PLAY PODCASTS
یۆحه‌نا ١٤: ٧ - ١٥
Season 11 · Episode 29

یۆحه‌نا ١٤: ٧ - ١٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 5, 202323m 21s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

یۆحه‌نا ١٤: ٧ - ١٥

  • 7ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.»
  • 8فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.»
  • 9عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟
  • 10ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات.
  • 11باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن.
  • 12ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم.
  • 13هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت.
  • 14ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم.
  • 15«ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن.