
Season 48 · Episode 11
هۆشهع ٧: ١ - ١٦
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 5, 202519m 56s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
هۆشهع ٧: ١ - ١٦
- 1کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد،
- تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون،
- هەروەها خراپەی سامیرە.
- فێڵیان کرد،
- دز چووە ژوورەوە و
- جەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد،
- 2بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوە
- کە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە.
- ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات،
- لە بەرچاومدان.
- 3«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن و
- بە درۆکانیشیان میر.
- 4هەموو داوێنپیسن
- وەک تەنوورێکی گەرمکراون
- کە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات،
- لە کاتی هەویر شێلانەوە هەتا کاتی هەڵهاتنی.
- 5لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا،
- میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت،
- پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات.
- 6دڵیان وەک ناخی تەنوورە،
- بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە.
- قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت و
- بۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە.
- 7هەموویان وەک تەنوور گەرمن،
- دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن،
- هەموو پاشاکانیان دەکەون،
- کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات.
- 8«ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت.
- ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە.
- 9بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن و
- ئەویش پێی نازانێت.
- قژی ماشوبرنج بووە و
- ئەویش پێی نازانێت.
- 10لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات،
- لەگەڵ هەموو ئەوەشدا
- ناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان و
- بەدوایدا ناگەڕێن.
- 11«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە،
- گێل و بێ مێشک،
- بانگی میسر دەکەن و
- بۆ لای ئاشور دەچن.
- 12کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم،
- وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم.
- کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەم
- بەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم.
- 13قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن!
- ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون!
- من دەیانکڕمەوە،
- بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن.
- 14کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێنن
- لە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن.
- بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە،
- لە من هەڵدەگەڕێنەوە.
- 15من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد،
- بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە.
- 16دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز،
- وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت.
- لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن.
- لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ.