
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ٥:٣٣-٣٣
- 5ئەگەر دەتوانیت، وەڵامم بدەوە و
- هەستە سەرپێ و کێشەکەت بخەرە بەردەمم.
- 6لەبەرچاوی خودا منیش هەروەکو تۆم،
- لە قوڕ دروستکراوم.
- 7ناشێت شەوکەتم بتترسێنێت و
- زۆرکردنم لێت بارت گران بکات.
- 8«تۆ لەبەردەمم گوتت،
- من بە وردی گوێم لێت بوو،
- 9گوتت: ”من بێتاوانم بەبێ یاخیبوون،
- بێگەردم و تاوانم نییە.
- 10لەگەڵ ئەوەشدا خودا دەگەڕێت هەڵەم لێ بدۆزێتەوە و
- بە دوژمنی خۆی دامدەنێت.
- 11پێیەکانمی لەناو کۆت داناوە؛
- چاودێری هەموو ڕێگاکانم دەکات.“
- 12«بەڵام پێتان دەڵێم، لەمەدا ڕاست ناکەیت،
- چونکە خودا لە مرۆڤ مەزنترە.
- 13بۆچی سکاڵای لێ دەکەیت:
- ”وەڵامی هیچ کام لە وشەکانی مرۆڤ ناداتەوە؟“
- 14بە ڕاستی خودا هەرجارەو بە ڕێگایەک دەدوێت،
- کەس ڕامانی ئەوە ناکات.
- 15لە خەون، لە بینینی شەودا،
- کاتێک هەموو خەڵک خەوی قورسیان لێدەکەوێت
- لە کاتی خەواڵووبوون لەناو جێگا،
- 16ئەو کاتە گوێی خەڵک دەکاتەوە و
- بە ئاگادارکردنەوەکانی دەیانتۆقێنێت،
- 17تاکو لە خراپەکردن بیانگەڕێنێتەوە و
- لە لووتبەرزیش بیانپارێزێت،
- 18هەتا لە کەوتنە ناو گۆڕ ڕزگاریان بکات،
- ژیانیشیان لە لەناوچوون بە شمشێر.
- 19«یان ئەگەر کەسێکی هەبێت لەناو جێگاکەی بە ئازار تەمبێ بکرێت و
- ململانێی ئێسکەکانیشی بەردەوامە،
- 20ئەو کاتە گیانی ڕقی لە نان دەبێتەوە و
- نەوسیشی لە خواردنی خۆش.
- 21گۆشتیان وا دەفەوتێت کە ئیتر نەبینرێت،
- ئێسکەکانیشیان کە شاردرابوونەوە ئێستا دیارن.
- 22گیانیان لە گۆڕ نزیک دەبنەوە،
- ژیانیشیان لە فریشتەی مەرگ.
- 23لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لەلایان نێردراوێک هەبێت،
- پەیوەندی ڕێکخەرێک، یەک لە هەزار
- تاکو ڕاستودروستی بە مرۆڤ بناسێنێت،
- 24لەگەڵ ئەو کەسە میهرەبان دەبێت و بە خودا دەڵێت:
- ”بیانگەڕێنەوە با نەکەونە گۆڕ؛
- کڕینەوەی ژیانی ئەوانم بۆ دۆزینەوە.
- 25با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛
- با ڕۆژانی گەنجیێتییان بگەڕێتەوە.“
- 26ئەو کاتە ئەوانە داوا لە خودا دەکەن و لێیان ڕازی دەبێت،
- بە هاواری خۆشییەوە ڕووی خودا دەبینن،
- ئەویش پاداشتی ڕاستودروستی مرۆڤ دەداتەوە.
- 27دەچن بۆ لای کەسانی دیکە و دەڵێن:
- ”گوناهم کرد و ڕاستیم خواروخێچ کرد،
- بەڵام سزا نەدرام لەسەری.
- 28خودا منی کڕییەوە لە جیهانی مردووان،
- ئیتر ژیانم ڕووناکی دەبینێت.“
- 29«خودا هەموو ئەمانە دەکات،
- دوو جار و سێ جار لەگەڵ مرۆڤ،
- 30بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە لە کەوتنی ناو گۆڕ و
- تاوەکو بە ڕووناکی زیندووان ڕووناک بێتەوە.
- 31«جا گوێ شل بکە و گوێم لێ بگرە ئەیوب!
- بێدەنگ بە من قسە دەکەم.
- 32ئەگەر قسەت لەلایە وەڵامم بدەوە،
- قسە بکە! چونکە دەمەوێت ئەستۆپاکت بکەم.
- 33ئەگەر نا، تۆ گوێم لێ بگرە؛
- بێدەنگ بە فێری داناییت دەکەم.»