
Season 19 · Episode 24
ڕۆما ١٠: ١١ - ١١: ١٠
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
February 29, 202418m 47s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ڕۆما ١٠: ١١ - ١١: ١٠
- 11هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾
- 12جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە،
- 13چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾
- 14ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟
- 15هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: ﴿چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!﴾
- 16بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟﴾
- 17کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە.
- 18بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو!
- ﴿پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت،
- وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.﴾
- 19بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار موسا دەڵێت:
- ﴿من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین،
- بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.﴾
- 20بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت:
- ﴿دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان،
- دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.﴾
- 21بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت:
- ﴿بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.﴾
ڕۆما ١١
- 1لێرەدا دەپرسم: ئایا خودا گەلەکەی خۆی ڕەتکردەوە؟ نەخێر! منیش ئیسرائیلیم، لە نەوەی ئیبراهیم لە هۆزی بنیامین.
- 2خودا گەلەکەی خۆی کە پێشتر ناسیویەتی ڕەتی نەکردەوە. ئایا نازانن نووسراوە پیرۆزەکە لەبارەی ئەلیاس چی دەفەرموێ؟ چۆن لەلای خودا لە دژی ئیسرائیل دەپاڕێتەوە:
- 3﴿ئەی یەزدان، پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشتووە، قوربانگاکانی تۆیان وێران کردووە. من بە تەنها ماومەتەوە، ئەوانیش بەدوامدا دەگەڕێن هەتا بمکوژن.﴾
- 4بەڵام خودا چۆن وەڵامی دایەوە؟ ﴿حەوت هەزار پیاوم بۆ خۆم هێشتووەتەوە، ئەوانەی چۆکیان بۆ بەعل نەچەماندووەتەوە.﴾
- 5لەم سەردەمەی ئێستاش، پاشماوەیەک هەیە بە نیعمەت هەڵبژێردراون.
- 6بەڵام ئەگەر بە نیعمەت بێت، ئیتر بە کردار نییە. ئەگینا ئیتر نیعمەت نیعمەت نییە.
- 7کەواتە چی؟ ئەوەی ئیسرائیل هەوڵی بۆ دەدا دەستی نەکەوت، بەڵکو هەڵبژێردراوان دەستیان کەوت، ئەوانی دیکەش دڵڕەق بوون،
- 8وەک نووسراوە:
- ﴿خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ،
- چاوی داونەتێ پێی نەبینن و
- گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.﴾
- 9داودیش دەڵێت:
- ﴿با خوانەکەیان ببێتە داو و تەڵە،
- کۆسپ و سزا بۆیان.
- 10با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن،
- هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.﴾