
Season 33 · Episode 11
كۆمكار ١٠: ١١ - ١١: ١٠
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
December 27, 202419m 22s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
كۆمكار ١٠: ١١ - ١١: ١٠
- 11ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات،
- ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت.
- 12قسەی زاری دانا شیرینە،
- بەڵام گێل لێوەکانی خۆی هەڵیدەلووشن.
- 13سەرەتای وشەکانی دەمی گێلییە،
- لە کۆتاییدا دەبنە شێتێکی خراپ.
- 14گێل زۆر قسە دەکات.
- مرۆڤ نازانێت چی دەبێت و
- کێ دەتوانێت بە کەسێکی دیکە ڕابگەیەنێت
- کە چی لەدوای خۆی ڕوودەدات؟
- 15ماندووبوونی گێل خۆی شەکەت دەکات،
- بە جۆرێک نازانێت چۆن بۆ شار بچێت.
- 16قوڕبەسەر ئەو خاکەی کە پاشاکەی پێشتر خزمەتکار بوو و
- میرەکانیشی بەیانییان لەسەر خوان دادەنیشن.
- 17خۆزگە بەو خاکەی کە پاشاکەی لە نەوەی شازادە بێت و
- میرەکانیشی نان لە کاتی خۆیدا بخۆن،
- بۆ هێز نەک بۆ سەرخۆشی.
- 18بە تەمبەڵی بنمێچ دێتە خوارێ و
- بە دەست شلکردنیش خانوو دڵۆپە دەکات.
- 19بۆ ئەوەی پێبکەنن خوان ئامادە دەکەن و
- شەرابیش ژیان خۆش دەکات،
- بەڵام پارە هەموو شتێکی پێ دەکرێت.
- 20تەنانەت لەبیری خۆشت نەفرەت لە پاشا مەکە،
- لە ژووری نوستنیشت نەفرەت لە دەوڵەمەند مەکە،
- چونکە چۆلەکەی ئاسمان دەنگەکەت دەگەیەنێت و
- باڵداریش قسەکەت ڕادەگەیەنێت.
كۆمكار ١١
- 1نان بدە بە دەم ئاوەوە،
- چونکە لە پاشەڕۆژدا دێتەوە ڕێگای خۆت.
- 2بەش بدە بە حەوت کەس، بەڵێ، بە هەشتیش،
- چونکە نازانیت چ کارەساتێک لەسەر زەوی ڕوودەدات.
- 3ئەگەر هەور پڕبێت،
- باران بەسەر زەویدا دەبارێنێت.
- ئەگەر دارێک بەرەو باشوور بکەوێت یان بەرەو باکوور،
- ئەو شوێنەی دارەکەی لێ دەکەوێت، لەوێ دەبێت.
- 4ئەوەی چاوی لە با بێت ناچێنێت،
- ئەوەی سەیری هەور بکات دروێنە ناکات.
- 5هەروەک نازانیت کامە ڕێگای بایە،
- یان چۆن کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا شێوەی دەکێشرێت،
- بە هەمان شێوە ناتوانیت لە کارەکانی خودا تێبگەیت،
- کە هەمووان دروستدەکات.
- 6سەر لە بەیانی تۆوی خۆت بچێنە،
- سەر لە ئێوارەش دەستت شل مەکە،
- چونکە نازانیت کامیان سەوز دەبێت،
- ئەم یان ئەو،
- یان بەرهەمی هەردووکیان وەک یەک باش دەبێت.
- 7ڕووناکی شیرینە و
- باشە بۆ چاوان کە خۆر ببینێت.
- 8ئەگەر مرۆڤ تەمەنێکی درێژ ژیا،
- با بە هەمووی دڵخۆش بێت.
- بەڵام با ڕۆژانی تاریکی لەبیربێت،
- چونکە زۆر دەبێت.
- هەموو ئەوەی دێت بێ واتایە.
- 9ئەی لاو، لە سەردەمی گەنجیێتیت شادمان بە،
- با لە ڕۆژانی لاویێتیت دڵت خۆش بێت.
- بە ڕێگای دڵی خۆت و
- بە بینینی چاوەکانتدا بڕۆ،
- بەڵام بزانە کە لەسەر هەموو ئەمانە
- خودا دەتهێنێت بۆ حوکم بەسەردادان.
- 10پەستی لە دڵت داماڵە و
- خراپە لە لەشت دووربخەوە،
- چونکە نەوجەوانی و گەنجیێتی بێ واتان.