
Season 33 · Episode 8
كۆمكار ٧: ١ - ٨: ١٧
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
December 24, 202418m 42s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
كۆمكار ٧: ١ - ٨: ١٧
- 1ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە و
- ڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون.
- 2چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترە
- لە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار،
- چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە،
- زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە.
- 3وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە،
- چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە.
- 4دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە و
- دڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە.
- 5گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترە
- لە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان،
- 6چونکە پێکەنینی پیاوی گێل،
- وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا.
- ئەمەش هەر بێ واتایە.
- 7زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات و
- بەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات.
- 8کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی،
- پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە.
- 9لە ناخەوە زوو پەست مەبە،
- چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە.
- 10مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟»
- چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت.
- 11دانایی باشە وەک میرات و
- بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.
- 12دانایی پەناگایە
- وەک چۆن پارەش پەناگایەکە،
- بەڵام ئەمە سوودی زانینە:
- دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.
- 13تەماشای کاری خودا بکە:
- کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوە
- ئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟
- 14لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە،
- بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کە
- خودا هەردووکیانی دروستکردووە.
- ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێک
- سەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە.
- 15لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی:
- کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت،
- خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات.
- 16زۆر ڕاستودروست مەبە و
- زیاد دانا مەبە.
- بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟
- 17زۆر بەدکار مەبە و
- مەبە بە گێل.
- بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟
- 18باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت و
- دەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت،
- چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات.
- 19دانایی دانا بەهێزتر دەکات
- لە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن.
- 20بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە،
- کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات.
- 21هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ،
- نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات،
- 22چونکە دڵت دەزانێت
- کە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە.
- 23هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم:
- «دانا دەبم،»
- کەچی لێم دوور بوو.
- 24ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛
- کێ دەیدۆزێتەوە؟
- 25هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە و
- گەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم،
- لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە و
- گێلایەتیش شێتییە.
- 26من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترە
- ئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە،
- دەستەکانیشی کۆتن.
- ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت،
- بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت.
- 27وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە:
- «بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە،
- 28لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام و
- جارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام،
- پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:
- ”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە،
- بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“
- 29تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە:
- خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە،
- بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»
كۆمكار ٨
- 1کێ وەک مرۆڤی دانایە؟
- کێ ڕوونکردنەوەی شت دەزانێت؟
- دانایی مرۆڤ ڕووی ڕووناک دەکاتەوە و
- تاڵی ڕوخساری دەگۆڕێت.
- 2من دەڵێم: فەرمانی پاشا بەجێبگەیەنە، لە پێناوی ئەو سوێندەی کە بۆ خودات خوارد.
- 3پەلە مەکە لە ڕۆیشتن لەبەردەمی پاشا. داکۆکی لە خراپە مەکە، چونکە پاشا هەرچی پێی خۆش بێت دەیکات.
- 4فەرمایشتی پاشا فەرموودەی دەسەڵاتدارە، کێ دەتوانێت پێی بڵێت: «تۆ چی دەکەیت؟»
- 5ئەوەی فەرمانەکەی بەجێبگەیەنێت تووشی خراپە نابێت،
- دڵی داناش کات و ڕێوشوێنی گونجاو دەزانێت،
- 6چونکە هەر شتێک کات و ڕێوشوێنی خۆی هەیە،
- هەرچەندە مرۆڤ دەردەسەری زۆر بێت.
- 7کەس نازانێت لە داهاتوودا چی دەبێت،
- ئەوەی ڕوودەدات کێ پێی ڕادەگەیەنێت؟
- 8وەک چۆن کەس دەسەڵاتی بەسەر بادا نییە، بۆ ئەوەی با بگرێت،
- مرۆڤ دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژی مردندا نییە.
- وەک چۆن نەسرەوتن لە کاتی شەڕدا نییە،
- خراپەکار توانای نییە خۆی لە خراپە ئازاد بکات.
- 9هەموو ئەمانەم بینی، کە سەرنجم دایە هەموو ئەو کارانەی لەسەر زەوی کراون. کاتێک هەیە کەسێک بەسەر کەسێکی دیکەدا دەسەڵاتدار دەبێت بۆ زیانی خۆی.
- 10بەم جۆرە بینیم خراپەکاران لە گۆڕ نران، ئەوانەی کە لە شوێنی پیرۆزەوە هاتوچۆیان دەکرد و لەو شارەی ئەو کارانەیان کرد ستایش کرابوون. ئەمەش هەر بێ واتایە.
- 11لەبەر ئەوەی سزای تاوان بە پەلە جێبەجێ ناکرێت، دڵی ئادەمیزاد پڕ بووە لە پیلانی خراپ.
- 12هەرچەندە بەدکار کە سەد جار تاوانی کردبێت و تەمەنێکی درێژ بژیێت، بەڵام من دەزانم کە بۆ لەخواترس کە ڕێزی خودا دەگرێت باشتر دەبێت.
- 13بەڵام بۆ بەدکاران چاک نابێت و وەک سێبەر ڕۆژانیان درێژە ناکێشێت، چونکە لە خودا ناترسن.
- 14شتێکی دیکەی بێ واتا هەیە کە لەسەر زەویدا دەکرێت، ئەمەیە: ڕاستودروستان هەن بەگوێرەی کاری بەدکارانیان بەسەردا دێت و بەدکارانیش هەن بەگوێرەی کاری ڕاستودروستانیان بەسەردا دێت. گوتم، ئەمەش هەر بێ واتایە.
- 15لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەکەم بەشدار بن لە شادی، چونکە کوا چاکە بۆ مرۆڤ لەسەر زەوی؟ بێجگە لەوەی کە بخوات و بخواتەوە و شادبێت و ئەمەی بۆ دەمێنێتەوە لە ماندووبوونەکەی بە درێژایی ژیانی، کە خودا پێیداوە لەسەر زەویدا.
- 16کاتێک سەرنجم دایە دانایی و ڕەنجکێشانی خەڵکی زەوی، کە شەو و ڕۆژ خەو نەدەچووە چاویان،
- 17هەموو ئەوەی خودا ئەنجامی داوە بینیم. کەس ناتوانێت لە کارەکانی خودا لەسەر زەوی تێ بگات. سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ ماندوو دەبێت بۆ دۆزینەوەی بنچینەکەی، بەڵام نایدۆزێتەوە. هەرچەندە کەسی داناش دەڵێت دەزانم، بەڵام ناتوانێت بیدۆزێتەوە.