PLAY PODCASTS
عیبڕانییه‌كان ٤: ١ - ١٠
Season 47 · Episode 12

عیبڕانییه‌كان ٤: ١ - ١٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

July 25, 202516m 34s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عیبڕانییه‌كان ٤: ١ - ١٠

  • 1بۆیە کە بەڵێنی چوونە ناو شوێنی حەسانەوەی خودا هەر ماوە، دەبێ بترسین نەوەک یەکێکتان ئەو بەڵێنەی لەدەست بچێت.
  • 2هەرچەندە ئێمەش وەک ئەوان مزگێنیمان درایێ، بەڵام ئەو پەیامەی ئەوان بیستوویانە سوودی بۆیان نەبوو، چونکە ئەوانەی ئەو پەیامەیان بیست لە دڵیانەوە بە باوەڕ وەریان نەگرت.
  • 3ئێمەی باوەڕدار دەچینە ناو حەسانەوەی خودا، هەروەک خۆی فەرموویەتی:
  • ﴿بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
  • «نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾
  • هەرچەندە کارەکان لە دامەزراندنی جیهانەوە تەواو بوون.
  • 4لە شوێنێکدا دەربارەی ڕۆژی حەوتەمی هەفتە فەرموویەتی: ﴿ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا.﴾
  • 5دیسان لەو دەقەدا دەفەرموێت: ﴿نایەنە ناو حەسانەوەی من.﴾
  • 6ئەوانەی پێشتر مزگێنییان درایێ نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەی خودا، چونکە یاخیبوون. ئیتر شتێکی ڕوونە کە شوێنی حەسانەوەی خودا چاوەڕێی کەسانی دیکە دەکات.
  • 7دیسان خودا ڕۆژێکی دیاری کرد، ناوی ئەو ڕۆژەشی نا «ئەمڕۆ»، کاتێک لەدوای ماوەیەکی زۆر لە ڕێگەی داودی پێغەمبەرەوە قسەی کرد، هەروەک پێشتر باسمان کرد:
  • ﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
  • دڵی خۆتان ڕەق مەکەن.﴾
  • 8لەبەر ئەوەی ئەگەر یەشوع ئەوانی بحەساندبایەوە، ئەوا پاش ئەوە خودا باسی ڕۆژێکی دیکەی نەدەکرد.
  • 9کەواتە حەسانەوەی ڕۆژی حەوتەم بۆ گەلی خودا ماوە،
  • 10چونکە ئەوەی بچێتە ناو حەسانەوەی خودا لە کارەکانیشی پشوو دەدات، وەک خوداش لە کارەکانی پشووی دا.