PLAY PODCASTS
كۆمكار ٣: ١ - ٤: ٨
Season 33 · Episode 5

كۆمكار ٣: ١ - ٤: ٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 21, 202420m 53s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆمكار ٣: ١ - ٤: ٨

  • 1هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە،
  • هەر چالاکییەک لەسەر زەوی کاتی خۆی هەیە:
  • 2لەدایکبوون کاتی خۆی هەیە و مردنیش کاتی خۆی،
  • چاندن کاتی خۆی هەیە و هەڵکێشانی چێنراویش کاتی خۆی،
  • 3کوشتن کاتی خۆی هەیە و چاکبوونەوەش کاتی خۆی،
  • ڕووخاندن کاتی خۆی هەیە و بنیادنانیش کاتی خۆی،
  • 4گریان کاتی خۆی هەیە و پێکەنینیش کاتی خۆی،
  • شیوەن گێڕان کاتی خۆی هەیە و سەماکردن کاتی خۆی،
  • 5بەرد بڵاوکردنەوە کاتی خۆی هەیە و بەرد کۆکردنەوە کاتی خۆی،
  • لەئامێزگرتن کاتی خۆی هەیە و لەئامێزنەگرتنیش کاتی خۆی،
  • 6کۆڵدان کاتی خۆی هەیە و کۆڵنەدان کاتی خۆی،
  • پارێزگاریکردن کاتی خۆی هەیە و فڕێدان کاتی خۆی،
  • 7دڕاندن کاتی خۆی هەیە و دوورینەوە کاتی خۆی،
  • بێدەنگی کاتی خۆی هەیە و قسەکردن کاتی خۆی،
  • 8خۆشویستن کاتی خۆی هەیە و ڕق کاتی خۆی،
  • جەنگ کاتی خۆی هەیە و ئاشتی کاتی خۆی.
  • 9کرێکار چی بۆ دەمێنێتەوە لەوەی خۆی پێوە ماندوو دەکات؟
  • 10ئەو بارەم بینی کە خودا داویەتی بە ئادەمیزاد هەتا هەڵیبگرن.
  • 11خودا هەموو شتێکی دروستکرد کە لە کاتی خۆیدا جوان بێت، هەروەها وای کرد مرۆڤ هەستی ژیانی هەتاهەتایی هەبێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا کەس ناتوانێت لە بنجوبنەوانی کاری خودا تێبگات، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی.
  • 12جا زانیم کە لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە پێی دڵخۆش بێت و چاکە بکات لە ژیانیدا.
  • 13هەروەها کە هەموو مرۆڤێک بخوات و بخواتەوە و چێژ لە هەموو ماندووبوونەکەی ببینێت، ئەوە دیاری خودایە.
  • 14زانیم کە هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی دەدات بۆ هەتاهەتایە، هیچی بۆ زیاد ناکرێت و هیچیشی کەم ناکرێتەوە. خودا کردوویەتی بۆ ئەوەی خەڵک لێی بترسن.
  • 15ئەوەی هەیە پێشتر هەبووە،
  • ئەوەش کە دەبێت پێشتر بووە،
  • خوداش لێپرسینەوە لەسەر ڕابردوو دەکات.
  • 16هەروەها لەسەر زەوی بینیم:
  • خراپەکاری لە جێی دادپەروەری،
  • بەدکاریش لە جێگای ڕاستودروستی.
  • 17جا لە دڵی خۆمدا گوتم:
  • «کەسی ڕاستودروست و خراپەکاریش
  • خودا دادگایی هەردووکیان دەکات،
  • چونکە بۆ هەر چالاکییەک کاتی خۆی دەبێت،
  • بۆ بڕیاردانیش لەسەر هەر کارێک کاتی خۆی.»
  • 18من لە دڵی خۆمدا گوتم: «سەبارەت بە ئادەمیزاد، خودا تاقییان دەکاتەوە بۆ ئەوەی تێیانبگەیەنێت کە ئاژەڵ چۆنە ئەوانیش بەو شێوەیەن.
  • 19بێگومان چارەنووسی مرۆڤ هەروەک چارەنووسی ئاژەڵە، چونکە مردنی ئەمیان وەک مردنی ئەویانە و یەک هەناسە بۆ هەردووکیانە، مرۆڤ هیچی لە ئاژەڵ زیاتر نییە. بێگومان هەرچی هەیە بێ واتایە.
  • 20هەموو بۆ یەک شوێن دەڕۆن: هەردووکیان لە خۆڵەوە هاتن و دەشگەڕێنەوە بۆ خۆڵ.
  • 21کێ دەزانێت: ئایا ڕۆحی ئادەمیزاد بەرەو سەرەوە هەڵدەکشێت یان ڕۆحی ئاژەڵ بەرەو خوارەوە بۆ زەوی دادەبەزێت؟»
  • 22ئیتر بینیم لەوە باشتر نییە کە مرۆڤ بە کارەکەی دڵخۆش بێت، لەبەر ئەوەی ئەمە بەشی ئەوە، چونکە کێ دەیبینێت بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە کە لەدوای ئەو چی دەبێت؟

كۆمكار ٤

  • 1پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا:
  • فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی،
  • کەس نەبوو دڵنەواییان بکات،
  • ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو،
  • کەس نەبوو دڵنەواییان بکات.
  • 2خۆزگە بە مردووان دەخوازرێت
  • کە دەمێکە مردوون،
  • ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەی
  • کە لە ژیاندا ماون.
  • 3بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیە
  • کە هێشتا لەدایک نەبووە،
  • ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوە
  • کە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت.
  • 4من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.
  • 5کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست و
  • گۆشتی خۆی دەخوات.
  • 6مشتێک حەسانەوە باشترە
  • لە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با.
  • 7دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی:
  • 8یەکێکی تاک و تەنها،
  • نە کوڕی هەبوو، نە برا،
  • هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو،
  • هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو.
  • گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم و
  • گیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟»
  • ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە.