
Season 31 · Episode 19
پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 13, 202422m 44s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ١٦: ١ - ٣٣
- 1پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە،
- بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.
- 2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن،
- بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.
- 3کارەکانت بە یەزدان بسپێرە،
- پلانەکانت جێگیر دەبێت.
- 4یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە،
- تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.
- 5یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە،
- بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت.
- 6بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت بۆ تاوان دەکرێت،
- بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.
- 7ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،
- وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە.
- 8باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە
- لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.
- 9دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت،
- بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.
- 10قسەی پاشا وەک سروشە،
- دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات.
- 11قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە،
- هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.
- 12قێزی پاشایان لە خراپەکردنە،
- چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.
- 13ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە،
- کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت.
- 14تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە،
- بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە.
- 15ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە،
- ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە.
- 16دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە،
- دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە.
- 17ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە،
- ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت.
- 18لەپێش شکان لووتبەرزییە،
- لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.
- 19باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت،
- لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.
- 20ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت،
- ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.
- 21ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو،
- شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات.
- 22وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی،
- بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن.
- 23دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و
- بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.
- 24قسەی جوان شانەی هەنگوینە،
- بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.
- 25ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە،
- بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.
- 26نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات،
- برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت.
- 27کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات و
- لەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن.
- 28کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و
- دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
- 29کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات و
- بە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە.
- 30ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت،
- ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت.
- 31ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە،
- لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت.
- 32ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە،
- ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.
- 33تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش،
- بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە.