
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ڕۆما ١١: ٢٥ - ٣٦
- 25ئەی خوشک و برایان، نامەوێت ئەم نهێنییە نەزانن، نەوەک خۆتان بە دانا بزانن: کەللەڕەقی بەشێک لە ئیسرائیلی گرتەوە هەتا تەواوی نەتەوەکان بێنە ناوەوە.
- 26بەم شێوەیە هەموو ئیسرائیل ڕزگاری دەبێت، وەک نووسراوە:
- ﴿ڕزگارکەر لە سییۆنەوە دێت،
- خوانەناسی لە یاقوب دووردەخاتەوە.
- 27ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان
- کاتێک گوناهەکانیان دادەماڵم.﴾
- 28بەگوێرەی پەیامی ئینجیل لە پێناوی ئێوەدا دوژمنن، بەڵام بەگوێرەی هەڵبژاردن لە پێناوی باوکاندا خۆشەویستن،
- 29چونکە بەخشینەکانی خودا و بانگکردنەکەی بێ پەشیمانییە.
- 30هەروەک چۆن ئێوە پێشتر گوێڕایەڵی خودا نەبوون، بەڵام ئێستا بەهۆی گوێڕایەڵ نەبوونی ئەوان ئێوە بەر بەزەیی کەوتن،
- 31ئەوانیش ئێستا گوێڕایەڵ نین، تاکو بەو بەزەییەی بۆ ئێوە بوو ئەوانیش بەر بەزەیی بکەون.
- 32خودا هەمووانی لە گوێڕایەڵنەبووندا بەندکرد، تاکو بەزەیی بە هەموواندا بێتەوە.
- 33ئای لە قووڵی دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا!
- حوکمەکانی لە سەرووی تێگەیشتنەوەیە و
- ڕێگاکانی لە سەرووی وردبوونەوەیە.
- 34﴿کێ بیری یەزدانی زانی؟
- یان کێ بووە ڕاوێژکاری؟﴾
- 35﴿کێ شتێکی پێ بەخشیوە
- تاکو پێی بدرێتەوە؟﴾
- 36چونکە هەموو شتەکان لە ئەوە و بەهۆی ئەوە و بۆ ئەوە.
- هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە! ئامین.