
Season 31 · Episode 25
پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٢: ٢٧
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 19, 202416m 47s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٢١: ٢٢ - ٢٧
- 22پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و
- قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات.
- 23ئەوەی دەم و زمانی خۆی بپارێزێت،
- خۆی لە تەنگانە دەپارێزێت.
- 24لووتبەرز و لەخۆبایی بە گاڵتەجاڕ ناودەبردرێت،
- بە لێشاوی لووتبەرزییەوە ڕەفتار دەکات.
- 25ئارەزووی کەسی تەمبەڵ دەیکوژێت،
- چونکە دەستەکانی ئیش ڕەت دەکەنەوە،
- 26بە درێژایی ڕۆژ تامەزرۆی ئارەزووە،
- بەڵام کەسی ڕاستودروست دەبەخشێت و دەستی پێوە ناگرێت.
- 27قوربانی بەدکاران قێزەونە،
- لەوەش زیاتر ئەگەر بە نیازێکی خراپەوە بیکات!
- 28شایەتی درۆزن لەناودەچێت،
- بەڵام شایەتیی گوێگری وریا دەچەسپێت.
- 29پیاوی بەدکار ناوچەوانی خۆی گرژ دەکات،
- بەڵام سەرڕاست ئاگای لە ڕێگای خۆیەتی.
- 30دانایی و تێگەیشتن و ڕاوێژ نییە
- لە دژی یەزدان سەربکەوێت.
- 31ئەسپ ئامادەیە بۆ ڕۆژی جەنگ،
- بەڵام ڕزگاری لە یەزدانەوەیە.
پهندهكان ٢٢
- 1ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە،
- ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە.
- 2دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە،
- دروستکەری هەردووکیان یەزدانە.
- 3ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،
- بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.
- 4پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی
- دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە.
- 5چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە،
- بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە.
- 6منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت،
- پیریش بێت لێی لا نادات.
- 7دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات،
- قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە.
- 8ئەوەی ناڕەوایی بچێنێت دروێنەی خراپە دەکات،
- کوتەکی تووڕەییشی دەفەوتێت.
- 9ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت،
- چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار.
- 10گاڵتەجاڕ دەربکە، ناکۆکی دەڕوات،
- دووبەرەکی و ڕیسواییش نامێنێت.
- 11ئەوەی حەزی لە دڵپاکی بێت و قسەی شیرین بێت،
- پاشا دەبێتە دۆستی.
- 12چاوی یەزدان چاودێری زانیاری دەکات،
- بەڵام قسەی ناپاکان سەرەوژێر دەکات.
- 13تەمبەڵ دەڵێت: «شێرێک لە دەرەوەیە!
- ئەگەر بچمە گۆڕەپانەکان دەکوژرێم!»
- 14دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە،
- ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی.
- 15گێلی بە دڵی منداڵەوە گرێدراوە،
- بەڵام گۆچانی تەمبێکردن دووری دەخاتەوە لێی.
- 16ئەوەی زۆرداری لە هەژار بکات بۆ ئەوەی بۆ خۆی زیاد بکات و
- ئەوەی بە دەوڵەمەند ببەخشێت، بێگومان هەردووکیان بەرەو نەبوونییە.
- 17گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە،
- دڵت بدە زانیاری من،
- 18چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت و
- تێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن.
- 19بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت،
- ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ.
- 20ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیوی
- سەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری،
- 21بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم،
- هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟
- 22هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی و
- نەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا،
- 23چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات و
- ئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات.
- 24مەبە برادەری کەسی تووڕە،
- هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە،
- 25نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت،
- خۆت تووشی تەڵە بکەیت.
- 26لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن،
- دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە.
- 27ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە،
- بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت.