائیلییەکان بەدەست میدیانییەکانەوە زۆر هەژار بوون و نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد.
  • 7کاتێک نەوەی ئیسرائیل هاواریان بۆ یەزدان کرد بەهۆی میدیانییەکانەوە،
  • 8یەزدان پێغەمبەرێکی بۆ نەوەی ئیسرائیل نارد، ئەوەی پێ گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: من لە میسرەوە سەرم خستن و لە خاکی کۆیلایەتی دەرمهێنان و
  • 9لە دەستی میسرییەکان و لە دەستی هەموو ئەوانەی دەیانچەوساندنەوە دەربازم کردن، لەبەردەمتاندا دەرمکردن و خاکەکەیانم پێدان.
  • 10پێم فەرموون: ”من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم. خوداوەندەکانی ئەمۆرییەکان مەپەرستن، ئەوانەی ئێوە لە خاکیاندا نیشتەجێن،“ بەڵام گوێتان لێ نەگرتم.»