PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ١٩: ١ - ٢٩
Season 31 · Episode 22

په‌نده‌كان ١٩: ١ - ٢٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 16, 202418m 32s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ١٩: ١ - ٢٩

  • 1هەژارێک ڕێگای تەواوەتی گرتبێت
  • باشترە لەوەی زمان خوار و گێلە.
  • 2دڵگەرمی بەبێ زانیاری باش نییە و
  • ئەوەی پەلە بە پێیەکانی بکات بە هەڵەدا دەچێت.
  • 3مرۆڤ بە گێلایەتییەکەی ڕێگای خۆی وێران دەکات،
  • کەچی دڵی لە دژی یەزدان هەڵدەچێت.
  • 4دەوڵەمەندیێتی برادەری زۆر پەیدا دەکات،
  • بەڵام هەژار برادەرەکەشی لێی جیا بووەتەوە.
  • 5شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،
  • ئەوەی درۆ پەخش دەکات دەرباز نابێت.
  • 6زۆر کەس هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی میر دەدەن،
  • هەمووش دۆستی پیاوی بەخشندەن.
  • 7پیاو هەژار بێت براکانی خۆشی ڕقیان لێی دەبێتەوە،
  • لەوەش زیاتر هاوڕێیەکانی لێی دوور دەکەونەوە!
  • بە پاڕانەوەکانی دوایان دەکەوێت،
  • بەڵام بێ سوودە.
  • 8ئەوەی دانایی دەست بکەوێت خۆی خۆشدەوێت،
  • ئەوەی بایەخ بە تێگەیشتن بدات چاکە دەدۆزێتەوە.
  • 9شایەتی درۆزن بێ سزا نابێت،
  • ئەوەی درۆ پەخش بکات لەناودەچێت.
  • 10گێل خۆشگوزەرانیی لێ ناوەشێتەوە،
  • لەوەش زیاتر دەسەڵاتداربوونی کۆیلە بەسەر میرانەوە.
  • 11وریایی مرۆڤ تووڕەبوونی خاودەکاتەوە،
  • شانازیشی لێبوردنە لە یاخیبوون.
  • 12هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،
  • بەڵام ڕەزامەندییەکەی وەک شەونمە بەسەر گیاوە.
  • 13کوڕی گێل ماڵوێرانی باوکیەتی،
  • ناکۆکی ژنیش دڵۆپەکردنی بەردەوامە.
  • 14ماڵ و سامان میراتی باوکانە،
  • بەڵام ژنی وریا لەلایەن یەزدانەوەیە.
  • 15تەمبەڵی خەوی قووڵ دەهێنێت،
  • کەسی سست برسی دەبێت.
  • 16ئەوەی ڕاسپاردە بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت،
  • بەڵام ئەوەی بە سووکی بڕوانێتە ڕێگای خۆی لەناودەچێت.
  • 17ئەوەی بەزەیی بە هەژاردا بێتەوە قەرز بە یەزدان دەدات،
  • ئەویش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە.
  • 18کوڕەکەت تەمبێ بکە ئەوەندەی ئومێدی تێدایە،
  • مەبە هۆکاری مردنی.
  • 19ئەوەی زۆر تووڕە بێت بەرگەی ئەنجامەکەی دەگرێت،
  • چونکە ئەگەر جارێک فریای بکەویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە.
  • 20گوێ لە ڕاوێژ بگرە و تەمبێکردن وەربگرە،
  • بۆ ئەوەی دانا بیت لە دواڕۆژت.
  • 21مرۆڤ پلانی زۆری لە دڵدایە،
  • بەڵام تەنها ڕاوێژی یەزدان دەچەسپێت.
  • 22ئارەزووی مرۆڤ لە خۆشەویستی نەگۆڕە،
  • هەژار لە پیاوی درۆزن باشترە.
  • 23لەخواترسی بۆ ژیانە،
  • بە تێری دەنوێت و خراپە بەسەری ناکاتەوە.
  • 24تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ،
  • تەنانەت بۆ دەمیشی نابات.
  • 25لە گاڵتەجاڕ بدە و ساویلکە ژیر دەبێت،
  • تێگەیشتوو سەرزەنشت بکە زانیاری تێدەگات.
  • 26ئەوەی باوکی تاڵان بکات و دایکی دەربکات،
  • کوڕێکە مایەی شەرمەزاری و ڕیسوایی.
  • 27ڕۆڵە، ئەگەر وازت لە گوێگرتن لە ڕاوێژ هێنا،
  • لە وتەکانی زانیاری گومڕا دەبیت.
  • 28شایەتی دڵڕەش گاڵتە بە دادپەروەری دەکات،
  • دەمی بەدکارانیش تاوان قووت دەدات.
  • 29سزا بۆ گاڵتەجاڕەکان ئامادەکراوە،
  • لێدانیش بۆ پشتی گێلەکان.