PLAY PODCASTS
هۆشه‌ع ٩: ١ - ١٧
Season 48 · Episode 13

هۆشه‌ع ٩: ١ - ١٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 7, 202521m 54s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

هۆشه‌ع ٩: ١ - ١٧

  • 1ئەی ئیسرائیل، وەک گەلان
  • دڵخۆش و شاد مەبە،
  • چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد،
  • حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کرد
  • لەسەر هەموو جۆخینەکان.
  • 2جۆخین و گوشەرەکانیان بەشیان ناکات،
  • شەرابی نوێش بەشیان ناکات.
  • 3لە خاکی یەزدان نیشتەجێ نابن،
  • بەڵکو ئەفرایم بۆ میسر دەگەڕێتەوە و
  • لە ئاشوردا خواردنی گڵاو دەخۆن.
  • 4شەرابی پێشکەشکراو بۆ یەزدان ناڕژێنن و
  • قوربانییەکانیان دڵی خۆش ناکەن.
  • ئەو قوربانییانە بۆ ئەوان وەک نانی ماتەمە و
  • هەرکەسێک لێی بخوات گڵاو دەبێت.
  • نانەکەیان بۆ خۆیانە و
  • ناچێتە ناو ماڵی یەزدانەوە.
  • 5لە ڕۆژی دیاریکراودا چی دەکەن،
  • لە ڕۆژی جەژنی یەزدان؟
  • 6تەنانەت ئەوەی لە وێرانی هەڵدێت،
  • میسر کۆیان دەکاتەوە و
  • مەمفیس لە گۆڕیان دەنێت.
  • دڕکوداڵ گەنجینە زیوەکانیان بە میرات دەگرێت و
  • وشترالووک لە ماڵەکەیاندا دەبێت.
  • 7ڕۆژانی لێپرسینەوە بەڕێوەن،
  • ڕۆژانی سزا بەڕێوەن.
  • با ئیسرائیل ئەمە بزانێت.
  • لەبەر زۆری تاوانەکەت و
  • زۆری کێشمەکێشت،
  • پێغەمبەر بە گێل سەیر دەکەیت و
  • مرۆڤی ڕۆحیش بە شێت.
  • 8پێغەمبەرەکە لەگەڵ خوداکەم چاودێری ئەفرایمە،
  • بەڵام لە هەموو ڕێڕەوەکانی تەڵەیان نایەوە،
  • کێشمەکێشیش لە ماڵی خوداکەیەتی.
  • 9ئەوان نوقوم بوون،
  • وەک ڕۆژانی گیڤعا گەندەڵ بوون،
  • خودا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە بیری خۆی و
  • لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.
  • 10«ئیسرائیلم دۆزییەوە
  • وەک ترێ لە چۆڵەوانی،
  • لە سەرەتادا باوباپیرانتانم بینی
  • وەک نۆبەرەی بەری دار هەنجیرێک.
  • بەڵام ئەوان هاتن بۆ بەعل‌پەعۆر و
  • خۆیان بۆ خوداوەندی شەرمەزاری تەرخان کرد،
  • ئەوان وەک ئەو خوداوەندەی کە خۆشیان دەویست قێزەون بوون.
  • 11ئەفرایمیش شکۆمەندییەکەی وەک باڵندە دەفڕێت،
  • نە لەدایکبوون و نە سکپڕی و نە دروستبوونی کۆرپەلە.
  • 12تەنانەت ئەگەر منداڵەکانیشیان پەروەردە بکەن،
  • جەرگسووتاویان دەکەم بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک نەبێت.
  • قوڕبەسەریان
  • کاتێک پشتیان تێدەکەم.
  • 13ئەفرایم دەبینم، وەک شاری سورە
  • لە لەوەڕگا ڕواوە،
  • بەڵام ئەفرایم منداڵەکانی
  • بۆ بکوژ دەهێنێتە دەرەوە.»
  • 14ئەی یەزدان، بیاندەرێ،
  • چییان پێدەدەیت؟
  • منداڵدانێکی لەباربردە و
  • دوو مەمکی وشک.
  • 15«لەبەر هەموو خراپەکانیان لە گلگال
  • من لەوێدا قێزم لێیان بووەوە.
  • لەبەر کردەوە خراپەکانیان
  • لە ماڵی خۆم دەریاندەکەم.
  • ئیتر خۆشم ناوێن،
  • هەموو میرەکانیان یاخین.
  • 16ئەفرایم هەڵپڕووکاوە،
  • ڕەگیان وشک بوو،
  • بەر ناگرن.
  • ئەگەر منداڵیشیان ببێت،
  • منداڵە خۆشەویستەکانی سکیان دەمرێنم.»
  • 17خوداکەم ڕەتیان دەکاتەوە،
  • چونکە گوێیان لێی نەگرت،
  • لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا وێڵ دەبن.