
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ٤:٢-١٣:٣
- 4شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «پێست بە پێست! مرۆڤ هەرچی هەبێت بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خۆی دەیدات.
- 5بەڵام ئێستا دەست درێژبکە و لە ئێسک و گۆشتی خۆی بدە، بزانە چۆن بەرەو ڕوو نەفرەتت لێ دەکات.»
- 6یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەوەتا لەبەردەستی خۆتدایە، بەڵام ژیانی بپارێزە.»
- 7ئیتر شەیتان لەبەردەم یەزدان چووە دەرەوە و ئەیوبی تووشی برینی پیس کرد، لە بنی پێیەوە هەتا تەپڵی سەری.
- 8ئەویش پارچە گۆزەیەکی بۆ خۆخوراندن لەدەست گرت و لەناو خۆڵەمێش دانیشتبوو.
- 9ژنەکەی پێی گوت: «ئایا هەتا ئێستاش هەر پابەندیت بە دروستییەکەتەوە؟ نەفرەت لە خودا بکە و بمرە!»
- 10ئەویش پێی گوت: «وەک نەزانێک قسە دەکەیت، ئایا چاکەی خودا قبوڵ بکەین، بەڵام نەهامەتی قبوڵ نەکەین؟»
- لە هەموو ئەمەدا ئەیوب گوناهی بەسەر لێودا نەهات.
- 11سێ هاوڕێکەی ئەیوب هەموو ئەو نەهامەتییانەیان بیست کە بەسەر ئەیوب هاتووە، جا هەریەکە لە جێی خۆیەوە هات، ئەلیفازی تێمانی و بیلدەدی شوحی و چۆفەری نەعماتی، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بێن و دڵنەوایی بکەن و دڵی بدەنەوە.
- 12کاتێک لە دوورەوە چاویان هەڵبڕی، نەدەناسرایەوە. دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، هەریەکە کەواکەی خۆی دادڕی و بەرەو ئاسمان خۆڵیان بەسەر خۆیاندا کرد.
- 13لەسەر زەوی لەگەڵی دانیشتن، حەوت ڕۆژ و حەوت شەو، کەسیش بە وشەیەک نەیدوواند، چونکە بینییان خەمۆکیەکەی لە ڕادەبەدەرە.
ئهیوب ٣
- 1دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە.
- 2ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:
- 3«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم،
- ئەو شەوەش کە گوترا: ”کوڕێک لەدایک بوو!“
- 4با ئەو ڕۆژە تاریک بێت،
- نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات و
- نە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت.
- 5با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت،
- با هەور دایبگرێت،
- با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت.
- 6ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت،
- لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێت
- نەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان.
- 7با ئەو شەوە نەزۆک بێت،
- هاواری خۆشی تێدا نەبێت.
- 8بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن،
- ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن.
- 9با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن،
- چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت،
- با گزنگی بەیان نەبینێت،
- 10چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست و
- چەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە.
- 11«بۆ لە بار دایکم نەچووم،
- کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟
- 12بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم،
- بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟
- 13چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم،
- ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم،