PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥
Season 31 · Episode 26

په‌نده‌كان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 20, 202420m 1s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٢٢: ٢٨ - ٢٣: ٣٥

  • 28سنووری کۆن مەگوازەوە،
  • ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە.
  • 29ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟
  • لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت،
  • نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ.

په‌نده‌كان ٢٣

  • 1کە دانیشتی لەگەڵ فەرمانڕەوایەک نان بخۆیت،
  • باش وردبەرەوە لەوەی لەپێشتە،
  • 2چەقۆیەکیش لەناو گەرووت دابنێ،
  • ئەگەر تۆ نەوسنی.
  • 3ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە،
  • چونکە ئەم نانە بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندنە.
  • 4خۆت ماندوو مەکە بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بیت،
  • بە تێگەیشتنەوە وازی لێ بهێنە.
  • 5چاو لە دەوڵەمەندی دەبڕیت و نییە،
  • چونکە بێگومان باڵ دەگرێت،
  • وەک هەڵۆ بەرەو ئاسمان دەفڕێت.
  • 6نانی کەسی بەرچاوتەنگ مەخۆ،
  • ئارەزووی خواردنە خۆشەکانی مەکە.
  • 7لەبەر ئەوەی جۆرە کەسێکە
  • هەردەم بیری لەلای تێچوونەکانە،
  • پێت دەڵێت: «بخۆ و بنۆشە.»
  • بەڵام دڵی لەگەڵت نییە.
  • 8ئەو پارووەی خواردووتە دەیڕشێنیتەوە و
  • قسە شیرینەکانت بە با دەدەیت.
  • 9قسە بۆ گێل مەکە،
  • چونکە گاڵتەی بە دانایی قسەکانت دێت.
  • 10سنوورە کۆنەکان مەگوازەوە،
  • هەروەها مەچووە ناو کێڵگەی هەتیوان،
  • 11چونکە ئەوەی دەیانپارێزێت بە توانایە،
  • ئەو بەرگری لە کێشەکەیان دەکات لە دژی تۆ.
  • 12دڵت ئاراستەی فێربوون بکە و
  • گوێشت بەرەو قسەی زانیاری.
  • 13ڕێگری لە تەمبێکردنی منداڵ مەکە،
  • ئەگەر بە گۆچان لێی بدەیت نامرێت.
  • 14تۆ بە گۆچان لێی بدەیت،
  • گیانی لە مردن دەرباز دەبێت.
  • 15ڕۆڵە، ئەگەر دڵت دانایە،
  • منیش دڵم خۆش دەبێت.
  • 16ناخم شادمان دەبێت،
  • کە لێوەکانت ڕاستییەکان دەڵێن.
  • 17دڵت ئیرەیی بە گوناهباران نەبات،
  • بەڵکو بە درێژایی ڕۆژ بە پەرۆش بە بۆ لەخواترسی.
  • 18بێگومان دواڕۆژت دەبێت،
  • ئومێدی تۆ نابڕێت.
  • 19ڕۆڵە، تۆ گوێ بگرە و دانا بە،
  • دڵت بەرەو ڕێگای ڕاستی ئاراستە بکە.
  • 20لەوانە مەبە کە شەراب زۆر دەخۆنەوە،
  • یان ئەوانەی گۆشت زۆر دەخۆن،
  • 21چونکە مەیخۆر و زۆر خۆر هەژار دەبن،
  • ئەوەی زۆر بخەوێت پینەوپەڕۆ لەبەر دەکات.
  • 22گوێ لە باوکت بگرە کە تۆی خستووەتەوە،
  • دایکت کە پیر بوو گاڵتەی پێ مەکە.
  • 23ڕاستی بکڕە و مەیفرۆشە،
  • هەروەها دانایی و تەمبێکردن و تێگەیشتن.
  • 24باوکی کەسی ڕاستودروست زۆر دڵخۆش دەبێت،
  • ئەوەی کوڕێکی دانای ببێت پێی شادمان دەبێت.
  • 25با دایک و باوکت شادمان بن،
  • ئەوەی تۆی بووە دڵخۆش بێت.
  • 26ڕۆڵە، دڵی خۆتم بدەرێ،
  • با چاوەکانت لەسەر ڕێگاکانم بێت،
  • 27چونکە لەشفرۆش چاڵێکی قووڵە و
  • ژنی داوێنپیس بیرێکی تەنگە.
  • 28تەنانەت ئەویش وەک چەتە لە بۆسەدا دەبێت،
  • ناپاک لەنێو خەڵک زۆر دەکات.
  • 29واوەیلا بۆ کێیە؟ پەژارەیی بۆ کێیە؟
  • ناکۆکی بۆ کێیە؟ سکاڵاکردن بۆ کێیە؟
  • برینی بەخۆڕایی بۆ کێیە؟ چاو سووربوونەوە بۆ کێیە؟
  • 30بۆ ئەوانەی بە دیار شەرابەوە لەنگەر دەگرن،
  • ئەوانەی شەرابی تێکەڵاو تاقی دەکەنەوە.
  • 31تەماشای شەراب مەکە بە ڕەنگی سووری،
  • کە لەناو جام پڕشنگی داوە،
  • بە سووکی دەچێتە خوارەوە!
  • 32لە کۆتاییەکەی وەک مار دەتگەزێت و
  • وەک توولەمار پێتەوەدەدات.
  • 33چاوەکانت شتی نامۆ دەبینن و
  • وڕێنەی سەیر و سەمەرە دەکەیت.
  • 34وەک یەکێک دەبیت لەناو دڵی دەریا پاڵکەوتبێت،
  • یان وەک یەکێک بەسەر دارئاڵای کەشتییەوە پاڵکەوتبێت.
  • 35دەڵێی: «لێیان دام، ئازارم نەبوو!
  • کوتامیان، نەمزانی!
  • کەی بە هۆش خۆم دێمەوە،
  • هەتا بەردەوام بم و بخۆمەوە؟»