PLAY PODCASTS
كرداری نێردراوان ٢: ١٤ - ٤٧
Season 14 · Episode 4

كرداری نێردراوان ٢: ١٤ - ٤٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 9, 202324m 8s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كرداری نێردراوان ٢: ١٤ - ٤٧

  • 14پەترۆس لەگەڵ یازدە نێردراوەکەی دیکەی عیسا ڕاوەستا، بە دەنگی بەرز بە خەڵکی ڕاگەیاند: «ئەی پیاوانی جولەکە و هەموو ئەوانەی لە ئۆرشەلیم دانیشتوون، با ئەمە لەلاتان زانراو بێت و گوێ لە قسەکانم بگرن،
  • 15چونکە وەک بیردەکەنەوە ئەمانە سەرخۆش نین، لەبەر ئەوەی هێشتا کاتژمێر نۆی بەیانییە!
  • 16بەڵکو لە ڕێگەی پێغەمبەر یۆئێلەوە گوتراوە:
  • 17«﴿خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییدا
  • ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.
  • کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،
  • گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت،
  • پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن.
  • 18تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،
  • لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم و
  • ئەوانیش پەیامی خودا ڕادەگەیەنن.
  • 19لە سەرەوە لە ئاسمان پەرجوو و
  • لە خوارەوە لەسەر زەوی نیشانە دەکەم:
  • خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.
  • 20خۆر دەبێتە تاریکی و
  • مانگیش دەبێتە خوێن،
  • بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت.
  • 21جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە،
  • ڕزگاری دەبێت.﴾
  • 22«پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن.
  • 23ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان.
  • 24بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە.
  • 25سەبارەت بە ئەو داود گوتوویەتی:
  • «﴿هەمیشە یەزدانم لەبەردەمم دەبینی،
  • لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم.
  • 26بۆیە دڵشادم و زارم خۆشی دەردەبڕێت،
  • تەنانەت جەستەم لە هیوادا نیشتەجێ دەبێت،
  • 27چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،
  • هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.
  • 28ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم،
  • تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.﴾
  • 29«برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە.
  • 30ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت.
  • 31پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو.
  • 32ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی.
  • 33ئینجا بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن.
  • 34داود بۆ ئاسمان بەرز نەکرایەوە، بەڵکو خۆی دەڵێت:
  • «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:
  • ”لە دەستەڕاستم دابنیشە
  • 35هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“﴾
  • 36«بۆیە با هەموو ماڵی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە بزانن کە ئەم عیسایەی ئێوە لە خاچتان دا، خودا کردی بە مەسیحی خاوەن شکۆ.»
  • 37کاتێک ئامادەبووان گوێیان لەم قسانە بوو، کاری کردە سەر دڵیان، بە پەترۆس و نێردراوانی دیکەیان گوت: «برایان، چی بکەین؟»
  • 38پەترۆس وەڵامی دانەوە: «تۆبە بکەن، با هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن.
  • 39ئەم بەڵێنەش بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە دوورن و یەزدانی پەروەردگارمان بانگیان دەکات.»
  • 40بە زۆر قسەی دیکەش ئاگاداری کردنەوە و لێیان پاڕایەوە: «خۆتان لەم نەوە لار و چەوتە ڕزگار بکەن.»
  • 41ئەوانەی کە قسەکەیان وەرگرت لە ئاو هەڵکێشران، لەو ڕۆژەدا نزیکەی سێ هەزار کەس هاتنە ڕیزی باوەڕدارانەوە.
  • 42ئیتر ئەوان پەیوەستبوون لەسەر فێرکردنی نێردراوان و هاوبەشییەتی، لەتکردنی نان و نوێژکردن.
  • 43هەموو لە ناخەوە سام دایگرتبوون، چونکە زۆر پەرجوو و نیشانە لەسەر دەستی نێردراوان کران.
  • 44باوەڕداران هەموو پێکەوە بوون و لە هەرچی هەیانبوو هاوبەش بوون.
  • 45ماڵوموڵکی خۆیان دەفرۆشت و بەگوێرەی پێویستی هەریەکەیان دابەشیان دەکرد.
  • 46ڕۆژانە بە یەک دڵ بەردەوام لە حەوشەکانی پەرستگا دەبوون، لە ماڵەکاندا نانیان لەتدەکرد، بە خۆشی و دڵپاکییەوە پێکەوە نانیان دەخوارد،
  • 47ستایشی خودایان دەکرد و لەلای هەموو خەڵک پەسەند بوون. مەسیحی خاوەن شکۆش ڕۆژانە ئەوانەی دەهێنایە پاڵیان کە ڕزگاریان دەبوو.