
Season 33 · Episode 6
كۆمكار ٤: ٩ - ٥: ٦
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
December 22, 202418m 16s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
كۆمكار ٤: ٩ - ٥: ٦
- 9دوو کەس لە یەک کەس باشترە،
- چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت.
- 10ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،
- هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.
- بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،
- دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە.
- 11هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،
- بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟
- 12ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،
- دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن،
- گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت.
- 13گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت.
- 14دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت.
- 15ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە.
- 16ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.
كۆمكار ٥
- 1کاتێک دەچیت بۆ ماڵی خودا، ئاگاداری پێی خۆت بە. وەرە پێشەوە هەتا گوێ بگریت، نەوەک قوربانی گێلەکان بکەی کە خراپەکاری خۆیان نازانن.
- 2با دەمت لە قسەکردندا پەلە نەکات،
- با دڵیشت خێرا نەکات،
- لە دەربڕینی قسە لەبەردەم خودا،
- چونکە خودا لە ئاسمانە و
- تۆ لەسەر زەویت،
- لەبەر ئەمە با وشەکانت کەم بن.
- 3خەون لە ئەنجامی ماندووبوونی زۆرەوە دێت و
- قسەی گێلیش لە زۆر گوتن.
- 4ئەگەر نەزرێکت بۆ خودا کرد، دوا مەکەوە لە ئەنجامدانی، چونکە بە گێلەکان دڵخۆش نابێت. جا ئەوەی نەزرت کردووە ئەنجامی بدە.
- 5باشترە نەزر نەکەیت لەوەی بیکەیت و ئەنجامی نەدەیت.
- 6ڕێگا مەدە دەمت وا بکات لەشت گوناه بکات و لەبەردەم نێردراوی پەرستگا مەڵێ: «ئەم نەزرە هەڵە بوو.» بۆچی خودا لە قسەکەت تووڕە بێت و ئەوەی کردووتە لەناوی ببات؟