PLAY PODCASTS
كۆمكار ١٢: ١ - ١٤
Season 33 · Episode 12

كۆمكار ١٢: ١ - ١٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 28, 202419m 54s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆمكار ١٢: ١ - ١٤

  • 1بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێت
  • لە سەردەمی گەنجیێتیت،
  • پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێت
  • یان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:
  • «خۆشییان تێدا نابینم،»
  • 2پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر و
  • ڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،
  • پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛
  • 3ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،
  • پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،
  • ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،
  • تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛
  • 4کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن و
  • دەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛
  • ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،
  • هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛
  • 5ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن و
  • لە ڕێگا تۆقیون،
  • کە بادەم چرۆ دەکات و
  • کوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت و
  • هیچ ئارەزوو نامێنێت.
  • ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت و
  • شینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.
  • 6لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت و
  • قاپی زێڕین بشکێت؛
  • پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،
  • یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و
  • 7خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،
  • ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی.
  • 8وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!
  • هەموو شتێک بێ واتایە!»
  • 9سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو.
  • 10وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین.
  • 11وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە دراون.
  • 12ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە.
  • دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات.
  • 13هەموو شت ئێستا بیستراوە و
  • دەرئەنجامەکەی ئەوەیە:
  • لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،
  • چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە.
  • 14خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،
  • بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،
  • جا چاک بێت یان خراپ.