PLAY PODCASTS
ئه‌یوب ١:٤-٧:٥
Season 27 · Episode 5

ئه‌یوب ١:٤-٧:٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

June 27, 202417m 44s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئه‌یوب ١:٤-٧:٥

  • 1ئینجا ئەلیفازی تێمانی وەڵامی دایەوە:
  • 2«ئەگەر یەکێک قسەیەک بکات دڵگران دەبیت؟
  • بەڵام کێ دەتوانێت لە قسەکردن ڕابوەستێت؟
  • 3لە یادت بێ تۆ ڕێنمایی زۆر کەست کردووە و
  • دەستە شلبووەکانت توند کردووە.
  • 4قسەکانت ئەوانەی هەستاندەوە کە کەوتوون و
  • ئەژنۆ لەرزۆکەکانت چەسپاند.
  • 5بەڵام ئێستا کە خۆت تووشی تەنگانە بوویت، ورەت بەرداوە،
  • لەوەی کە بەسەر خۆت هاتووە، پەرێشان بوویت.
  • 6ئایا پشت بە لەخواترسییەکەت نابەستیت؟
  • ئایا بێ کەموکوڕییەکەت هیوابەخش نییە؟
  • 7«بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، بێتاوانێکت بینیوە فەوتابێت،
  • یاخود کەسە سەرڕاستەکان لەناوچووبن؟
  • 8وەک بینیوتە، ئەوانەی خراپە دەکێڵن و
  • چەرمەسەری دەچێنن، خۆیان دروێنەی دەکەن.
  • 9بە هەناسەی خودا لەناودەچن و
  • بە بای تووڕەییەکەی نامێنن.
  • 10مڕەمڕی شێر و دەنگی نەڕەی و
  • کەڵبەی شێرەکان شکێنران.
  • 11شێر دەفەوتێت لەبەر نەبوونی نێچیر و
  • بەچکەی شێرەکە پەرتەوازە دەبن.
  • 12«وشەیەک بۆ لای من دزەی کرد،
  • گوێم چرپەیەکی بیست.
  • 13لە مۆتەکەی شەومدا
  • کاتێک مرۆڤ خەوێکی قووڵ دەیباتەوە،
  • 14ترس و تۆقینێک منی داگرت و
  • هەموو ئێسکەکانم لەرزین.
  • 15ڕۆحێک بە بەردەممدا تێپەڕی و
  • مووەکانی لەشم مووچڕکەیان پێدا هات.
  • 16ڕاوەستا،
  • بەڵام نەمزانی چی بوو،
  • شێوەیەک لەبەرچاوم بوو،
  • چرپەیەک و دەنگێکم بیست:
  • 17”ئایا مرۆڤ لە خودا ڕاستودروستترە،
  • یان پیاو لە بەدیهێنەرەکەی بێگەردتر دەبێت؟
  • 18ئەگەر خودا متمانە بە خزمەتکارەکانی نەکات و
  • گومڕایی بخاتە پاڵ فریشتەکانی،
  • 19ئەی چەند زیاتر متمانە بە دانیشتووانی ناو خانووی قوڕ ناکات،
  • ئەوانەی بنەچەیان لە خۆڵەوەیە و
  • وەک مۆرانە پان دەکرێنەوە.
  • 20لەنێوان بەیانی و ئێوارەدا تێکدەشکێنرێن،
  • بێ ئەوەی کەس ئاگای لێیان بێت بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.
  • 21ئایا گوریسی ڕەشماڵەکانیان هەڵنەکێشراوە،
  • تاکو بەبێ دانایی بمرن؟“

ئه‌یوب ٥

  • 1«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟
  • ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟
  • 2قین گێل دەکوژێت و
  • بەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.
  • 3من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،
  • بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:
  • 4با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،
  • لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.
  • 5دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،
  • ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،
  • تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،
  • 6چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت و
  • چەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.
  • 7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،
  • وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.