PLAY PODCASTS
كۆرنسۆسی یه‌كه‌م ١٦: ١ - ٢٤
Season 22 · Episode 24

كۆرنسۆسی یه‌كه‌م ١٦: ١ - ٢٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

May 4, 202417m 16s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆرنسۆسی یه‌كه‌م ١٦: ١ - ٢٤

  • 1بەڵام لەبارەی کۆمەک بۆ گەلی پیرۆزی خودا، چۆن کڵێساکانی گەلاتیام ڕاسپاردووە، ئێوەش ئاوا بکەن.
  • 2لە سەرەتای هەر هەفتەیەک با هەریەکەتان چەندی لە توانادایە بیخاتە لایەک، تاکو کۆمەکەکە ئەو کاتە نەبێت کە دەگەمە لاتان.
  • 3کاتێک گەیشتمە لاتان، جا ئەوانەی پەسەندکراون بە نامەوە دەیاننێرم تاکو دیارییەکانتان بگەیەننە ئۆرشەلیم.
  • 4ئەگەر بە باشم زانی کە منیش بچم، ئەوا لەگەڵ من دەچن.
  • 5کاتێک لە مەکدۆنیا تێپەڕیم دێمە لاتان، چونکە بە مەکدۆنیادا تێدەپەڕم.
  • 6لەوانەیە ماوەیەک لەلاتان بم، یاخود هەموو زستان، تاکو ڕێگای گەشتم بۆ ئاسان بکەن بۆ هەر شوێنێک کە بۆی دەچم،
  • 7چونکە ئەم جارە نامەوێت تەنها بە سەرپێیی بتانبینم، بەڵکو هیوادارم ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت ماوەیەک لەلاتان بمێنمەوە.
  • 8بەڵام هەتا ڕۆژی پەنجایەمین لە ئەفەسۆس دەمێنمەوە،
  • 9چونکە دەرگایەکی پان و بەرینم لێ کراوەتەوە بۆ خزمەتێکی کاریگەر، هەرچەندە دوژمنێکی زۆریشم هەیە.
  • 10ئەگەر تیمۆساوس هات، ئاگاداربن با لەلاتان بەبێ ترس بێت، چونکە کاری یەزدان دەکات، وەک منیش دەیکەم.
  • 11با کەس بە سووکی سەیری نەکات، بەڵکو بە ئاشتی بینێرنەوە لام، چونکە من و برایان چاوەڕێی دەکەین.
  • 12هەروەها سەبارەت بە ئەپۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامەوە کە لەگەڵ برایان بێتە لاتان، ئەو هەرگیز نەیویست ئێستا بێتە لاتان، بەڵام کە بۆی ڕێککەوت، دێت.
  • 13ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن.
  • 14هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن.
  • 15ئێوە دەزانن ماڵی ستیفاناس لە ئەخایا پێشەبەرە بوون و خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا تەرخان کردبوو. خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە،
  • 16کە ئێوەش ملکەچی وەک ئەوانە بن، هەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئیش دەکەن و ماندوو دەبن.
  • 17بە هاتنی ستیفاناس و فەرتوناتۆس و ئەخایکۆس دڵشاد بووم، چونکە شوێنی ئێوەیان گرتەوە.
  • 18هەروەها چونکە ئەوان ڕۆحی من و ئێوەیان گەشاندەوە. بۆیە ئەو جۆرە کەسانە بناسن.
  • 19کڵێساکانی ئاسیا سڵاوتان لێدەکەن.
  • ئەکیلا و پریسکیلا، لەگەڵ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیانن بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بە گەرمی سڵاوتان لێدەکەن.
  • 20هەموو خوشک و برایان سڵاوتان لێدەکەن.
  • بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن.
  • 21من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە.
  • 22بەڵێ ئەو کەسەی عیسای خاوەن شکۆی خۆشناوێت با نەفرەتی لێ بێت! ئەی پەروەردگار، وەرە!
  • 23نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆتان لەگەڵ بێت.
  • 24خۆشەویستیی من لەگەڵ هەمووتان بێت کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن. ئامین.