
Season 27 · Episode 14
ئهیوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
July 6, 202416m 11s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ٢٢: ١ - ٢٣: ١٧
- 1ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە:
- 2«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟
- تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟
- 3ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟
- ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟
- 4«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و
- تۆ دەداتە دادگا؟
- 5ئایا خراپەکانت زۆر نین و
- تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟
- 6بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و
- جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە.
- 7ئاوت نەدا بە تینوو و
- ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی،
- 8هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی،
- کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو.
- 9بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و
- دەستی هەتیوانت شکاند.
- 10لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و
- ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت،
- 11لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و
- لافاوێک داتدەپۆشێت.
- 12«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟
- سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە!
- 13بەڵام تۆ دەڵێیت: ”خودا چی دەزانێت؟
- ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟
- 14هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت
- کە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“
- 15ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت
- کە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟
- 16ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا،
- ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا.
- 17ئەوانەی بە خودایان گوت: ”لێمان دوور بکەوە!
- خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“
- 18بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی،
- با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت.
- 19ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن،
- بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات:
- 20”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و
- سامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“
- 21«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە،
- بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت.
- 22تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و
- قسەکانی بخە دڵتەوە.
- 23ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە،
- ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە،
- 24ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و
- زێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان،
- 25ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و
- بە زیوی گرانبەها بۆ تۆ.
- 26بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت،
- ڕووت لە خودا دەکەیت.
- 27نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت،
- نەزرەکانت بەجێدەهێنیت.
- 28بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت،
- بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە.
- 29کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت: ”هەڵیانبستێنەوە!“
- ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات.
- 30تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات،
- بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.»
ئهیوب ٢٣
- 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2«هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛
- لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە.
- 3خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛
- دەهاتمە لای نشینگەکەی!
- 4بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی،
- دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە،
- 5هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە و
- لەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت.
- 6ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟
- نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات.
- 7لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە و
- بۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم.
- 8«بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە،
- بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم.
- 9کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛
- کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم.
- 10بەڵام ڕێگام دەزانێت،
- دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم.
- 11پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون،
- ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا.
- 12لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛
- لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە.
- 13«بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟
- ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات.
- 14فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات،
- پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای.
- 15لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛
- سەرنج دەدەم و لێی دەترسم.
- 16خودا دڵی بێهێز کردم؛
- توانادارەکە منی تۆقاند.
- 17لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەش
- کە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات.