
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ڕۆما ٣: ٩ - ٢٠
- 9کەواتە چی بڵێین؟ ئایا ئێمەی جولەکە لە خەڵکانی تر باشترین؟ نەخێر، چونکە ئێمە جولەکە و ناجولەکەمان تۆمەتبار کرد کە هەردووکیان لەژێر دەسەڵاتی گوناهن،
- 10وەک نووسراوە:
- ﴿کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش،
- 11کەس نییە تێبگات،
- کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت.
- 12هەموو ڕوویان وەرگێڕا و
- تێکڕا بێ سوود بوون.
- کەس نییە چاکە بکات،
- تەنانەت یەکێکیش نییە.﴾
- 13﴿قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە،
- بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.﴾
- ﴿ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.﴾
- 14﴿دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.﴾
- 15﴿پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن،
- 16وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە
- 17ڕێگای ئاشتی پێنازانن.﴾
- 18﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾
- 19ئێستا دەزانین هەرچی شەریعەت دەیڵێت، بەوانەی دەڵێت کە لەژێر سایەی شەریعەتدان، تاکو هەموو دەمێک دابخرێت و هەموو جیهان بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی خودا.
- 20بە کرداری شەریعەت کەس لەلای خودا بێتاوان نابێت، بەڵکو گوناه لە ڕێگەی شەریعەتەوە دەناسرێت.