
Season 27 · Episode 11
ئهیوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
July 3, 202419m 7s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ١٦: ١ - ١٧: ١٦
- 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2«زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە،
- هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن!
- 3ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟
- یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟
- 4منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد،
- ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛
- قسەم بۆ دەگێڕانەوە و
- سەرم لە ئاستتان دەلەقاند.
- 5بەڵام بە دەم هانم دەدان و
- جوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن.
- 6«ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە،
- ئەگەر بێدەنگیش بم لێم دوور ناکەوێتەوە.
- 7ئەی خودایە، بێگومان تۆ بێزارت کردووم،
- هەموو کەسوکارەکەی منت لەناوبردووە.
- 8سستت کردم، سستییەکەم بووە شایەت،
- لاوازییەکەم لێم هەستاوە، بەرەوڕوو شایەتیم لەسەر دەدات.
- 9تووڕەییەکەی پەلاماری دام و منی چەوساندەوە،
- ددانەکانی لێم جیڕکردەوە،
- دوژمنەکەم چاوی تێبڕیوم.
- 10خەڵک دەمیان لێ داچەقاندووم،
- بە گاڵتەپێکردنەوە زللەیان لێدەدام،
- پێکەوە گەلەکۆمەیان لێکردم.
- 11خودا منی دایە دەست زۆردار و
- فڕێیدامە نێو دەستی خراپەکارەوە.
- 12من ئاسوودە بووم و ئەو جێی لەق کردم،
- پشتەملی گرتم و وردوخاشی کردم.
- منی کرد بە نیشانی خۆی؛
- 13تیرهاوێژەکانی دەوریان دام.
- جەرگی بڕیم و دڵی نەسووتا،
- زراوی منی بەسەر زەویدا ڕشت.
- 14جار لەدوای جار شەقم دەکات،
- وەک جەنگاوەرێک هێرش دەکاتە سەرم.
- 15«جلوبەرگی گوشم بە پێستمەوە دووری و
- خۆڵەمێشم بە سەری خۆمدا کرد.
- 16دەموچاوم لەبەر گریان سوور هەڵگەڕا و
- ڕەشی بەسەر پێڵوی چاومدا هات.
- 17لەگەڵ ئەوەی زۆرداری لە دەستی مندا نییە و
- نوێژەکەم بێگەردە.
- 18«ئەی زەوی، خوێنەکەم دامەپۆشە،
- با جێیەک نەبێت بۆ هاوارم!
- 19ئەوەتا لە ئێستاوە شایەتەکەم لە ئاسمانە،
- پارێزگارەکەم لە بەرزاییەکانە،
- 20ئەو هاوڕێمە و داکۆکیم لێ دەکات.
- کاتێک لەبەردەم خودا چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،
- 21ئەو لە پێناوی پیاوێک لە خودا دەپاڕێتەوە،
- وەک پاڕانەوەی کەسێک بۆ هاوڕێکەی.
- 22«تەمەنم کورتە و بەسەردەچێت،
- لە ڕێگایەکدا دیلم کە لێی ناگەڕێمەوە.
ئهیوب ١٧
- 1ڕۆحم شکا،
- ڕۆژگارم کوژایەوە،
- گۆڕ چاوەڕێی منە.
- 2بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان و
- ناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم.
- 3«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم،
- بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟
- 4تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە،
- لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە.
- 5ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت،
- نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە.
- 6«منی کردە پەندی گەلان و
- بووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت.
- 7چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون،
- هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون.
- 8ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن و
- بێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت.
- 9کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت و
- ئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت.
- 10«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن،
- بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە.
- 11ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران.
- لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم
- 12شەو دەکەن بە ڕۆژ،
- لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن.
- 13ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و
- لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم،
- 14ئەگەر بە گۆڕم گوت: ”تۆ باوکی منیت،“
- بە کرمیش: ”تۆ دایکی منیت“ یان ”خوشکی منیت،“
- 15ئیتر ئومێدم کوا؟
- کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟
- 16ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟
- ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟»