PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٢٧: ١ - ٢٧
Season 31 · Episode 30

په‌نده‌كان ٢٧: ١ - ٢٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 24, 202419m 28s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٢٧: ١ - ٢٧

  • 1شانازی بە سبەینێ مەکە،
  • چونکە نازانی ڕۆژ چی لێ دەکەوێتەوە.
  • 2با نامۆ ستایشت بکات نەک دەمی خۆت،
  • بێگانە نەک لێوەکانت.
  • 3بەرد قورسە و لم بە سەنگە،
  • بەڵام تووڕەیی گێل لە هەردووکیان قورسترە.
  • 4هەڵچوون توندوتیژە و تووڕەیی لێشاوە،
  • بەڵام کێ لەبەردەم ئیرەیی خۆ ڕادەگرێت؟
  • 5سەرزەنشتی ئاشکرا
  • لە خۆشەویستی شاردراوە باشترە.
  • 6برینی دۆست دڵسۆزییە،
  • بەڵام ماچی دوژمن بە فێڵە.
  • 7کەسی تێر پێ لە هەنگوین دەنێت،
  • بەڵام بۆ برسی هەموو تاڵێتییەک شیرینە.
  • 8وەک چۆلەکەی وێڵبوو لە هێلانەکەی،
  • ئاوایە مرۆڤی وێڵ لە هەواری خۆی.
  • 9بۆن و بخورد دڵ خۆش دەکەن،
  • شیرینی برادەریش لە پەرۆشی ڕاوێژە.
  • 10واز لە برادەرەکانی خۆت و باوکت مەهێنە،
  • لە ڕۆژی لێقەومانت مەچووە ماڵی برات،
  • دراوسێی نزیک لە برای دوور باشترە.
  • 11ڕۆڵە، دانا بە و دڵم خۆش بکە،
  • بۆ ئەوەی وەڵامی ئەوانە بدەمەوە کە لۆمەم دەکەن.
  • 12ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە،
  • بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ.
  • 13ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،
  • لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.
  • 14ئەوەی بە دەنگی بەرز داوای بەرەکەت بۆ دراوسێکەی بکات لە بەیانی زوودا،
  • بە نەفرەت بۆی ئەژمارد دەکرێت.
  • 15دڵۆپەکردنی بەردەوام لە ڕۆژی باران،
  • هەروەک ئافرەتی شەڕانییە.
  • 16ئەوەی دەستەمۆی بکات، با دەستەمۆ دەکات،
  • بە دەستی ڕاستی زەیت دەگرێت.
  • 17ئاسن بە ئاسن تیژ دەکرێت و
  • مرۆڤیش ڕووی برادەرەکەی تیژ دەکات.
  • 18ئەوەی چاودێری دار هەنجیرێک بکات بەرەکەی دەخوات،
  • ئەوەی گەورەکەی خۆی بپارێزێت ڕێزی دەگیرێت.
  • 19وەک لە ئاودا وێنەدانەوەی ڕوو دەبینرێت،
  • ئاواش دڵی مرۆڤ وێنەی مرۆڤەکە دەداتەوە.
  • 20جیهانی مردووان و لەناوچوون تێر نابن،
  • هەروەها چاوی مرۆڤیش تێر نابێت.
  • 21بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،
  • مرۆڤیش بە دەمی ستایشکەرەکەی تاقی دەکرێتەوە.
  • 22هەرچەندە گێل لەناو هاون بکوتی،
  • لەگەڵ دانەوێڵە بە دەسکە هاون،
  • گێلایەتییەکەی لێی جیا نابێتەوە.
  • 23باش حاڵی مێگەلەکانت بزانە،
  • دڵت هەر لەلای ڕانە مەڕەکانت بێت،
  • 24چونکە دەوڵەمەندی هەتاسەر نییە،
  • تاجیش نەوە بە نەوە بەردەوام نابێت.
  • 25کاتێک کا نامێنێت و گیا دەردەکەوێت،
  • گیاوگۆڵی شاخان کۆدەکرێنەوە،
  • 26بەرخەکان بۆ جلوبەرگ و
  • گیسکەکانیش بۆ نرخی کێڵگە.
  • 27بەپێی پێویست شیری بزنیشت دەبێت
  • کە بەشی خواردنی خۆت و خێزانەکەت و بژێوی کەنیزەکانت دەکات.