PLAY PODCASTS
هۆشه‌ع ٥: ١ - ١٢
Season 48 · Episode 9

هۆشه‌ع ٥: ١ - ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 3, 202517m 15s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

هۆشه‌ع ٥: ١ - ١٢

  • 1«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت!
  • ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن!
  • ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن!
  • حوکمەکە لە دژی ئێوەیە،
  • چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە،
  • هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر.
  • 2یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە،
  • منیش هەموویان تەمبێ دەکەم.
  • 3من ئەفرایم دەناسم و
  • ئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە.
  • ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر،
  • ئیسرائیل گڵاو بووە.
  • 4«کارەکانیان ڕێیان نادات
  • بۆ لای خودای خۆیان بگەڕێنەوە،
  • چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی لە ناخیاندایە و
  • ئەوان دان بە یەزداندا نانێن.
  • 5لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات و
  • ئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن،
  • یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت.
  • 6بە مەڕ و مانگاکانیانەوە دەڕۆن
  • بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدان بکەن،
  • بەڵام بۆیان دەرناکەوێت،
  • چونکە لێیان دوور کەوتووەتەوە.
  • 7ناپاکییان لە یەزدان کرد،
  • چونکە منداڵی زۆڵیان بوو.
  • ئێستا جەژنی سەرەمانگەکانیان
  • خۆیان و کێڵگەکانیشیان دەخوات.
  • 8«لە گیڤعادا کەڕەنا لێ بدەن و
  • لە ڕامەش زوڕنا.
  • لە بێت‌ئاڤن نەعرەتەی جەنگ بکێشن؛
  • ”ئەی بنیامین، ئێمە لەدوای تۆین.“
  • 9ئەفرایم وێران دەبێت
  • لە ڕۆژی تەمبێکردندا.
  • لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلدا
  • ڕاستی ڕادەگەیەنم.
  • 10میرانی یەهودا وەک ئەوانەن
  • کە سنوور دەگوازنەوە،
  • منیش تووڕەیی خۆم وەک باران
  • بەسەریاندا هەڵدەڕێژم.
  • 11ئەفرایم زۆرلێکراوە،
  • بە حوکم تێکشکێنراوە،
  • چونکە بڕیاری دا دوای بت بکەوێت.
  • 12من بۆ ئەفرایم وەک مۆرانەم و
  • وەک کلۆربوونیش بۆ بنەماڵەی یەهودا.