PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٢٠: ١ - ٣٠
Season 31 · Episode 23

په‌نده‌كان ٢٠: ١ - ٣٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 17, 202420m 12s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٢٠: ١ - ٣٠

  • 1شەراب گاڵتەجاڕە و مەستی غەڵبەغەڵب دەکات،
  • ئەوەی پێی وێڵ بێت دانا نییە.
  • 2هەڵچوونی پاشا وەک نەڕەی شێرە،
  • ئەوەی تووڕەیی بکات لە دژی گیانی خۆی تاوان دەکات.
  • 3وازهێنان لە ناکۆکی ڕێزدارییە بۆ پیاو،
  • بەڵام هەموو گێلێک هەڵیدەگیرسێنێت.
  • 4لە زستاندا تەمبەڵ زەوی ناکێڵێت،
  • بۆیە لە کاتی دروێنەدا داوای بەرهەم دەکات و دەستی ناکەوێت.
  • 5پلان لە دڵی مرۆڤدا ئاوێکی قووڵە،
  • بەڵام تێگەیشتوو دەریدەهێنێت.
  • 6زۆر کەس بانگەشەی خۆشەویستی نەگۆڕ دەکەن،
  • بەڵام کەسی جێگای متمانە کێ دەیدۆزێتەوە؟
  • 7کەسی ڕاستودروست بە ڕێگای تەواوی خۆیدا دەڕوات،
  • دوای خۆی خۆزگە بە منداڵەکانی دەخوازرێت.
  • 8پاشای دانیشتوو لەسەر تەختی دادوەری،
  • بە چاوەکانی هەموو خراپەیەک شەن دەکات.
  • 9کێیە دەڵێت: «دڵی خۆمم بێگەرد ڕاگرت،
  • پاک بوومەوە لە گوناهم»؟
  • 10دوو کێش و دوو پێوانەی لاسەنگ،
  • هەردووکیان قێزەونن لەلای یەزدان.
  • 11تەنانەت منداڵیش بە کردارەکانی دەناسرێت،
  • ئاخۆ کردەوەکەی پاک و ڕاستە.
  • 12گوێ کە دەبیستێت و چاو کە دەبینێت،
  • یەزدان دروستکەری هەردووکیانە.
  • 13حەز لە خەو مەکە نەوەک هەژار بیت،
  • چاوت کراوە بێت و تێر نان بە.
  • 14کڕیار دەڵێت: «خراپە، خراپە!»
  • بەڵام کە ڕۆیشت شانازی پێوە دەکات.
  • 15زێڕ هەیە و یاقووت زۆرە،
  • بەڵام لێوی زانیاری گەوهەرێکی بەهادارە.
  • 16ئەگەر کەسێک بووە کەفیلی نامۆیەک کەواکەی لێ وەربگرە،
  • لەبەر بێگانەکە بارمتەی لێ وەربگرە.
  • 17بەتامە بۆ مرۆڤ نانی بە فێڵ،
  • بەڵام دواتر دەمی پڕ دەبێت لە چەو.
  • 18پلانەکان بە ئامۆژگاری دێنە دی،
  • بە ڕاوێژ بجەنگە.
  • 19دەمشڕ نهێنی ئاشکرا دەکات،
  • بۆیە تێکەڵی چەنەباز مەبە.
  • 20ئەوەی نەفرەت لە دایک و باوکی بکات،
  • لەناو جەرگەی تاریکیدا چرای دەکوژرێتەوە.
  • 21میراتێک لە سەرەتای ژیان و بە زوویی دەست بکەوێت
  • لە کۆتاییدا بێ بەرەکەت دەبێت.
  • 22مەڵێ: «خراپە بە خراپە دەدەمەوە.»
  • چاوەڕێی یەزدان بکە ڕزگارت دەکات.
  • 23یەزدان قێزی لە بەکارهێنانی دوو کێشی جیاواز دەبێتەوە،
  • تەرازووی لاسەنگ باش نییە.
  • 24هەنگاوەکانی مرۆڤ لە یەزدانەوەیە،
  • ئیتر مرۆڤ چۆن لە ڕێگای خۆی تێدەگات؟
  • 25تەڵەیە بۆ مرۆڤ بە سەرەڕۆیی نەزرێک تەرخان بکات،
  • ئینجا پاش نەزرەکە پرسوڕا بکات.
  • 26پاشای دانا بەدکاران شەن دەکات،
  • بە جەنجەڕ بەسەریاندا دێت.
  • 27چرای یەزدان ڕۆحی مرۆڤ دەپشکنێت،
  • هەروەها هەموو ناخی دەروونیش.
  • 28خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی پاشا دەپارێزن،
  • بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەختی دەچەسپێت.
  • 29شانازی لاوان هێزیانە،
  • ڕیش سپیێتیش شکۆمەندی پیرانە.
  • 30برینی لێدان خراپە پاک دەکاتەوە،
  • لێدانی قامچیش ناخی دەروون.