PLAY PODCASTS
یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ١: ١ - ٨: ٣٩
Season 20 · Episode 1

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ١: ١ - ٨: ٣٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 13, 202417m 31s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ١: ١ - ٨: ٣٩

  • 1ئادەم، شیت، ئەنۆش،
  • 2قێنان، مەهلەلئێل، یارەد،
  • 3حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ
  • و نوح.
  • 4کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت.
  • 5کوڕەکانی یافەت:
  • گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
  • 6کوڕەکانی گۆمەر:
  • ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
  • 7کوڕەکانی یاڤان:
  • ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم.
  • 8کوڕەکانی حام:
  • کوش، میسر، پووت و کەنعان.
  • 9کوڕەکانی کوش:
  • سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
  • کوڕەکانی ڕەعما:
  • شەبا و دیدان.
  • 10نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو،
  • کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی.
  • 11میسر باوکی
  • لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی،
  • 12پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
  • 13کەنعان باوکی سەیدا بوو،
  • کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان،
  • 14هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی،
  • 15حیڤی، عەرقی، سینی،
  • 16ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
  • 17کوڕەکانی سام:
  • ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
  • کوڕەکانی ئارام:
  • عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
  • 18ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
  • شالەحیش باوکی عێبەر بوو،
  • 19عێبەریش دوو کوڕی بوو،
  • یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
  • 20یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
  • ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح،
  • 21هەدۆرام، ئوزال، دیقلە،
  • 22عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا،
  • 23ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
  • 24سام، ئەرپەکشاد، شالەح،
  • 25عێبەر، پەلەگ، ڕەعو،
  • 26سەروگ، ناحۆر، تارەح و
  • 27ئەبرام، کە ئیبراهیمە.
  • 28کوڕەکانی ئیبراهیم: ئیسحاق و ئیسماعیل.
  • 29ئەمانەش نەوەکانیانن:
  • نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام،
  • 30میشماع، دوما، مەسسا، حەدەد، تێما،
  • 31یەتور، نافیش و قێدما،
  • ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون.
  • 32قەتورە کە کەنیزەی ئیبراهیم بوو ئەم کوڕانەی هەبوو:
  • زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەح.
  • کوڕەکانی یۆقشانیش:
  • شەبا و دیدان.
  • 33کوڕەکانی میدیان:
  • عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە.
  • هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون.
  • 34ئیبراهیم ئیسحاقی بوو.
  • کوڕەکانی ئیسحاق:
  • عیسۆ و ئیسرائیل.
  • 35کوڕەکانی عیسۆ:
  • ئەلیفاز، ڕەعوئێل، یەعوش، یەعلام و قۆرەح.
  • 36کوڕەکانی ئەلیفاز:
  • تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز؛
  • هەروەها لە ئەلیفاز تیمنەع عەمالێقی بوو.
  • 37کوڕەکانی ڕەعوئێل:
  • نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا.
  • 38کوڕەکانی سێعیر:
  • لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، دیشۆن، ئێچەر و دیشان.
  • 39کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام.
  • تیمنەعیش خوشکی لوتان بوو.
  • 40کوڕەکانی شۆڤاڵ:
  • عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام.
  • کوڕەکانی چیبعۆن:
  • ئەییا و عەنا.
  • 41کوڕەکەی عەنا:
  • دیشۆن.
  • کوڕەکانی دیشۆن:
  • حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران.
  • 42کوڕەکانی ئێچەر:
  • بلهان، زەعەڤان و عەقان.
  • کوڕەکانی دیشان:
  • عوچ و ئەران.
  • 43ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات:
  • بەلەعی کوڕی بەعۆر، ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
  • 44کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
  • 45کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
  • 46کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە، لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
  • 47کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
  • 48کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
  • 49کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
  • 50کە بەعل‌حانان مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
  • 51ئینجا هەدەدیش مرد.
  • میرەکانی ئەدۆم ئەمانە بوون:
  • تیمنەع، عەلڤا، یەتێت،
  • 52ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
  • 53قەنەز، تێمان، میبسار،
  • 54مەگدئێل و عیرام.
  • ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ٢

  • 1ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون،
  • 2دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.
  • 3کوڕەکانی یەهودا:
  • ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون.
  • ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.
  • 4تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو.
  • ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.
  • 5کوڕەکانی پێرێز:
  • حەسرۆن و حامول.
  • 6کوڕەکانی زەرەح:
  • زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.
  • 7کوڕەکەی کەرمی:
  • عاخار کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی برد.
  • 8کوڕەکەی ئێیتان:
  • عەزەریا بوو.
  • 9حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:
  • یەرەحمێل، ڕام و کالێب.
  • 10ڕام عەمینادابی بوو،
  • عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا.
  • 11نەحشۆن سەلمۆنی بوو
  • و سەلمۆن بۆعەزی بوو،
  • 12بۆعەز عوبێدی بوو
  • و عوبێد یەسای بوو.
  • 13یەسا باوکی ئەمانە بوو:
  • ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب،
  • سێیەمین شیمەعە،
  • 14چوارەمین نەتەنێل،
  • پێنجەمین ڕەدەی،
  • 15شەشەمین ئۆچەم
  • و حەوتەمین داود.
  • 16هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون،
  • چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل.
  • 17ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.
  • 18کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە:
  • یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن.
  • 19کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.
  • 20حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.
  • 21پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.
  • 22سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.
  • 23بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون.
  • هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.
  • 24پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.
  • 25کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:
  • ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا.
  • 26یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.
  • 27کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:
  • مەعەچ، یامین و عێقەر.
  • 28کوڕەکانی ئۆنام:
  • شەمەی و یاداع.
  • کوڕەکانی شەمەی:
  • ناداب و ئەبیشوور.
  • 29ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.
  • 30کوڕەکانی ناداب:
  • سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.
  • 31کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،
  • کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.
  • 32کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:
  • یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.
  • 33کوڕەکانی یۆناتان:
  • پەلەت و زازا.
  • ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.
  • 34شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.
  • شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو.
  • 35شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.
  • 36عەتەی ناتانی بوو،
  • ناتان زاڤادی بوو،
  • 37زاڤاد ئەفلالی بوو،
  • ئەفلال عوبێدی بوو،
  • 38عوبێد یێهوی بوو،
  • یێهو عەزەریای بوو،
  • 39عەزەریا حەلەچی بوو،
  • حەلەچ ئەلیعاسای بوو،
  • 40ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،
  • سیسمەی شەلومی بوو،
  • 41شەلوم یەقەمیای بوو و
  • یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.
  • 42کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:
  • مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو
  • و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.
  • 43کوڕەکانی حەبرۆن:
  • قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع.
  • 44شەمەع ڕەحەمی بوو کە
  • باوکی یۆرقاعام بوو
  • و ڕاقەم شەمەی بوو.
  • 45کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو
  • و ماعۆنیش باوکی بێت‌چوور بوو.
  • 46هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب
  • حاران، مۆچا و گەزێزی بوو،
  • هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.
  • 47کوڕەکانی یاهدای
  • ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.
  • 48مەعکای کەنیزەی کالێبیش،
  • شەڤەر و تیرحەنای بوو،
  • 49هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا،
  • شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا
  • و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو.
  • 50ئەمانە نەوەی کالێب بوون.
  • کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:
  • شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم،
  • 51سەلمای باوکی بێت‌لەحم و حارێفی باوکی بێت‌گادێر.
  • 52نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:
  • هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و
  • 53خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.
  • 54نەوەی سەلما:
  • بێت‌لەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان،
  • 55هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ٣

  • 1ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:
  • ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛
  • دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛
  • 2سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،
  • چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،
  • 3پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،
  • شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.
  • 4داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.
  • داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد.
  • 5ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:
  • شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.
  • 6هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت،
  • 7نۆگە، نەفەگ، یافیع،
  • 8ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.
  • 9هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.
  • 10کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،
  • ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،
  • ئاسا کوڕی ئەبیا،
  • یەهۆشافات کوڕی ئاسا،
  • 11یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،
  • ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،
  • یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،
  • 12ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،
  • عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،
  • یۆتام کوڕی عەزەریا،
  • 13ئاحاز کوڕی یۆتام،
  • حەزقیا کوڕی ئاحاز،
  • مەنەشە کوڕی حەزقیا،
  • 14ئامۆن کوڕی مەنەشە و
  • یۆشیا کوڕی ئامۆن.
  • 15کوڕەکانی یۆشیا:
  • یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
  • دووەمیان یەهۆیاقیم و
  • سێیەمیان سدقیا و
  • چوارەمیشیان شەلوم بوو.
  • 16ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:
  • یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،
  • دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.
  • 17نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:
  • شەئەلتیێلی کوڕی،
  • 18هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.
  • 19کوڕەکانی پەدایا:
  • زروبابل و شیمعی.
  • کوڕەکانی زروبابل:
  • مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان.
  • 20هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.
  • 21نەوەکانی حەنەنیا:
  • پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.
  • 22کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:
  • شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.
  • 23کوڕەکانی نەعەریا:
  • ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.
  • 24کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:
  • هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ٤

  • 1نەوەکانی یەهودا:
  • پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
  • 2ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
  • 3ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:
  • یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.
  • 4پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.
  • ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون.
  • 5ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
  • 6نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
  • 7کوڕەکانی حەلا:
  • چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.
  • 8قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
  • 9یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»
  • 10یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
  • 11کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،
  • 12ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
  • 13کوڕەکانی قەنەز:
  • عۆسنیێل و سەرایا.
  • کوڕەکانی عۆسنیێل:
  • حەتەت و مەعۆنۆتەی.
  • 14مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و
  • سەرایاش یۆئابی بوو،
  • کە باوکی گێی حەراشیم بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.
  • 15کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:
  • عیرو، ئێلە و نەعەم.
  • کوڕەکەی ئێلە ناوی
  • قەنەز بوو.
  • 16کوڕەکانی یەهەلەلئێل:
  • زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.
  • 17کوڕەکانی عەزرە:
  • یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن.
  • یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،
  • 18ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای،
  • ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.
  • 19هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:
  • باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.
  • 20کوڕەکانی شیمۆن:
  • ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن.
  • نەوەکانی یەشعی:
  • زۆحێت و بەن‌زۆحێت.
  • 21کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:
  • ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛
  • 22یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.
  • 23ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
  • 24نەوەکانی شیمۆن:
  • نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.
  • 25شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
  • 26نەوەکانی میشماع:
  • حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.
  • 27شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.
  • 28لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،
  • 29لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،
  • 30لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،
  • 31لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.
  • 32دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون،
  • 33لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون.
  • ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.
  • 34مەشۆڤاڤ، یەملێک،
  • یۆشای کوڕی ئەمەسیا،
  • 35یۆئێل،
  • یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،
  • 36هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا،
  • عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و
  • 37زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
  • 38ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون.
  • بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،
  • 39بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.
  • 40ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
  • 41ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن. هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.
  • 42هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.
  • 43لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ٥

  • 1ڕەئوبێن کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل بوو، بەڵام کاتێک کە پێخەفی باوکی گڵاوکرد، مافی نۆبەرایەتییەکەی درا بە نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل، ئیتر لە ڕەچەڵەکنامە بە نۆبەرە تۆمارنەکرا.
  • 2هەرچەندە یەهودا لە هەموو براکانی بەهێزتر بوو و پاشایەک لە پشتی ئەو دەرچوو، بەڵام نۆبەرایەتییەکە بۆ یوسف بوو.
  • 3کوڕەکانی ڕەئوبێنی کوڕە نۆبەرەی ئیسرائیل:
  • حەنۆک، پەڵو، حەسرۆن و کەرمی.
  • 4نەوەکانی یۆئێل:
  • شەمەعیا کوڕی یۆئێل، گۆگ کوڕی شەمەعیا،
  • شیمعی کوڕی گۆگ،
  • 5میخا کوڕی شیمعی،
  • ڕەئایا کوڕی میخا، بەعل کوڕی ڕەئایا،
  • 6بئێرە کوڕی بەعل. بئێرەش ئەو کەسە بوو کە تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور ڕاپێچی کرد. بئێرە سەرۆکی ڕەئوبێنییەکان بوو.
  • 7خزمەکانیان بەگوێرەی خێڵەکانیان و بەپێی تۆمارکردنیان لە ڕەچەڵەکنامە:
  • یەعیێلی سەرکردە، زەکەریا و
  • 8بەلەعی کوڕی عازازی کوڕی شەمەعی کوڕی یۆئێل.
  • لە عەرۆعێرەوە هەتا نیبۆ و بەعل‌مەعۆن نیشتەجێ بوون.
  • 9بەرەو ڕۆژهەڵاتیش هەتا دەهاتە بیابانی دەم ڕووباری فورات پەلیان هاویشت، چونکە ئاژەڵەکانیان لە خاکی گلعاددا زۆر ببوون.
  • 10لە سەردەمی پاشایەتی شاولدا، جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان بەرپا کرد و بەزاندنیان و لە خێوەتەکانی هاجەرییەکان نیشتەجێ بوون لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی گلعاددا.
  • 11نەوەی گادیش لەتەنیشت نەوەی ڕەئوبێنەوە نیشتەجێ بوون لە خاکی باشانەوە هەتا سەلخە:
  • 12لە باشان یۆئێل سەرکردە و شافام لە پلەی دووەم و یەعنەی و شافات لە پلەی سێیەم بوون.
  • 13خزمەکانیان بەپێی بنەماڵەکانیان حەوت بوون:
  • میکائیل، مەشولام، شەڤەع، یۆرەی، یەعکان، زیەع و ئێبەر.
  • 14ئەمانەش کوڕەکانی ئەبیحەیلی کوڕی حوریی کوڕی یارۆحای کوڕی گلعادی کوڕی میکائیلی کوڕی یەشیشەیی کوڕی یەحدۆی کوڕی بووز بوون.
  • 15ئەحیی کوڕی عەبدیێلی کوڕی گۆنی گەورەی بنەماڵەکانیان بوو.
  • 16جا گادییەکان لە گلعاد، لە باشان، لە گوندەکانیدا و لە هەموو دەشتاییەکانی شارۆن لەسەر سنوورەکانی نیشتەجێ بوون.
  • 17ڕەچەڵەکی هەموو ئەمانە لە ماوەی پاشایەتی یۆتامی پاشای یەهودا و یارۆڤعامی پاشای ئیسرائیلدا تۆمار کران.
  • 18نەوەی ڕەئوبێن و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە، لە پیاوە ئازاکان ئەوانەی قەڵغان و شمشێریان هەڵگرتبوو، تیرئەنداز بوون و مەشقی جەنگیان کردبوو، چل و چوار هەزار و حەوت سەد و شەست جەنگاوەر بوون.
  • 19جەنگیان لە دژی هاجەرییەکان و یەتور و نافیش و نۆداڤ بەرپا کرد و
  • 20یارمەتییان بۆ هات. هاجەرییەکان و هەموو ئەوانەی لەگەڵیاندا بوون درانە دەستیانەوە، چونکە لە جەنگەکەدا هاواریان بۆ خودا کرد، ئەویش وەڵامی دانەوە، لەبەر ئەوەی پشتیان پێی بەست.
  • 21هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵە ماڵییەکانی هاجەرییەکاندا گرت، پەنجا هەزار وشتر و دوو سەد و پەنجا هەزار سەر مەڕ و دوو هەزار گوێدرێژ و لە مرۆڤیش سەد هەزار کەس و
  • 22ژمارەیەکی زۆر کوژران، لەبەر ئەوەی جەنگەکە لە خوداوە بوو. ئیتر هەتا ڕاپێچکردنەکە لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون.
  • 23نیوەی هۆزی مەنەشەش لە خاکەکە نیشتەجێ بوون، لە باشانەوە هەتا بەعل‌حەرمۆن پەلیان هاویشت، کە پێی دەگوترێ سنیر، یان چیای حەرمۆن.
  • 24ئەمانەش گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون: عێفەر، یەشعی، ئەلیێل، عەزریێل، یەرمیا، هۆدەڤیا و یەحدیێل، کە هەموو ئەمانە پیاوانی پاڵەوانی ئازا و پیاوانی ناودار و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون.
  • 25بەڵام ناپاکییان لە خودای باوباپیرانیان کرد و بەدوای خوداوەندەکانی گەلانی خاکەکەوە لەشفرۆشییان کرد، ئەوانەی خودا لەبەردەمیاندا لەناوی بردن.
  • 26لەبەر ئەوە خودای ئیسرائیل ڕۆحی پولی پاشای ئاشوری هەژاند، کە بە تگلەت پلەسەر بەناوبانگە، ئەویش ڕەئوبێنی و گادییەکان لەگەڵ نیوەی هۆزی مەنەشەی ڕاپێچ کرد. ئەوانی هێنایە حەلەح و خابوور و هارا و ڕووباری گۆزان، هەتا ئەمڕۆش لەوێ ماونەتەوە.

یه‌كه‌م هه‌واڵی ڕۆژان پێشەكى، ٦

  • 1کوڕەکانی لێڤی:
  • گێرشۆن، قەهات و مەراری.
  • 2کوڕەکانی قەهات:
  • عەمرام، یەسهار،...