PLAY PODCASTS
ئه‌یوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨
Season 27 · Episode 16

ئه‌یوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

July 8, 202418m 31s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئه‌یوب ٨:٢٦-٢٢:٢٨

  • 8ئاو لەناو هەورەکانی دەپێچێتەوە و
  • هەور لەژێری نادڕێت.
  • 9ڕووی مانگی چواردە شەوە دەشارێتەوە،
  • هەوری خۆی بەسەردا بڵاو دەکاتەوە.
  • 10ئاسۆی لەسەر ڕووی ئاوەکان کێشاوە
  • وەک سنوور لەنێوان ڕووناکی و تاریکی.
  • 11کۆڵەکەکانی ئاسمان دەلەرزن و
  • لە سەرزەنشتکردنەکەی دەتۆقن.
  • 12بە هێزی خۆی دەریا دەهەژێنێت و
  • بە تێگەیشتنی خۆی زەبر لە ڕەهەڤ دەوەشێنێت.
  • 13بە هەناسەی ئەو ئاسمان ساماڵە و
  • دەستی ئەو مارە هەڵاتووەکەی پێکا.
  • 14بێگومان ئەمانە شتە دەرەکییەکانی کارەکانی ئەون.
  • هەواڵەکانی بە چرپە دێنە بەر گوێمان!
  • ئیتر کێ لە هەورەتریشقەی هێزی تێدەگات؟»

ئه‌یوب ٢٧

  • 1ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی:
  • 2«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە،
  • سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە،
  • 3هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت،
  • هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت،
  • 4لێوەکانم بە خراپە نادوێن و
  • زمانم بە فێڵ ناگەڕێت.
  • 5لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە،
  • هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم.
  • 6دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم،
  • بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات.
  • 7«با دوژمنم وەک بەدکار بێت و
  • بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت.
  • 8خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە،
  • کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟
  • 9ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت
  • کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟
  • 10یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟
  • ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟
  • 11«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛
  • کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە.
  • 12ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان،
  • ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟
  • 13«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە،
  • میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن.
  • 14ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و
  • نەوەکەشی تێر نان نابن.
  • 15دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و
  • بێوەژنەکانیان ناگرین.
  • 16ئەگەر زیو وەک خۆڵ و
  • جلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات،
  • 17ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات،
  • بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات.
  • 18وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و
  • وەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات.
  • 19بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛
  • کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە.
  • 20کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن،
  • ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت.
  • 21بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات،
  • لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت.
  • 22لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت،
  • بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات.
  • 23بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات،
  • بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.»

ئه‌یوب ٢٨

  • 1زیو کانی هەیە و
  • بۆ زێڕیش شوێنێک هەیە بۆ پاڵاوتنی.
  • 2ئاسن لە خۆڵ دەردەهێنرێت،
  • مسیش لە توانەوەی بەرد.
  • 3مرۆڤ کۆتایی بە تاریکی دەهێنێت؛
  • لەناو تاریکی سێبەری مەرگ
  • بۆ بەردی کانزایی دوورترین کون و کەلەبەرەکان دەپشکنن.
  • 4کانێکی لێدا دوور لە خەڵکی،
  • لە شوێنێکی لەبیرکراو لەلایەن ڕێبوارانەوە؛
  • شۆڕ کرانەوە و دوور لە خەڵکی جۆلانەیان پێکرا.
  • 5زەوی ئەوەی کە نانی لێوە دەردەهێنرێت،
  • لە ژێرەوە دەگۆڕدرێت بە چەشنی ئاگر؛
  • 6بەردەکانی یاقووتی شینی تێدایە و
  • لە خۆڵەکەیدا زێڕ هەیە.
  • 7ڕێگایەک کە مەلە گۆشتخۆرەکان پێی نازانن و
  • چاوی هەڵۆ نایبینێت.
  • 8ئاژەڵە دڕندەکان پێیدا نەڕۆیشتوون،
  • شێر پێیدا تێنەپەڕیوە.
  • 9مرۆڤ دەستدرێژی دەکاتە سەر بەرد،
  • بنکەی چیاکان دەردەخات.
  • 10لە تاشەبەردەکان تونێل دەکات؛
  • چاوەکانی هەموو شتێکی گرانبەها دەبینێت.
  • 11ئاودزی ڕووبارەکان دەپشکنێت و
  • ئەوەی شاراوەیە دەیخاتە بەر ڕووناکی.
  • 12بەڵام دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و
  • تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟
  • 13مرۆڤ نرخەکەی نازانێت و
  • لە خاکی زیندوواندا نادۆزرێتەوە.
  • 14قووڵایی ژێر زەوی دەڵێت: «لەناو مندا نییە،»
  • دەریا دەڵێت: «لەلای من نییە.»
  • 15دانایی نە زێڕی بێگەرد لە جیاتی دەدرێت و
  • نە بە زیویش نرخەکەی دەکێشرێت.
  • 16نە بە زێڕی ئۆفیر و نە بە بەردی عاشقبەندی گرانبەها و
  • نە بە یاقووتی شین دەکێشرێت.
  • 17نە زێڕ و نە بلور هاوتایەتی،
  • نە بە دەفرێکی زێڕی بێگەرد دەگۆڕدرێتەوە.
  • 18لە پاڵ ئەودا نە مەرجان و نە یەشب باسیان ناکرێت و
  • نرخی دانایی لە یاقووت بەهادارترە.
  • 19یاقووتی زەردی کوش هاوتای نابێت و
  • بە زێڕی بێگەرد ناکێشرێت.
  • 20ئیتر دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و
  • تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟
  • 21لەبەرچاوی هەموو زیندووێک شاراوەیە و
  • لەبەرچاوی باڵندەکانی ئاسمان داپۆشراوە.
  • 22لەناوچوون و مردن دەڵێن:
  • «بە گوێی خۆمان هەواڵی ئەومان بیست.»