PLAY PODCASTS
هۆشه‌ع ٨: ١ - ١٤
Season 48 · Episode 12

هۆشه‌ع ٨: ١ - ١٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 6, 202518m 53s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

هۆشه‌ع ٨: ١ - ١٤

  • 1«کەڕەنا ببە بۆ دەمت!
  • هەڵۆیەک هاتە سەر ماڵی یەزدان،
  • لەبەر ئەوەی پەیمانەکەی منیان شکاند و
  • لە فێرکردنەکانم یاخی بوون.
  • 2هاوار بۆ من دەکەن:
  • ”ئەی خودای ئێمە، ئێمەی ئیسرائیل دانت پێدا دەنێین!“
  • 3بەڵام ئیسرائیل بێزی لە چاکە بووەوە،
  • لەبەر ئەوە دوژمن ڕاوی دەنێت.
  • 4ئەوان پاشایان دانا، بەڵام لە منەوە نەبوو،
  • میریان دانا، کە من نایانناسم.
  • لە زێڕ و زیوەکانیان بتیان بۆ خۆیان دروستکرد،
  • بۆ لەناوچوونیان.
  • 5ئەی سامیرە، بتە گوێرەکەکەت بەلاوە بنێ!
  • تووڕەییم بەسەریاندا دەجۆشێت.
  • هەتا کەی ناتوانن خۆیان بێگەرد ڕابگرن؟
  • 6هەروەها ئەوانیش هەر لە ئیسرائیلن!
  • وەستایەک ئەم بتەی دروستکردووە، نابێتە خودا.
  • گوێرەکەکەی سامیرە پارچەپارچە دەبێت.
  • 7«ئەوان با دەچێنن و
  • گەردەلوول دەدورنەوە.
  • چێنراوێک کە بەروبوومی نییە و
  • ئاردی لێ دروستناکرێت و
  • ئەگەر دروستیش کرا
  • بێگانەکان هەڵیدەلووشن.
  • 8ئیسرائیل هەڵلووشرا!
  • ئێستا لەنێو نەتەوەکاندا
  • وەک قاپێکیان لێ هاتووە کە هیچ سوودی نییە.
  • 9وەک کەرەکێوییەکی تاک و تەنها
  • چوونە ئاشور.
  • ئەفرایم خۆی بە چەند دۆستێک فرۆشتووە.
  • 10هەرچەندە ئەوان لەنێو نەتەوەکان خۆیان فرۆشتووە،
  • بەڵام ئێستا من کۆیان دەکەمەوە،
  • ئینجا ئەوان لەژێر باری پاشای توانادار دەفەوتێن.
  • 11«هەرچەندە ئەفرایم قوربانگاکانی قوربانی گوناهی زۆر کرد،
  • بۆی بوونە قوربانگای گوناهکردن.
  • 12شتی زۆری بۆ دەنووسم کە پەیوەستە بە فێرکردنەکانم،
  • بەڵام ئەو بە نامۆیان دادەنێت.
  • 13قوربانیم پێشکەش دەکەن و
  • خۆیان گۆشتەکەی دەخۆن،
  • بەڵام یەزدان پێیان ڕازی نییە.
  • ئێستا تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یاد و
  • سزای گوناهەکانیان دەدات:
  • ئەوان دەگەڕێنەوە میسر.
  • 14ئیسرائیل دروستکەری خۆی لە یاد کرد و
  • چەندین کۆشکی بنیاد نا،
  • یەهوداش شارە قەڵابەندەکان.
  • بەڵام من ئاگر دەنێرمە سەر شارەکانی
  • ئینجا قەڵاکانی دەخوات.»