
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ١:٣٢-٤:٣٣
- 1ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی.
- 2بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد.
- 3لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد.
- 4ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون.
- 5کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو.
- 6ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە:
ئهیوب ٣٣
- 1«بەڵام ئەی ئەیوب، ئێستا گوێ لە قسەکانم بگرە!
- گوێ شل بکە بۆ هەموو وشەکانم.
- 2ئەوەتا من دەمم کردەوە؛
- قسەکانم لەسەر زمانی منن.
- 3قسەکانم لە دڵی پاکمەوەن؛
- زمانیشم بە دڵسۆزییەوە ئەوە دەردەبڕێت کە دەیزانم.
- 4ڕۆحی خودا دروستی کردم،
- هەناسەی توانادارەکە ژیانی پێ بەخشیم.