PLAY PODCASTS
كۆمكار ١: ٥ - ١٤
Season 33 · Episode 2

كۆمكار ١: ٥ - ١٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 18, 202419m 25s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆمكار ١: ٥ - ١٤

  • 5خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت،
  • بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت.
  • 6با هەڵدەکات بەرەو باشوور و
  • دەسووڕێتەوە بەرەو باکوور،
  • دەسووڕێتەوە و دەسووڕێتەوە،
  • هەمیشە بۆ خولگەکەی خۆی دەگەڕێتەوە.
  • 7هەرچەندە هەموو ڕووبارەکان بەرەو دەریا دەچن،
  • بەڵام دەریا هەر پڕ نابێت.
  • ڕووبارەکان بۆ شوێنەکەی خۆیان دەچنەوە،
  • بۆ ئەوێ دەڕۆن و دەگەڕێنەوە.
  • 8هەموو شتەکان ماندووکەرن،
  • مرۆڤ ناتوانێت دەریانببڕێت.
  • چاو لە سەیرکردن تێر نابێت و
  • گوێ لە بیستن پڕ نابێت.
  • 9ئەوەی بووە هەر ئەو دەبێت،
  • ئەوەی کراوە هەر ئەو دەکرێت،
  • هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە.
  • 10هیچ شتێک نییە کە بگوترێت:
  • «سەیر بکە، ئەمە نوێیە!»
  • لە دێرزەمانەوە هەر بووە،
  • لە سەردەمانی پێش ئێمەوە.
  • 11کەس یادی نەوەکانی پێشوو ناکاتەوە،
  • تەنانەت نەوەکانی داهاتووش
  • نایەنەوە یادی
  • ئەوانەی کە لەپاش ئەوان دێن.
  • 12من کە وتاربێژی ژیرمەندم، پاشای ئیسرائیل بووم لە ئۆرشەلیم.
  • 13لە ڕێگای داناییەوە خۆمم تەرخان کرد بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر زەوی کراون. بارێکی گرانە کە خودا لەسەر شانی مرۆڤی داناوە!
  • 14ڕوانیمە هەموو کردارەکان کە لەسەر زەویدا کراون و ئەوەتا هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.