PLAY PODCASTS
ئه‌یوب ١:٣٤-١٥:٣٥
Season 27 · Episode 21

ئه‌یوب ١:٣٤-١٥:٣٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

July 13, 202418m 36s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئه‌یوب ١:٣٤-١٥:٣٥

  • 1ئیتر ئەلیهو گوتی:
  • 2«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان،
  • گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن،
  • 3چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە
  • وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات.
  • 4با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە و
  • لەنێو خۆمان بزانین چی باشە.
  • 5«ئەیوب گوتی: ”من ڕاستودروست بووم،
  • بەڵام خودا مافی منی داماڵی.
  • 6لە کاتی دادگاییم
  • بە درۆ دەخرێمەوە و
  • برینەکەم ساڕێژ نابێت
  • لەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“
  • 7چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟
  • سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و
  • 8پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت و
  • لەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟
  • 9لەبەر ئەوەی گوتی: ”سوودی نییە بۆ مرۆڤ
  • جێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“
  • 10«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان.
  • خراپە لە یەزدان بە دوورە و
  • ستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا،
  • 11چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە و
  • پیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات.
  • 12جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات،
  • توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە.
  • 13کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی و
  • کێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟
  • 14ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوە
  • ڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە،
  • 15هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن و
  • مرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە.
  • 16«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە،
  • ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە.
  • 17ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟
  • یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟
  • 18ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت: ”ئەی هیچوپووچ!“
  • یان بە پیاوماقوڵان: ”ئەی خراپەکاران!“
  • 19ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات و
  • دەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت،
  • چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟
  • 20لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛
  • گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛
  • بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ.
  • 21«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛
  • ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت.
  • 22نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ،
  • کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە.
  • 23پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات،
  • هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن.
  • 24دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت و
  • خەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت.
  • 25لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات،
  • بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن.
  • 26لەبەر ئەوەی خراپەکارن
  • لەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات،
  • 27چونکە لەدوای ئەو لایاندا و
  • لە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە،
  • 28بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات،
  • بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو.
  • 29بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت،
  • کێ هەیە تاوانباری بکات؟
  • ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟
  • لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات
  • 30بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات و
  • نەبێت بە تەڵە بۆ گەل.
  • 31«ئەگەر بە خودا بگوترێت:
  • ”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم،
  • 32ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە،
  • ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“
  • 33ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە،
  • لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟
  • تۆ هەڵدەبژێریت نەک من،
  • ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت.
  • 34«تێگەیشتووان پێم دەڵێن،
  • ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن:
  • 35”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات و
  • قسەکانی بەبێ وریاین.“
  • 36خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوە
  • لەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران!
  • 37یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛
  • بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات و
  • زیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.»

ئه‌یوب ٣٥

  • 1ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی:
  • 2«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟
  • گوتت: ”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“
  • 3لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت: ”چ سوودێکی بۆم هەیە،
  • قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“
  • 4«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە،
  • وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە.
  • 5تەماشای ئاسمان بکە و ببینە،
  • تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن.
  • 6ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و
  • ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟
  • 7ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە،
  • یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟
  • 8خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و
  • ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە.
  • 9«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن،
  • لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن.
  • 10ناڵێن: ”کوا خودای بەدیهێنەرم،
  • ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات،
  • 11ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی و
  • لە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“
  • 12کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن،
  • وەڵام ناداتەوە.
  • 13خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت،
  • توانادارەکە تەماشای ناکات.
  • 14ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت
  • ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت،
  • داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و
  • دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت،
  • 15هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات و
  • گوێ نادات بە زۆری خراپەکاری.