PLAY PODCASTS
نه‌حمیا ٣: ٤ - ٢٧
Season 24 · Episode 4

نه‌حمیا ٣: ٤ - ٢٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

May 15, 202416m 31s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

نه‌حمیا ٣: ٤ - ٢٧

  • 4لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەرێمۆتی کوڕی ئوریای هەقۆچ ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەشولامی کوڕی بەرەخیا کوڕی مەشێزەبێل ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەوانیشەوە سادۆقی کوڕی بەعەنا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە.
  • 5لەتەنیشت ئەوانیشەوە تەقۆعییەکان ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، بەڵام خانەدانەکانیان شانیان نەدایە پاڵ خزمەتەکەی سەرپەرشتیارەکانیان.
  • 6بۆ دەروازەی یەشاناش، یۆیاداعی کوڕی پاسێیەح و مەشولامی کوڕی بەسۆدەیا ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە، ئەوان سەریان گرت و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی.
  • 7لەتەنیشت ئەوانیشەوە مەلەتیای گبعۆنی و یادۆنی مێرۆنۆتی کە خەڵکی گبعۆن و میچپا بوون، لەو شوێنانە کە لەژێر دەستی پارێزگاری هەرێمی ئەوبەری فورات بوون، ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە.
  • 8لەتەنیشت ئەوانیشەوە عوزیێلی کوڕی حەرهەیا کە لە زێڕنگەرەکان بوو، ڕووخاوییەکانی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەنەنیا لە نەوەی عەتارەکان ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئینجا ئۆرشەلیمیان هەتا شوورا بەرینەکە تۆکمە کرد.
  • 9لەتەنیشت ئەوانیشەوە ڕەفایای کوڕی حوور، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە.
  • 10لەتەنیشت ئەوانیشەوە یەدایای کوڕی حەرومەف لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕووخاوییەکەی چاککردەوە. لەتەنیشت ئەویشەوە حەتوشی کوڕی حەشەڤنەیا ڕووخاوییەکەی چاککردەوە.
  • 11بەشێکی دیکەش مەلکیای کوڕی حاریم و حەشوڤی کوڕی پەحەت‌مۆئاب چاکیان کردەوە، لەگەڵ قوللەی تەنوورەکانیش.
  • 12لەتەنیشت ئەویشەوە شەلومی کوڕی هەڵۆحێش، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی ئۆرشەلیم، خۆی و کچەکانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە.
  • 13دەروازەی دۆڵەکەش حانوون و دانیشتووانی زانۆوەح چاکیان کردەوە، ئەوان بنیادیان ناوە و دەرگاکانیان بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی، هەزار باڵیش لە شووراکە هەتا دەروازەی زبڵ.
  • 14دەروازەی زبڵیش مەلکیای کوڕی ڕێکابی فەرمانڕەوای ناوچەی بێت‌هاکارەم ڕووخاوییەکانی چاککردەوە و ئەو بنیادی ناوە، دەرگاکانی بەپێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی.
  • 15دەروازەی کارێزیش شەللونی کوڕی کۆل‌حوزێ فەرمانڕەوای ناوچەی میچپا ڕووخاوییەکانی چاککردەوە، ئەو بنیادی ناوە و سەری گرت و دەرگاکانی بە پێوە ڕاگرت لەگەڵ قوفڵ و شمشیرەکانی. هەروەها شووراکەی گۆمی سیلوامی چاککردەوە کە لە لای باخچەی پاشایە هەتا ئەو پێپلیکانەیەی لە شاری داودەوە بەرەو خوارەوە دەچێت.
  • 16پاش ئەویش نەحەمیای کوڕی عەزبوقی فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی بێت‌چوور ڕووخاوییەکەی هەتا ئەو شوێنە چاککردەوە کە کەوتبووە بەرامبەر گۆڕەکانی داود، هەتا گۆمە دەستکردەکە و ماڵی پاڵەوانەکان.
  • 17پاش ئەویش لێڤییەکان بە سەرپەرشتی ڕەحومی بانی ڕووخاوییەکانیان چاککردەوە و لەتەنیشت ئەویشەوە حەشەڤیای فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا لە بەشەکەی خۆی ڕووخاوییەکانی چاککردەوە.
  • 18پاش ئەویش براکانیان، بەنوی کوڕی حێناداد، فەرمانڕەوای نیوەی ناوچەی قەعیلا ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە.
  • 19لەتەنیشت ئەویشەوە عێزەری کوڕی یێشوعی سەرۆکی میچپا بەشێکی دیکەی چاککردەوە لەبەردەم هەورازەکەی جبەخانەکەوە لەلای گۆشەکە.
  • 20پاش ئەو باروخی کوڕی زەبەی بە گوڕەوە بەشێکی دیکەی لە گۆشەکەوە هەتا داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤی سەرۆک کاهین ڕووخاوییەکانی چاککردەوە.
  • 21دوای ئەویش مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کوڕی هەقۆچ بەشێکی دیکەی لە داڵانی ماڵی ئەلیاشیڤەوە هەتا کۆتایی ماڵەکە چاککردەوە.
  • 22پاش ئەویش کاهینەکانی ناوچەکانی دەوروبەری ئۆرشەلیم ڕووخاوییەکەیان چاککردەوە.
  • 23پاش ئەوانیش بنیامین و حەشوڤ بەرامبەری ماڵەکانی خۆیانیان چاککردەوە. پاش ئەمانیش عەزەریای کوڕی مەعسێیاهوی کوڕی عەنانیاش تەنیشت ماڵەکەی خۆی چاککردەوە.
  • 24پاش ئەویش بەنوی کوڕی حێناداد بەشێکی دیکەی چاککردەوە، لە ماڵی عەزەریاوە هەتا گۆشەکە و پەناکە.
  • 25پالالی کوڕی ئوزەییش لەبەردەم گۆشەکە و قوللەکە کە تەواوکەری کۆشکی باڵای پاشایە ئەوەی لەلای حەوشەی پاسەوانانە، لەپاش ئەویشەوە پەدایای کوڕی پەرعۆش.
  • 26ئینجا خزمەتکارانی پەرستگا کە دانیشتووی گردی عۆفێل بوون چاکیان کردەوە هەتا بەردەم دەروازەی ئاو ڕووەو ڕۆژهەڵات لەگەڵ قوللە دەرەکییەکە.
  • 27پاش ئەوانیش تەقۆعییەکان بەشێکی دیکەیان چاککردەوە، لە بەرامبەر قوللە دەرەکییە گەورەکە هەتا دیواری عۆفێل.