PLAY PODCASTS
كۆمكار ٥: ٧ - ٦: ١٢
Season 33 · Episode 7

كۆمكار ٥: ٧ - ٦: ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 23, 202417m 54s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆمكار ٥: ٧ - ٦: ١٢

  • 7زیادبوونی خەون و چەنەبازی بێ واتان، لەبەر ئەوە لەخواترس بە.
  • 8ئەگەر بینیت لە هەرێمێکدا هەژار ستەمی لێ کرا و ڕاستودروستی و دادپەروەری پشتگوێ خرا، ئەوا سەرسام مەبە، چونکە لێپرسراوی بەرز لێپرسراوی بەرزتر دەپارێزێت و بەرزتریش لەوان هەردووکیان دەپارێزێت.
  • 9بەڵام گەل لە وڵات سوود وەردەگرن، چونکە پاشا هەموو کێڵگەکانی دەپارێزێت.
  • 10ئەوەی حەزی لە پارە بێت لە پارە تێر نابێت،
  • ئەوەی حەزی لە سامان بێت لە داهات تێر نابێت،
  • هەروەها ئەمەش بێ واتایە.
  • 11بە زیادبوونی خێروبێر
  • زیاد دەبن ئەوانەی دەیخۆن.
  • ئایا چ سوودێکی بۆ خاوەنەکەی هەیە،
  • جگە لەوەی تەنها چاوەکانی تێری لێ دەخۆن؟
  • 12خۆشە خەوی کارگەر،
  • کەم بخوات یان زۆر،
  • بەڵام تێریی دەوڵەمەند
  • ڕێ بە خەو نادات.
  • 13خراپەیەکی ناخۆش هەیە لەسەر زەویدا بینیم:
  • سامانێک پارێزراوە بۆ خراپەی خاوەنەکەی،
  • 14ئەم سامانەش لە مامەڵەیەکی خراپدا لەناوچوو،
  • ئینجا کوڕێکی بوو و هیچی بۆ نەمایەوە هەتا بۆ کوڕەکەی بەجێبهێڵێت.
  • 15وەک چۆن لە سکی دایکی هاتە دەرەوە،
  • بە ڕووتی دەگەڕێتەوە، دەڕوات وەک هات.
  • هیچ شتێک لە ماندووبوونەکەی نابات
  • لەگەڵ دەستی کە دەڕوات.
  • 16ئەمەش خراپەیەکی ناخۆشە:
  • هەروەک چۆن مرۆڤ دێتە جیهان، بە هەمان شێوە بەجێدەهێڵێت،
  • ئەوەی ماندووبوونەکەی بۆ با دەبێت
  • چ قازانجێک دەکات؟
  • 17هەروەها هەموو ڕۆژانی ژیانی لە تاریکیدا بەسەردەبات،
  • لەگەڵ وەڕسبوونێکی زۆر و نەخۆشی و تووڕەیی.
  • 18ئەوەی من بینیومە باشە، ئەوەی گونجاوە، کە مرۆڤ بخوات و بخواتەوە و خۆشی ببینێت لە هەموو ئەوەی کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو دەبێت، بە درێژایی ئەو ڕۆژگارە کەمەی کە خودا پێیداوە، چونکە بەشی ئەوە.
  • 19هەروەها کە خودا بە یەکێک دەوڵەمەندی و سامان دەدات و ئەویش دەتوانێت سوودی لێی وەربگرێت و بە بەشی خۆی ڕازی بێت و بە ماندووبوونەکەی دڵخۆش بێت، ئەمە دیارییەکە لە خوداوە.
  • 20جا ڕۆژگاری ژیانی بەبیر نایەتەوە، چونکە خودا بە خۆشی دڵییەوە خەریکی کردووە.

كۆمكار ٦

  • 1بارگرانییەکم لەسەر زەوی بینیوە کە ئادەمیزاد خراپ گیرۆدە بوون بە دەستیەوە،
  • 2کەسێک خودا دەوڵەمەندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ کەمی نەبێت لەوەی گیانی ئارەزووی دەکات، بەڵام خودا دەسەڵاتی پێنەداوە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵکو بێگانە دەیخوات، ئەمە بێ واتایە و دەردێکی خراپە.
  • 3ئەگەر کەسێک سەد منداڵی هەبێت و ساڵانێکی زۆر بژیێت و تەمەنی زۆر بێت، بەڵام گیانی تێر خۆشی نەبێت و هەروەها ناشتنی بۆ نەبێت، دەڵێم: لەبارچووێک لەو باشترە،
  • 4چونکە بێ واتایانە دێت و بە تاریکیدا دەڕوات، ناویشی بە تاریکی دادەپۆشرێت.
  • 5هەروەها نە خۆری بینی و نە دەشزانێت، ئەم ئاسوودەترە لەو کەسە.
  • 6ئەگەر هەزار ساڵ دووبارەش بژیێت بەڵام خۆشی نەبینێت، ئایا هەمووان بۆ یەک شوێن ناڕۆن؟
  • 7هەموو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ دەمییەتی،
  • بەڵام هەرگیز تێر ناخوات.
  • 8دانا چی لە گێل زیاترە؟
  • چی یارمەتی هەژار دەدات
  • کە ئەو بزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات
  • لەگەڵ ئەوانەی کە لە ژیاندان؟
  • 9ئەوەی هەتە و لەبەرچاوتە
  • باشترە لەوەی کە نیتە و ئارەزووت لێیەتی.
  • ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.
  • 10ئەوەی هەبووە لە کۆنەوە ناوی لێنراوە و
  • زانراوە.
  • مرۆڤ ناتوانێت ململانێ لەگەڵ یەکێک بکات
  • کە لە خۆی بەهێزترە.
  • 11ئەوەندە قسە زیاد دەبێت،
  • ئەوەندە سوودی کەم دەبێتەوە،
  • جا مرۆڤ چی بۆ دەمێنێتەوە؟
  • 12کێ دەزانێت چی باشە بۆ مرۆڤ لە ژیاندا کە درێژی تەمەنی بێ واتا وەک سێبەر بەسەردەچێت؟ کێ بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت پاش ئەو لەسەر زەوی چی ڕوودەدات؟