PLAY PODCASTS
ئه‌یوب ١:٣٦-٧:٣٨
Season 27 · Episode 22

ئه‌یوب ١:٣٦-٧:٣٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

July 14, 202418m 52s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئه‌یوب ١:٣٦-٧:٣٨

  • 1دیسان ئەلیهو گوتی:
  • 2«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەم
  • کە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت.
  • 3زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم و
  • ڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم.
  • 4بەڕاستی قسەکانم درۆ نین،
  • ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە.
  • 5«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات،
  • گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە.
  • 6خراپەکار ناژیێنێت و
  • مافی زەلیلان دەدات.
  • 7چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات،
  • بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت و
  • هەتاسەر پایەداریان دەکات.
  • 8ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە،
  • ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن،
  • 9کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات،
  • چونکە لووتبەرز بوون.
  • 10گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە و
  • فەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن.
  • 11ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن،
  • ڕۆژگاریان بە باشە و
  • ساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن.
  • 12ئەگەر گوێش نەگرن،
  • بە شمشێر لەناودەچن و
  • بە نەزانی دەمرن.
  • 13«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە،
  • تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن.
  • 14لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکان
  • لە گەنجیێتیدا دەمرن.
  • 15بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی و
  • لە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە.
  • 16«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێت
  • بەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست و
  • سەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام.
  • 17بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا،
  • حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن.
  • 18ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات،
  • زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات.
  • 19ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتن
  • لە تەنگانە دەتپارێزێت
  • یان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟
  • 20تامەزرۆی شەو مەبە،
  • هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت.
  • 21ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە،
  • چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی.
  • 22«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە.
  • کێ وەک ئەو مامۆستایە؟
  • 23کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟
  • یان کێ پێی دەڵێت: ”خراپەت کردووە؟“
  • 24لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت،
  • کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن.
  • 25هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛
  • خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن.
  • 26خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین و
  • ژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن.
  • 27«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت،
  • دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛
  • 28لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆر
  • بەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت.
  • 29ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکات
  • یان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟
  • 30ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات و
  • قووڵایی دەریا دادەپۆشێت،
  • 31چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات و
  • بە پڕی خواردن دەدات.
  • 32بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت و
  • فەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات.
  • 33گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت،
  • مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن.

ئه‌یوب ٣٧

  • 1«لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات و
  • لە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان.
  • 2بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمی
  • گوێ شل بکە!
  • 3لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی،
  • بە بروسکەکەی دەردەبڕێت.
  • 4لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت،
  • بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت.
  • کاتێک دەنگ دەداتەوە
  • بروسکەکەی ڕاناگرێت.
  • 5خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛
  • کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین.
  • 6بە بەفر دەفەرموێت: ”بکەوە سەر زەوی،“
  • هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت: ”بە لێزمە ببارێ.“
  • 7مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات،
  • بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن.
  • 8گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە و
  • لەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە.
  • 9لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت و
  • لە باکووریشەوە سەرما.
  • 10لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت و
  • سەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ.
  • 11هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛
  • بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات.
  • 12بەگوێرەی خواستی ئەو
  • لەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێن
  • هەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت.
  • 13هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک،
  • یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی و
  • خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات.
  • 14«ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە!
  • هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە.
  • 15ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات،
  • یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟
  • 16ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون،
  • ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟
  • 17ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخوات
  • بە کپبوونی زەوی بە بای باشوور،
  • 18ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە،
  • کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟
  • 19«پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛
  • لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین.
  • 20ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟
  • ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟
  • 21ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکات
  • کە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە
  • دوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد.
  • 22لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت،
  • خودای شکۆدار و سامناک دێت.
  • 23ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین،
  • کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات.
  • 24لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن،
  • چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.»

ئه‌یوب ٣٨

  • 1یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:
  • 2«ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات و
  • ڕاوێژی من تێک دەدات؟
  • 3ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە،
  • پرسیارت لێ دەکەم و
  • وەڵامم بدەوە.
  • 4«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟
  • ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ.
  • 5کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت!
  • یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟
  • 6بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند،
  • یان کێ بەردی بناغەکەی دانا،
  • 7کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و
  • هەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟