PLAY PODCASTS
یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان ٢٤: ١ - ٢٨: ١٣
Season 20 · Episode 11

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان ٢٤: ١ - ٢٨: ١٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 23, 202421m 18s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان ٢٤: ١ - ٢٨: ١٣

  • 1ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:
  • کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون.
  • 2ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.
  • 3بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.
  • 4جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.
  • 5لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.
  • 6شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.
  • 7یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و
  • دووەم بۆ یەدایا و
  • 8سێیەم بۆ حاریم و
  • چوارەم بۆ سەعۆریم و
  • 9پێنجەم بۆ مەلکیا و
  • شەشەم بۆ میامین و
  • 10حەوتەم بۆ هەقۆچ و
  • هەشتەم بۆ ئەبیا و
  • 11نۆیەم بۆ یێشوع و
  • دەیەم بۆ شەخەنەیا و
  • 12یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و
  • دوازدەیەم بۆ یاقیم و
  • 13سێزدەیەم بۆ حوپا و
  • چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و
  • 14پازدەیەم بۆ بیلگا و
  • شازدەیەم بۆ ئیمێر و
  • 15حەڤدەیەم بۆ حێزیر و
  • هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و
  • 16نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و
  • بیستەم بۆ یەحەزقیێل و
  • 17بیست و یەکەم بۆ یاکین و
  • بیست و دووەم بۆ گاموول و
  • 18بیست و سێیەم بۆ دەلایا و
  • بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.
  • 19کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.
  • 20سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە:
  • لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛
  • لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.
  • 21لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
  • 22لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛
  • لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.
  • 23لە نەوەی حەبرۆن:
  • یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.
  • 24لە نەوەی عوزیێل: میخا و
  • لە نەوەی میخا: شامیر و
  • 25ییشیای برای میخا؛ و
  • لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.
  • 26کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.
  • کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.
  • 27لە نەوەی مەراری:
  • لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.
  • 28لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.
  • 29لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،
  • 30هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت.
  • ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان.
  • 31هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان ٢٥

  • 1داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو:
  • 2لە کوڕەکانی ئاساف:
  • زەکور، یوسف، نەتەنیاهۆ و ئەسەرئێلا. کوڕەکانی ئاساف لەژێر سەرپەرشتی ئاسافدا بوون کە لەبەردەستی پاشادا پەیامی خودایان ڕادەگەیاند.
  • 3لە یەدوتون، کوڕەکانی یەدوتون:
  • گەدەلیاهو، چەری، یەشەعیا، شیمعی، حەشەڤیا و مەتیسیا، واتا شەش کەس لەژێر سەرپەرشتی یەدوتونی باوکیاندا بوون، کە بە قیسارەوە پەیامی خودای ڕادەگەیاند و سوپاس و ستایشی یەزدانی دەکرد.
  • 4لە هێیمان، کوڕەکانی هێیمان:
  • بوقیاهو، مەتەنیا، عوزیێل، شوڤائێل، یەریمۆت، حەنەنیا، حەنانی، ئەلییاتا، گیدەلتی، ڕۆمەمتی عەزەر، یۆشبەقاشا، مەلۆتی، هۆتیر و مەحەزیۆت.
  • 5هەموو ئەمانە کوڕەکانی هێیمان بوون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. خودا بەڵێنی پێدابوو کە ناوی بەرز بکاتەوە و چواردە کوڕ و سێ کچی پێدا.
  • 6هەموو ئەمانە لەژێر دەستی باوکیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ پەرستگای خودا بە سەنج و ساز و قیسارەش، بۆ خزمەتکردنی ماڵی خودا.
  • ئاساف، یەدوتون و هێیمان لەژێر دەستی پاشادا بوون.
  • 7ژمارەی ئەمان و خزمەکانیان، کە فێری مۆسیقاژەندن بوون و شارەزا بوون لە مۆسیقاژەندن بۆ یەزدان، دوو سەد و هەشتا و هەشت کەس بوون.
  • 8جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک.
  • 9تیروپشکی یەکەم کە هی ئاساف بوو، بۆ یوسف دەرچوو، خۆی و کوڕەکانی و براکانی؛
  • دووەم بۆ گەدەلیاهو، خۆی و براکانی و کوڕەکانی کە دوازدە بوون؛
  • 10سێیەم بۆ زەکور، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 11چوارەم بۆ یەچری، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 12پێنجەم بۆ نەتەنیاهۆ، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 13شەشەم بۆ بوقیاهو، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 14حەوتەم بۆ یەسەرێلا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 15هەشتەم بۆ یەشەعیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 16نۆیەم بۆ مەتەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 17دەیەم بۆ شیمعی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 18یازدەیەم بۆ عەزەرئێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 19دوازدەیەم بۆ حەشەڤیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 20سێزدەیەم بۆ شوڤائێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 21چواردەیەم بۆ مەتیسیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 22پازدەیەم بۆ یەریمۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 23شازدەیەم بۆ حەنەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 24حەڤدەیەم بۆ یۆشبەقاشا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 25هەژدەیەم بۆ حەنانی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 26نۆزدەیەم بۆ مەلۆتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 27بیستەم بۆ ئەلییاتا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 28بیست و یەکەم بۆ هۆتیر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 29بیست و دووەم بۆ گیدەلتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 30بیست و سێیەم بۆ مەحەزیۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
  • 31بیست و چوارەمیش بۆ ڕۆمەمتی عەزەر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان ٢٦

  • 1بەشی دەرگاوانەکان بریتی بوون لە بنەماڵەی قۆرەح:
  • لە قۆرەحییەکان:
  • مەشەلەمیای کوڕی قۆرێ لە نەوەی ئاساف.
  • 2مەشەلەمیا چەند کوڕێکی هەبوو:
  • زەکەریا نۆبەرە و یەدیعێل دووەم و
  • زەڤەدیا سێیەم و یەسنیێل چوارەم و
  • 3ئیلام پێنجەم و یەهۆحانان شەشەم
  • و ئەلیهۆعێینەی حەوتەم.
  • 4عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو،
  • شەمەعیا نۆبەرە و یەهۆزاڤاد دووەم و
  • یۆئاح سێیەم و ساکار چوارەم و
  • نەتەنێل پێنجەم و
  • 5عەمیێل شەشەم و
  • یەساخار حەوتەم و پەعولەتەی هەشتەم،
  • چونکە خودا عوبێد ئەدۆمی بەرەکەتدار کردبوو.
  • 6شەمەعیای کوڕی عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، کە ڕابەری بنەماڵەکەیان بوون، چونکە ئەوان پیاوی زۆر بە توانا بوون.
  • 7کوڕەکانی شەمەعیا:
  • عۆسنی، ڕفائێل، عوبێد و ئەلزاڤاد؛
  • هەروەها ئەلیهو و سەمەکیاهوی خزمانی شەمەعیا لە پیاوانی بەهێز بوون.
  • 8هەموو ئەمانە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون؛ خۆیان و کوڕەکانیان و کەسەکانیان پیاوانی بەهێز و بە توانا بوون لە خزمەتەکەیان، شەست و دوو کەس لە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون.
  • 9مەشەلەمیا و کوڕ و کەسەکانی کە لە پیاوە بەهێزەکان بوون، هەژدە کەس بوون.
  • 10حۆسا کە لە نەوەی مەراری بوو، چەند کوڕێکی هەبوو:
  • شیمری لەگەڵ ئەوەی نۆبەرەش نەبوو، بەڵام باوکی کردی بە پێشەنگی کوڕەکانی؛
  • 11حیلقیا دووەم بوو و تەڤەلیاهو سێیەم
  • و زەکەریا چوارەم.
  • هەموو کوڕ و کەسەکانی حۆسا سێزدە کەس بوون.
  • 12ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان.
  • 13جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی.
  • 14تیروپشکی دەروازەی ڕۆژهەڵات بۆ شەلەمیاهو دەرچوو،
  • بۆ زەکەریای کوڕیشی کە ڕاوێژکارێکی وریا بوو، تیروپشک کرا و دەروازەی باکووری بۆ دەرچوو.
  • 15تیروپشکی دەروازەی باشوور بۆ عوبێد ئەدۆم دەرچوو، تیروپشکی کۆگاکەش بۆ کوڕەکانی.
  • 16بۆ تیروپشکی دەروازەی ڕۆژئاوا و دەروازەی شەلەخەت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو ژوور دەبووەوە، بۆ شوپیم و حۆسا دەرچوو.
  • پاسەوان بەرامبەر بە پاسەوان بوو:
  • 17ڕۆژانە شەش لە لێڤییەکان لەلای ڕۆژهەڵات
  • و چوار لەلای باکوور
  • و چوار لەلای باشوور بوون،
  • لەلای کۆگاکەش دوو دوو پاسەوانیێتییان دەکرد.
  • 18بۆ ڕێڕەوە سەر داپۆشراوکەی لای ڕۆژئاوا کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، چوار لێڤی لەسەر ڕێگاکە و دووانیش لەناو ڕێڕەوەکە بوون.
  • 19ئەمانە بەشی دەرگاوانەکان بوون، لە نەوەی قۆرەحییەکان و لە نەوەی مەراری.
  • 20هەندێک لە لێڤییەکان لێپرسراوی گەنجینەکانی ماڵی خودا و گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون.
  • 21یەحیێلی و کوڕەکانی گەورەی بنەماڵەکانی لەعدانی گێرشۆنی بوون.
  • 22هەروەها یەحیێلی و کوڕەکانی، زێتام و یۆئێلی برای، لێپرسراوی گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان بوون.
  • 23لەگەڵ ئەمانیش هەریەک لە بنەماڵەی عەمرامی، یەسهاری، حەبرۆنی و عوزیێلییەکان ئەرک و بەرپرسیاریێتی پێ سپێردرا:
  • 24شوڤائێلی نەوەی گێرشۆمی کوڕی موسا لێپرسراوی گەنجینەکان بوو.
  • 25کەسەکانی لە نەوەی ئەلیعەزەر: ڕەحەڤیا کوڕی ئەلیعەزەر، یەشەعیا کوڕی ڕەحەڤیا، یۆرامی کوڕی یەشەعیا، زکری کوڕی یۆرام و شەلۆمیتی کوڕی زکری.
  • 26شەلۆمیت لەگەڵ کەسەکانی لێپرسراوی هەموو گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون کە داودی پاشا و گەورەی بنەماڵەکان، فەرماندەی هەزاران و سەدان و سەرکردەکانی سوپا تەرخانیان کردبوون.
  • 27ئەوان بەشێک لە دەستکەوتەکانی جەنگیان بۆ چاککردنەوەی پەرستگای یەزدان تەرخان کرد.
  • 28هەروەها هەموو ئەو شتانەی ساموئێلی پێشبینیکەر و شاولی کوڕی قیش و ئەبنێری کوڕی نێر و یۆئابی کوڕی چەرویا تەرخانیان کردبوون، لەگەڵ هەموو شتە تەرخانکراوەکانی دیکە، شەلۆمیت و کەسەکانی لێی بەرپرس بوون.
  • 29لە یەسهارییەکانیش:
  • کەنەنیاهو و کوڕەکانی بۆ کارەکانی دەرەوەی پەرستگاکە، کوێخا و دادوەر بوون بەسەر ئیسرائیلەوە.
  • 30لە حەبرۆنییەکان:
  • حەشەڤیا و کەسەکانی کە لە بەتواناکان بوون، هەزار و حەوت سەد کەس سەرپەرشتیاری ئیسرائیل بوون لەوبەری ڕووباری ئوردون بەلای ڕۆژئاوادا لە هەموو کارەکانی یەزدان و خزمەتەکانی پاشادا.
  • 31لە حەبرۆنییەکانیش، یەرییاهو گەورەی بنەماڵەی حەبرۆنییەکان بوو بەپێی ڕەچەڵەکنامەیان.
  • لە چلەمین ساڵی پاشایەتی داود لێکۆڵینەوەیەک لە تۆمارەکانی کرا و بینییان پیاوانی بە توانا لەنێو حەبرۆنییەکانی دانیشتووانی یەعزێر لە ناوچەی گلعاد هەبوون.
  • 32داودی پاشا دوو هەزار و حەوت سەد کەس لە برا و کەسەکانی یەرییاهو کە لە پیاوە بەهێزەکان و گەورەی بنەماڵەکان بوون، کردنی بە لێپرسراوی ڕەئوبێنییەکان و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە لە هەموو کاروبارەکانی خودا و پاشا.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان ٢٧

  • 1ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو.
  • 2یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل فەرماندەی لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو،
  • 3لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک بوو.
  • 4دۆدایی ئەحۆحیش فەرماندەی لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 5بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین فەرماندەی لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 6ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو.
  • 7عەساهێلی برای یۆئاب فەرماندەی لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە.
  • 8شەمهوتی یزراحی فەرماندەی لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو.
  • 9عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی فەرماندەی لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 10حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 11سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 12ئەبیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین فەرماندەی لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 13مەهەرەیی نەتۆفایی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 14بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 15حەلدەیی نەتۆفایی لە نەوەی عۆسنیێل فەرماندەی لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
  • 16ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون:
  • بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛
  • بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛
  • 17بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛
  • بۆ هارون: سادۆق؛
  • 18بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛
  • بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛
  • 19بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛
  • بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛
  • 20بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛
  • بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛
  • 21بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛
  • بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛
  • 22بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام.
  • ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون.
  • 23داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات.
  • 24یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا.
  • 25عەزماڤێتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو.
  • یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو ئەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون.
  • 26عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا.
  • 27شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو.
  • زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب.
  • 28بەعل‌حانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی یەهودا بوو.
  • یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو.
  • 29شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان.
  • شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو.
  • 30ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو.
  • یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو.
  • 31یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو.
  • هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون.
  • 32یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو،
  • یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو.
  • 33ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو.
  • حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو.
  • 34لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە.
  • یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان ٢٨

  • 1داود هەموو ڕابەرانی ئیسرائیلی لە ئۆرشەلیم کۆکردەوە: سەرۆک هۆزەکان؛ فەرماندەی ئەو لەشکرانەی کە لە خزمەتی پاشا بوون، لەگەڵ فەرماندەی هەزاران و سەدان؛ ئەو کاربەدەستانەی کە لێپرسراوی ماڵوموڵک و ئاژەڵەکانی پاشا و کوڕەکانی بوون، لەگەڵ کاربەدەستانی کۆشکی پاشا؛ پاڵەوانەکان و هەموو جەنگاوەرە دلێر و ئازاکان.
  • 2داودی پاشا هەستایە سەر پێ و گوتی: «گوێم لێ بگرن ئەی گەلی برام، من لە دڵمدا بوو ماڵێکی حەوانەوە بۆ سندوقی پەیمانی یەزدان و بۆ تەختەپێی خودامان بنیاد بنێم و خۆمم بۆ بنیادنان ئامادە کرد.
  • 3بەڵام خودا پێی فەرمووم: ”ماڵ بۆ ناوەکەم بنیاد مەنێ، چونکە تۆ پیاوی جەنگیت و خوێنت ڕشتووە.“
  • 4«لەگەڵ ئەوەشدا یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە هەموو ماڵی باوکم منی هەڵبژارد تاکو بۆ هەتاهەتایە ببمە پاشای ئیسرائیل، چونکە یەهودای وەک ڕابەر هەڵبژارد، لە هۆزی یەهوداش ماڵی باوکم، لە کوڕەکانی باوکیشم بە من خۆشحاڵ بوو بۆ ئەوەی بمکاتە پاشای هەموو ئیسرائیل.
  • 5لەنێو هەموو ئەو کوڕانەم کە یەزدان پێی بەخشیوم، سلێمانی کوڕمی هەڵبژاردووە هەتا لەسەر تەختی پاشایەتی یەزدانی ئیسرائیل دابنیشێت.
  • 6پێی فەرمووم: ”سلێمانی کوڕت ماڵەکەم و حەوشەکەم بۆ بنیاد دەنێت، چونکە ئەوم بە کوڕی خۆم هەڵبژاردووە و منیش دەبمە باوکی ئەو،
  • 7ئەگەر بەردەوام بێت لە کارکردن بە فەرمان و حوکمەکانم، ئەوا پاشایەتییەکەی هەتاهەتایە جێگیر دەکەم.“
  • 8«ئێستاش لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل کە کۆمەڵی یەزدانە و لەبەردەم خوداشمان، ڕاتاندەسپێرم: ئاگاداربن بە جێبەجێکردنی هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ئەم خاکە چاکە و هەتاهەتایە وەک میراتیش بۆ نەوەکانتان بیهێڵنەوە.
  • 9«سلێمانی کوڕی خۆم، تۆش خودای باوکت بناسە و پڕ بە دڵ و بە هەموو بیرتەوە بیپەرستە، چونکە یەزدان هەموو دڵەکان دەپشکنێت و هەموو شێوەکانی بیرکردنەوە تێدەگات، ئەگەر ڕووی لێ بکەیت بۆت دەردەکەوێت و ئەگەر فەرامۆشی بکەیت هەتاهەتایە ڕەتت دەکاتەوە.
  • 10ئێستاش ببینە، چونکە یەزدان هەڵیبژاردوویت بۆ ئەوەی ماڵێک بۆ پیرۆزگاکە بنیاد بنێیت، جا بەهێزبە و کار بکە.»
  • 11پاشان داود نەخشەی هەیوانەکەی پەرستگا و تەلار و گەنجینە و ژوورەکانی سەرەوەی و ناوەوەی و قەپاغی کەفارەتی دایە سلێمانی کوڕی.
  • 12نەخشەکانی هەموو ئەو شتانەش کە بەهۆی ڕۆحی خوداوە لە دڵیدا بوو، ئەوەی حەوشەکانی پەرستگای یەزدان و هەموو ژوورەکانی دەوروبەری و گەنجینەکانی پەرستگای خودا و گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان.
  • 13هەروەها ڕێنمایی پێدا لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستنی بەشەکانی کاهین و لێڤییەکان و هەموو کارەکانی خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان و هەموو قاپوقاچاغەکانی خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان.